عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
مه‌سیح نموونه‌یه‌ بۆ ئێمه‌ 
1
به‌ڵام ئێمه‌ی به‌هێز له‌سه‌رمانه‌ به‌رگه‌ی كه‌موكوڕی لاوازان بگرین و خۆمان ڕازی نه‌كه‌ین.
2
با هه‌ر یه‌ك له‌ ئێمه‌ نزیكه‌كه‌ی بۆ چاكه‌ ڕازی بكات له‌ پێناوی بنیادنان.
3
ته‌نانه‌ت مه‌سیحیش بیری له‌ خۆشیی خۆی نه‌كرده‌وه‌، به‌ڵكو وه‌ك نووسراوه‌: {جنێوی ئه‌وانه‌ی جنێوت پێده‌ده‌ن كه‌وته‌ سه‌ر من.}[a]
4
چونكه‌ هه‌رچی له‌پێشدا نووسراوه‌، بۆ فێربوونی ئێمه‌ نووسراوه‌، تاكو به‌ دانبه‌خۆداگرتن و هاندانی نووسراوه‌ پیرۆزه‌كان هیوامان هه‌بێت.
5
با خودای دانبه‌خۆداگرتن و هاندان له‌نێو خۆتان ڕێككه‌وتنی بیروڕاتان بداتێ به‌گوێره‌ی بیری عیسای مه‌سیح،
6
تاكو به‌ یه‌ك دڵ و به‌ یه‌ك ده‌نگ ستایشی خودا بكه‌ن كه‌ باوكی عیسای مه‌سیحی گه‌وره‌مانه‌.
7
بۆیه‌ پێشوازی له‌ یه‌كتری بكه‌ن، هه‌ر وه‌ك مه‌سیح پێشوازی لێكردین، بۆ شكۆمه‌ندی خودا.
8
من پێتان ده‌ڵێم، مه‌سیح له‌به‌ر ڕاستی خودا بوو به‌ خزمه‌تكاری جوله‌كه‌كان[b] ، تاكو ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی بۆ باوكانه‌ بیانچه‌سپێنێت،
9
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خودا به‌ به‌زه‌ییه‌ نه‌ته‌وه‌كانیش ستایشی خودا ده‌كه‌ن، وه‌ك نووسراوه‌:
{له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا ستایشت ده‌كه‌م،
گۆرانی ستایش بۆ ناوت ده‌ڵێم.}[c]
10
دیسان ده‌فه‌رموێ:
{ئه‌ی نه‌ته‌وه‌كان، له‌گه‌ڵ گه‌لی خودا دڵخۆش بن.}[d]
11
هه‌روه‌ها:
{ئه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان، ستایشی یه‌زدان بكه‌ن!
ئه‌ی هه‌موو گه‌لان، ستایشی بكه‌ن!}[e]
12
دیسان ئیشایا ده‌ڵێت:
{ڕه‌گی یه‌سا ده‌رده‌كه‌وێت،
ئه‌وه‌ی بۆ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی نه‌ته‌وه‌كان هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌،
ئومێدی نه‌ته‌وه‌كان به‌و ده‌بێت.}[f]
13
با خودای هیوا به‌ هه‌موو خۆشی و ئاشتییه‌ك له‌ باوه‌ڕدا پڕتان بكات، تاكو به‌ هێزی ڕۆحی پیرۆز سه‌رڕێژ بن له‌ هیوا.
خزمه‌تكردنی پۆڵس 
14
خوشك و براكانم، خۆم دڵنیام كه‌ ئێوه‌ پڕن له‌ چاكه‌، پڕن له‌ زانیاری، تواناتان هه‌یه‌ ئامۆژگاری یه‌كتری بكه‌ن.
15
به‌ڵام ده‌رباره‌ی هه‌ندێك خاڵ ئازایانه‌تر بۆم نووسیون، وه‌ك به‌یادهێنانه‌وه‌تان، له‌به‌ر ئه‌و نیعمه‌ته‌ی خودا پێیداوم،
16
تاكو ببمه‌ خزمه‌تكاری عیسای مه‌سیح بۆ نه‌ته‌وه‌كان، وه‌ك كاهین[g] له‌ ئه‌ركی ڕاگه‌یاندنی مزگێنی خودا، تاكو قوربانی نه‌ته‌وه‌كان په‌سه‌ندكراو بێت، به‌ ڕۆحی پیرۆز پیرۆزكراو بێت.
17
له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌ هۆی عیسای مه‌سیحه‌وه‌ شانازی ده‌كه‌م به‌و كارانه‌ی كه‌ بۆ خودای ده‌كه‌م.
18
ناوێرم باسی شتێك بكه‌م جگه‌ له‌وه‌ی مه‌سیح بۆ گوێڕایه‌ڵبوونی نه‌ته‌وه‌كان بۆ خودا له‌ ڕێگه‌ی منه‌وه‌ ئه‌نجامی داوه‌، به‌ وته‌ و كردار،
19
به‌ هێزی نیشانه‌ و په‌رجوو، به‌ هێزی ڕۆحی خودا. ته‌نانه‌ت له‌ ئۆرشه‌لیم و ده‌وروپشتی تاكو ئیللیریكوم[h] ، به‌ ته‌واوی مزگێنی مه‌سیحم ڕاگه‌یاند.
