عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
حوكمی دادپه‌روه‌رانه‌ی خودا 
1
كه‌واته‌ ئه‌ی مرۆڤ، هیچ بیانووێكت نییه‌ كه‌ حوكمی كه‌سێكی دیكه‌ ده‌ده‌یت، چونكه‌ به‌وه‌ی خه‌ڵكی پێ حوكم ده‌ده‌یت، خۆت تاوانبار ده‌كه‌یت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ كه‌ حوكم ده‌ده‌یت، خۆشت هه‌مان شت ده‌كه‌یت.
2
به‌ڵام ده‌زانین حوكمی خودا ڕاسته‌ به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی ئه‌م شتانه‌ ده‌كه‌ن.
3
كه‌واته‌ ئه‌ی ئه‌و مرۆڤه‌ی ئه‌وانه‌ حوكم ده‌ده‌یت كه‌ ئه‌م شتانه‌ ده‌كه‌ن و خۆشت هه‌مان شت ده‌كه‌یت، وا ده‌زانیت له‌ حوكمی خودا ده‌رباز ده‌بیت؟
4
یان گاڵته‌ت به‌ ده‌وڵه‌مه‌ندی نه‌رمونیانی و ئارامی و پشوودرێژییه‌كه‌ی دێت؟ نازانیت نه‌رمونیانی خودا به‌ره‌و تۆبه‌كردنت ده‌بات؟
5
به‌ڵام تۆ له‌به‌ر كه‌لله‌ڕه‌قی و دڵی تۆبه‌ نه‌كردووت، له‌ ڕۆژی تووڕه‌یی و ئاشكراكردنی حوكمی دادپه‌روه‌رانه‌ی خودا، تووڕه‌یی له‌سه‌ر خۆت كۆ ده‌كه‌یته‌وه‌.
6
خودا {پاداشتی هه‌ر یه‌كێك به‌گوێره‌ی كرداره‌كانی ده‌داته‌وه‌.}[a]
7
ژیانی هه‌تاهه‌تاییش بۆ ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ به‌ دانبه‌خۆداگرتنه‌وه‌ له‌ كاری چاكه‌دا داوای شكۆ و ڕێز و نه‌مری ده‌كه‌ن.
8
به‌ڵام ڕق و تووڕه‌یی بۆ ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ داوای خۆپه‌رستی ده‌كه‌ن و ملكه‌چی ڕاستی نابن، بۆ ناڕه‌وایی ملكه‌چ ده‌بن.
9
ناخۆشی و ته‌نگانه‌ بۆ هه‌ر مرۆڤێكه‌ كه‌ خراپه‌ ده‌كات، یه‌كه‌م جار بۆ جوله‌كه‌ ئینجا بۆ ناجوله‌كه‌.
10
شكۆ و ڕێز و ئاشتی بۆ هه‌موو چاكه‌كارێكه‌، یه‌كه‌م جار بۆ جوله‌كه‌ ئینجا بۆ ناجوله‌كه‌،
11
چونكه‌ خودا لایه‌نگری ناكات.
12
هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ شه‌ریعه‌تیان نییه‌ و گوناه ده‌كه‌ن، بێ شه‌ریعه‌ت له‌ناوده‌چن، هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی شه‌ریعه‌تدا گوناه ده‌كه‌ن، به‌ شه‌ریعه‌ت حوكم ده‌درێن،
13
چونكه‌ ئه‌وانه‌ له‌لای خودا بێتاوان نین كه‌ شه‌ریعه‌ت ده‌بیستن، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ بێتاوان ده‌كرێن كه‌ كار به‌ شه‌ریعه‌ت ده‌كه‌ن.
14
بێگومان ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تیان نییه‌، كاتێك به‌ سروشت شه‌ریعه‌تیان په‌یڕه‌و كرد، ئه‌وانه‌ بۆ خۆیان شه‌ریعه‌تن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شه‌ریعه‌تیان نییه‌.
15
ئه‌وانه‌ به‌ڵگه‌ی وا نیشان ده‌ده‌ن كه‌ فه‌رزه‌كانی ته‌ورات له‌ دڵیاندا نووسراوه‌، ویژدانیان له‌ناویاندا شایه‌تی ده‌دات، جار هه‌یه‌ بیریان تاوانباریان ده‌كات و جاریش هه‌یه‌ به‌رگرییان لێ ده‌كات،
16
له‌و ڕۆژه‌دا كاتێك خودا نهێنییه‌كانی خه‌ڵك له‌ ڕێگه‌ی عیسای مه‌سیحه‌وه‌ حوكم ده‌دات، به‌پێی ئه‌و مزگێنییه‌ی[b] كه‌ من ڕایده‌گه‌یه‌نم.
