عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
زه‌بوورێك 
1
گۆرانی بۆ یه‌زدان بڵێن، گۆرانییه‌كی نوێ،
چونكه‌ كاری سه‌رسوڕهێنه‌ری كردووه‌.
ده‌سته‌ ڕاست و بازووی پیرۆزی،
سه‌ركه‌وتنیان بۆ به‌ده‌ستهێناوه‌.
2
یه‌زدان ڕزگاریی خۆی ڕاگه‌یاند،
ڕاستودروستییه‌كه‌ی بۆ گه‌لان ده‌رخست.
3
خۆشه‌ویستییه‌ نه‌گۆڕه‌كه‌ی و دڵسۆزییه‌كه‌ی،
به‌یادهێنایه‌وه‌ بۆ بنه‌ماڵه‌ی ئیسرائیل.
هه‌موو زه‌وی هه‌تا ئه‌وپه‌ڕی دنیا،
ڕزگاریی خودای ئێمه‌یان بینی.
4
ئه‌ی سه‌راپای زه‌وی هاواری شادی بكه‌ن بۆ یه‌زدان،
به‌ ده‌نگی به‌رز گۆرانی بڵێن و هه‌لهه‌له‌ لێ بده‌ن.
5
به‌ قیساره‌ مۆسیقای بۆ یه‌زدان بژه‌نن،
به‌ قیساره‌ و ده‌نگی گۆرانی.
6
به‌ زوڕنا و ده‌نگی كه‌ڕه‌نا،
هاواری شادی بكه‌ن به‌رامبه‌ر به‌ یه‌زدانی پاشا.
7
با ده‌ریا و هه‌رچی تێیدایه‌،
با جیهان و دانیشتووانی بخرۆشێن.
8
با ڕووباره‌كان چه‌پڵه‌ لێبده‌ن و
هه‌موو چیاكان هه‌لهه‌له‌ لێبده‌ن،
9
له‌به‌رده‌م یه‌زدان،
چونكه‌ دێت بۆ ئه‌وه‌ی دادوه‌ری زه‌وی بكات،
به‌ ڕاستودروستی دادوه‌ری جیهان ده‌كات،
گه‌لانیش به‌ دادپه‌روه‌ری.