20
بۆیه‌ ئامانجی به‌رزم بوو كه‌ مزگێنی بده‌م، نه‌ك له‌و شوێنه‌ی ناوی مه‌سیحی تێدا هێنرابوو، تاكو له‌سه‌ر بناغه‌ی یه‌كێكی دیكه‌ بنیاد نه‌نێم.
21
به‌ڵام وه‌ك نووسراوه‌:
{ئه‌وانه‌ی باسی ئه‌ویان بۆ نه‌كرابوو ده‌بینن،
ئه‌وانه‌ی نه‌یانبیستبوو تێده‌گه‌ن.}[i]
ئاره‌زووی دیده‌نی ڕۆما 
22
له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بوو چه‌ندین جار ڕێم لێ ده‌گیرا بێمه‌ لاتان.
23
به‌ڵام ئێستا له‌م ناوچانه‌ شوێن نه‌ماوه‌ ئیشی لێ بكه‌م، ساڵانێكی زۆریشه‌ په‌رۆشم بێمه‌ لاتان،
24
كاتێك ده‌چمه‌ ئیسپانیا. هیوادارم به‌لاتاندا تێپه‌ڕم و بتانبینم، دوای ئه‌وه‌ی چێژم له‌ بینینتان وه‌رگرت ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كورتیش بێت، ئومێده‌وارم بۆ ئه‌وێم به‌ڕێبكه‌ن.
25
به‌ڵام ئێستا ده‌چمه‌ ئۆرشه‌لیم تاكو خزمه‌تی گه‌لی پیرۆزی خودا بكه‌م.
26
باوه‌ڕدارانی مه‌كدۆنی و ئه‌خایا پێیان خۆش بوو هه‌ندێك به‌خشین بۆ هه‌ژاران له‌نێو گه‌لی پیرۆزی خودا له‌ ئۆرشه‌لیم كۆبكه‌نه‌وه‌.
27
ئه‌وان به‌ خۆشییه‌وه‌ بڕیاریان دا، له‌ ڕاستیشدا ئه‌مه‌ ئه‌ركێك بوو له‌سه‌ریان، چونكه‌ باوه‌ڕداره‌ جوله‌كه‌كان به‌ره‌كه‌تی ڕۆحییان پێشكه‌ش به‌ ناجوله‌كه‌كان كردبوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌ركی باوه‌ڕدارانی ناجوله‌كه‌كان كه‌ به‌ شته‌ ماددییه‌كان یارمه‌تی باوه‌ڕداره‌ جوله‌كه‌كان بده‌ن.
28
بۆیه‌، كاتێك ئه‌مه‌م ته‌واو كرد و ئه‌م به‌رهه‌مه‌م بۆ مۆركردن[j] ، به‌ره‌و ئیسپانیا به‌لاتاندا تێده‌په‌ڕم.
29
ده‌زانم كه‌ بێمه‌ لاتان، به‌ پڕی به‌ره‌كه‌تی مه‌سیحه‌وه‌ دێم.
30
ئێستاش ئه‌ی خوشك و برایان لێتان ده‌پاڕێمه‌وه‌، له‌به‌ر عیسای مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆ و به‌ خۆشه‌ویستی ڕۆحی پیرۆز، له‌گه‌ڵم تێبكۆشن له‌ نوێژه‌كان بۆ خودا له‌ پێناوی من،
31
تاكو ڕزگاربم له‌وانه‌ی له‌ یه‌هودیا بێباوه‌ڕن، هه‌روه‌ها تاكو خزمه‌ته‌كه‌م بۆ ئۆرشه‌لیم له‌لای گه‌لی پیرۆزی خودا په‌سه‌ندكراو بێت،
32
تاكو به‌ خواستی خودا به‌ دڵشادییه‌وه‌ بێمه‌ لاتان و له‌گه‌ڵتان پشوو بده‌م.
33
خودای ئاشتی له‌گه‌ڵ هه‌مووتان بێت. ئامین.
  1. a. 15‏:3 \+xt زه‌بووره‌كان 69‏:9.‏\+xt*‏
  2. b. 15‏:8 یۆنانی: خه‌ته‌نه‌كراوان.
  3. c. 15‏:9 \+xt دووه‌م ساموئێل 22‏:50 و زه‌بووره‌كان 18‏:49.‏\+xt*‏
  4. d. 15‏:10 \+xt دواوتار 32‏:43‏\+xt*.
  5. e. 15‏:11 \+xt زه‌بووره‌كان 117‏:1.‏\+xt*‏
  6. f. 15‏:12 \+xt ئیشایا 11‏:10.‏\+xt*‏
  7. g. 15‏:16 له‌ په‌یمانی كۆن كاهین په‌یوه‌ندی ڕێكخه‌ر بوو له‌نێوان خودا و مرۆڤ، له‌ په‌یمانی نوێ مزگێنیده‌ر به‌و خزمه‌ته‌ هه‌ڵده‌ستێت.
  8. h. 15‏:19 وڵاتی بۆسنیای ئێستا.
  9. i. 15‏:21 \+xt ئیشایا 52‏:15.‏\+xt*‏
  10. j. 15‏:28 نیشانكردنی به‌رهه‌مه‌كان كه‌ ده‌ستكاری نه‌كراوه‌.