عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
سڵاوی تایبه‌تی 
1
سه‌باره‌ت به‌ فیبی خوشكمان كه‌ خزمه‌تكاره‌ له‌ كڵێسای كه‌نخریا، ڕاتانده‌سپێرم
2
به‌ ناوی عیسای خاوه‌ن شكۆوه‌ پێشوازی لێ بكه‌ن، به‌ پێشوازی‏یه‌ك كه‌ شایانی خوشك ‏و برای پیرۆز بێت، له‌ هه‌ر شتێك پێویستی پێتان بوو یارمه‌تی بده‌ن، چونكه‌ بووه‌ یارمه‌تیده‌ری زۆر كه‌س، هه‌روه‌ها منیش.
3
سڵاو له‌ پریسكیلا و ئه‌كیلا بكه‌ن كه‌ هاوكاری منن له‌ خزمه‌تكردنی عیسای مه‌سیحدا،
4
ئه‌وانه‌ی له‌ پێناو ژیانی من ژیانی خۆیان خسته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، ته‌نها من سوپاسی ئه‌وانه‌ ناكه‌م، به‌ڵكو هه‌موو كڵێساكانی نه‌ته‌وه‌كانیش.
5
سڵاو له‌و كڵێسایه‌ بكه‌ن له‌ ماڵه‌كه‌یانه‌.
سڵاو له‌ ئه‌پینه‌توسی خۆشه‌ویستم بكه‌ن كه‌ نۆبه‌ره‌ی ئاسیایه‌ بۆ مه‌سیح.
6
سڵاو له‌ مریه‌م بكه‌ن كه‌ زۆر پێتانه‌وه‌ ماندوو بوو.
7
سڵاو له‌ ئه‌ندرونیكۆس و یونیاسی خزمانم بكه‌ن، كه‌ له‌گه‌ڵم به‌ند كرابوون، ئه‌وانه‌ی له‌ناو نێردراوان ناودارن، پێش من باوه‌ڕیان هێناوه‌ به‌ مه‌سیح.
8
سڵاو له‌ ئه‌مپلیاتۆس بكه‌ن، به‌هۆی مه‌سیحی باڵاده‌سته‌وه‌ بووه‌ به‌ هاوڕێیه‌كی خۆشه‌ویستم.
9
سڵاو له‌ ئوربانۆسی هاوكارمان بكه‌ن له‌ خزمه‌تكردنی مه‌سیحدا، هه‌روه‌ها ستاخیسی خۆشه‌ویستم.
10
سڵاو له‌ ئه‌پیڵه‌س بكه‌ن، ئه‌وه‌ی كه‌ دڵسۆزی خۆی بۆ مه‌سیح سه‌لماند.
سڵاو له‌ ماڵی ئه‌رستۆبوڵس بكه‌ن.
11
سڵاو له‌ هیرودیۆنی خزمم بكه‌ن.
سڵاو له‌وانه‌ی بكه‌ن كه‌ له‌ ماڵی نێرگز باوه‌ڕیان به‌ مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆیه‌.
12
سڵاو له‌ خوشكان تریفینا و تریفۆسا بكه‌ن، كه‌ له‌ پێناوی مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆدا ماندوو ده‌بن.
سڵاو له‌ په‌رسیسی خوشكی خۆشه‌ویست بكه‌ن، كه‌ له‌ پێناوی مه‌سیحدا زۆر ماندوو ده‌بێت.
13
سڵاو له‌ ڕوفوس بكه‌ن هه‌ڵبژێردراوه‌ بۆ مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆ، هه‌روه‌ها له‌ دایكی كه‌ وه‌ك دایكمه‌.
14
سڵاو بكه‌ن له‌ ئه‌سینكریتۆس، فلیگۆن، هه‌رمه‌س، په‌تروباس، هرماس و ئه‌و خوشك و برایانه‌ی له‌گه‌ڵیانن.
15
سڵاو بكه‌ن له‌ فیلولوگۆس و جولیا، نیریۆس و خوشكه‌كه‌ی و ئۆله‌مپاس و هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه‌ پیرۆزه‌ی خودا كه‌ له‌گه‌ڵیانن.
16
به‌ ماچی پیرۆز سڵاو له‌ یه‌كتری بكه‌ن.
هه‌موو كڵێساكانی مه‌سیح سڵاوتان لێده‌كه‌ن.
17
ئه‌ی خوشك و برایان، لێتان ده‌پاڕێمه‌وه‌، ئاگاتان له‌وانه‌ بێت كه‌ ناكۆكی و كۆسپ ده‌نێنه‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و فێركردنه‌ی فێری بوون. لێیان دوور بكه‌ونه‌وه‌.
18
ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ن خزمه‌تی مه‌سیحی گه‌وره‌مان ناكه‌ن، به‌ڵكو خزمه‌تی سكی خۆیان ده‌كه‌ن، به‌ قسه‌ی خۆش و زمانلووسی دڵی ساكاره‌كان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن.
19
هه‌روه‌ها هه‌واڵی ملكه‌چیتان بۆ خودا به‌ هه‌مووان گه‌یشتووه‌، بۆیه‌ پێتان دڵخۆشم، به‌ڵام ده‌مه‌وێت له‌ چاكه‌ دانا بن و له‌ خراپه‌ بێبه‌ری بن.
20
خودای ئاشتی به‌م زووانه‌ شه‌یتان له‌ژێر پێتان پان ده‌كاته‌وه‌. با نیعمه‌تی عیسای گه‌وره‌مان له‌گه‌ڵتان بێت.
21
تیمۆساوسی هاوكارم سڵاوتان لێده‌كات، هه‌روه‌ها لوكیۆس و یاسون و سۆسیپاته‌ری خزمانم.
22
من، ته‌رتیۆس، نووسه‌ری ئه‌م نامه‌یه‌م، به‌ ناوی عیسای خاوه‌ن شكۆوه‌ سڵاوتان لێده‌كه‌م.
23
گایۆس كه‌ خانه‌خوێی من و هه‌موو كڵێسایه‌ سڵاوتان لێده‌كات.
ئه‌راستۆسی خه‌زنه‌داری شار و كوارتۆسی برا سڵاوتان لێده‌كه‌ن. ⌟
24
با نیعمه‌تی عیسای مه‌سیحی گه‌وره‌مان له‌گه‌ڵ هه‌مووتان بێت. ئامین.⌞
ستایشی خودا 
25
شكۆمه‌ندی بۆ ئه‌و خودایه‌ی كه‌ توانای هه‌یه‌ بتانچه‌سپێنێت به‌گوێره‌ی مزگێنییه‌كه‌م و جاڕدانی عیسای مه‌سیح، به‌گوێره‌ی ئاشكراكردنی ئه‌و نهێنییه‌ی له‌ كاته‌ ئه‌زه‌لییه‌كانه‌وه‌ به‌ شاراوه‌یی مابووه‌وه‌،
26
به‌ڵام ئێستا له‌ ڕێگه‌ی نووسراوی پێغه‌مبه‌رانه‌وه‌، به‌گوێره‌ی ڕاسپارده‌ی خودای هه‌میشه‌یی، ئاشكرا و زانراو بووه‌ تاكو هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان باوه‌ڕ به‌ خودا بهێنن و گوێڕایه‌ڵی بن،
27
هه‌تاهه‌تایه‌ شكۆمه‌ندی بۆ تاقه‌ خودای دانا، به‌ هۆی عیسای مه‌سیحه‌وه‌! ئامین.