جوله‌كه‌ و ته‌ورات 
17
به‌ڵام تۆ، ئه‌گه‌ر به‌ جوله‌كه‌ ناو ده‌بردرێیت و پشت به‌ شه‌ریعه‌تی ته‌ورات ده‌به‌ستیت و شانازی به‌ خوداوه‌ ده‌كه‌یت؛
18
ئه‌گه‌ر خواستی ئه‌و ده‌زانیت، چی باشترینه‌ په‌سه‌ندی ده‌كه‌یت، چونكه‌ له‌ ته‌ورات فێربوویت؛
19
ئه‌گه‌ر له‌ خۆت دڵنیایت كه‌ ڕێبه‌ری كوێره‌كانیت و ڕووناكییت بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ تاریكیدان،
20
فێركاری نه‌زانان و مامۆستای منداڵانی، چونكه‌ له‌ ته‌وراتدا وێنه‌ی زانین و ڕاستیت هه‌یه‌،
21
جا تۆ كه‌ خه‌ڵكی دیكه‌ فێر ده‌كه‌یت، ئایا خۆت فێر ناكه‌یت؟ تۆ كه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ كه‌س دزی نه‌كات، ئایا خۆت دزی ناكه‌یت؟
22
تۆ كه‌ ده‌ڵێی داوێنپیسی نه‌كرێت، ئایا خۆت داوێنپیسی ناكه‌یت؟ تۆ كه‌ ڕقت له‌ بت ده‌بێته‌وه‌، ئایا په‌رستگاكان تاڵان ناكه‌یت؟
23
كه‌ شانازی به‌ شه‌ریعه‌تی ته‌وراته‌وه‌ ده‌كه‌یت، ئایا به‌ سه‌رپێچیكردنی شه‌ریعه‌ت سووكایه‌تی به‌ خودا ناكه‌یت؟
24
وه‌ك نووسراوه‌: {له‌به‌ر ئێوه‌ له‌ناو نه‌ته‌وه‌كاندا كفر به‌ ناوی خودا ده‌كرێت.}[c]
25
خه‌ته‌نه‌كردن سوودی ده‌بێت ئه‌گه‌ر شه‌ریعه‌ت په‌یڕه‌و بكه‌یت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی شه‌ریعه‌ت بكه‌یت، ئه‌وا وه‌كو ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ر خه‌ته‌نه‌ نه‌كرابیت.
26
بۆیه‌ ئه‌گه‌ر خه‌ته‌نه‌ نه‌كراو كار به‌ داواكارییه‌ دروسته‌كانی شه‌ریعه‌ت بكات، ئایا خه‌ته‌نه‌ نه‌كردنه‌كه‌ی به‌ خه‌ته‌نه‌كردن دانانرێت؟
27
ئیتر ئه‌وه‌ی به‌ سروشت خه‌ته‌نه‌ نه‌كراوه‌، به‌ڵام شه‌ریعه‌ت جێبه‌جێ ده‌كات، حوكم به‌سه‌ر تۆدا ده‌دات كه‌ شه‌ریعه‌تی نووسراو و خه‌ته‌نه‌كردنت هه‌یه‌، هه‌رچه‌نده‌ تۆ سه‌رپێچی شه‌ریعه‌ت ده‌كه‌یت.
28
ئه‌گه‌ر كه‌سێك ته‌نها به‌ ڕواڵه‌ت جوله‌كه‌ بێت، ئه‌وا له‌ ڕاستیدا جوله‌كه‌ نییه‌، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر خه‌ته‌نه‌كردن ته‌نها جه‌سته‌یی بێت، ئه‌وا له‌ ڕاستیدا خه‌ته‌نه‌كردن نییه‌.
29
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ ناخه‌وه‌ جوله‌كه‌ بێت، ئه‌وا له‌ ڕاستیدا جوله‌كه‌یه‌، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر خه‌ته‌نه‌كردن ته‌نها به‌گوێره‌ی شه‌ریعه‌تی نووسراو ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وا خه‌ته‌نه‌كردن نییه‌، به‌ڵكو خه‌ته‌نه‌كردنی دڵی كه‌ له‌ ڕێگه‌ی ڕۆحی پیرۆزه‌وه‌یه‌، خه‌ته‌نه‌كردنی ڕاسته‌قینه‌یه‌. ئه‌وه‌ی ستایشی له‌لای خه‌ڵك نییه‌، به‌ڵكو له‌لای خودایه‌.
  1. a. 2‏:6 \+xt زه‌بووره‌كان 62‏:12،‏\+xt*‏ هه‌روه‌ها \+xt په‌نده‌كان 24‏:12‏\+xt*‏
  2. b. 2‏:16 یۆنانی: ئینجیله‌كه‌م.
  3. c. 2‏:24 \+xt ئیشایا 52‏:5 و حزقیێل 36‏:22‏\+xt*‏.