عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- پێشوازی له یه‌كتری بكه‌ن
- 1
- ئه‌وه‌ی له باوه‌ڕدا لاوازه پێشوازیی لێ بكه‌ن، به‌بێ حوكمدانی بیروڕاكان.
- 2
- هه‌یه باوه‌ڕی به‌وه‌یه هه‌موو شتێك بخوات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی لاوازه ته‌نها سه‌وزه ده‌خوات.
- 3
- با بخۆر سووكایه‌تی به نه‌خۆر نه‌كات، نه‌خۆریش بخۆر تاوانبار نه‌كات، چونكه خودا پێشوازی لێكردووه.
- 4
- تۆ كێی تاكو خزمه‌تكاری كه‌سێكی دیكه حوكم بده‌یت؟ سه‌ركه‌وتن یان سه‌رنه‌كه‌وتنی خزمه‌تكار له خزمه‌ته‌كه‌یدا په‌یوه‌ندی به گه‌وره‌كه‌یه‌وه هه‌یه، به‌ڵام سه‌رده‌كه‌وێت چونكه مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆ ده‌توانێت سه‌ریبخات.
- 5
- كه‌سێك ڕۆژێك له ڕۆژێكی دیكه به پیرۆزتر داده‌نێت، كه‌سێكی دیكه هه‌موو ڕۆژێك له‌به‌رچاو ده‌گرێت. با هه‌ریه‌كه له بیروڕای خۆی دڵنیابێت.
- 6
- ئه‌وه‌ی بایه‌خ به ڕۆژ ده‌دات بۆ یه‌زدان بایه‌خ ده‌دات. ئه‌وه‌ی گوشت ده‌خوات بۆ یه‌زدان ده‌یخوات، چونكه سوپاسی خودا ده‌كات. ئه‌وه‌ش كه ناخوات بۆ یه‌زدان ناخوات و سوپاسی خودا ده‌كات،
- 7
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سمان بۆ خۆی ناژیێت، كه‌سیش بۆ خۆی نامرێت.
- 8
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بژین بۆ مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆ ده‌ژین، ئه‌گه‌ر بشمرین له پێناوی ئه‌و ده‌مرین. كه‌واته بژین یان بمرین، ئێمه هی مه‌سیحین.
- 9
- هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه مه‌سیح مرد و زیندووبووه‌وه تاكو ببێته گه‌وره‌ی زیندووان و مردووان.
- 10
- ئیتر تۆ بۆچی خوشكت یان براكه‌ت تاوانبار ده‌كه‌یت؟ یان بۆچی سووكایه‌تییان پێ ده‌كه‌یت؟ چونكه هه‌موومان له‌به‌رده‌م ته‌ختی دادگایی خودا ڕاده‌وه‌ستین،
- 11
- چونكه نووسراوه:
{یه‌زدان ده‌فه‌رموێ: به گیانی خۆم،
هه‌موو ئه‌ژنۆیه‌ك بۆ من چۆك داده‌دات،
هه‌موو زمانێك دان به خودا ده‌نێت.}[a] - 12
- كه‌واته، هه‌ریه‌ك له ئێمه ده‌بێت حیسابی خۆی بداته خودا.
- لێپرسراوین به‌رامبه‌ر به یه‌كتری
- 13
- له‌به‌ر ئه‌وه ئیتر با یه‌كتری تاوانبار نه‌كه‌ین، به‌ڵكو باشتره ئه‌م بڕیاره بده‌ن: كۆسپ و ته‌گه‌ره له‌به‌رده‌م برا دانه‌نرێت.
- 14
- به‌هۆی عیسای خاوه‌ن شكۆوه ده‌زانم و دڵنیام كه هیچ شتێك له خۆیدا گڵاو نییه، مه‌گه‌ر یه‌كێك به گڵاوی بزانێت، ئه‌وه له لای ئه‌و گڵاوه.
- 15
- ئه‌گه‌ر به‌هۆی خۆراكت خوشكت یان براكه‌ت دڵته‌نگ بێت، ئیتر به‌گوێره‌ی خۆشه‌ویستی ناژیت. جا به خۆراكت ئه‌و كه‌سه له‌ناو مه‌به كه مه‌سیح له پێناوی مردووه.
- 16
- مه‌هێڵن خه‌ڵكی به خراپه باسی شتێك بكات كه بۆ ئێوه چاكه،
- 17
- چونكه پاشایه‌تی خودا خواردن و خواردنه‌وه نییه، به‌ڵكو ڕاستودروستی و ئاشتی و خۆشییه له ڕۆحی پیرۆزدا.
- 18
- هه‌ركه‌سێك به‌م شێوه‌یه خزمه‌تی مه‌سیح بكات، جێگای ڕه‌زامه‌ندی خودا ده‌بێت و خه‌ڵكیش متمانه‌ی پێ ده‌كه‌ن.
- 19
- كه‌واته با تێ‌بكۆشین له پێناوی ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ئاشتی و بنیادنانی یه‌كترمان ده‌بات.
- 20
- له پێناوی خۆراك كاری خودا وێران مه‌كه. هه‌موو شته‌كان پاكن، به‌ڵام بۆ مرۆڤ ئه‌گه‌ر ببێته كۆسپ خراپه بیخوات.
- 21
- باشه گۆشت نه‌خۆیت و شه‌راب نه‌خۆیته‌وه و شتێك نه‌كه‌یت ببێته هۆكاری كه‌وتنی خوشكه‌كه‌ت یان براكه‌ت.
- 22
- ئه‌و باوه‌ڕه‌ی هه‌ته، با له‌به‌رده‌م خودا بۆ خۆت بێت. خۆزگه ده‌خوازرێت به‌وه‌ی خۆی تاوانبار ناكات له‌و شته‌ی كه په‌سه‌ندی ده‌كات.
- 23
- به‌ڵام ئه‌وه‌ی گومان بكات، ئه‌گه‌ر بخوات تاوانبار ده‌كرێت، چونكه له باوه‌ڕه‌وه نییه. هه‌رشتێك له باوه‌ڕه‌وه نه‌بێت گوناهه.
- a. 14:11 \+xt ئیشایا 45:23.\+xt*