عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
1
یه‌زدان پاشایه‌تی ده‌كات، با زه‌وی دڵخۆش بێت،
دوورگه‌ زۆره‌كان شادمان بن.
2
هه‌ور و ته‌م له‌ ده‌وروپشتی ئه‌وه‌،
ڕاستودروستی و دادپه‌روه‌ری بنچینه‌ی ته‌ختی ئه‌وه‌.
3
ئاگر له‌پێشیه‌وه‌،
دوژمنه‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌سووتێنێت.
4
بروسكه‌كانی جیهان ڕووناك ده‌كه‌نه‌وه‌،
زه‌وی چاوی پێكه‌وت و له‌رزی.
5
چیاكان وه‌ك مۆم له‌به‌رده‌م یه‌زدان توانه‌وه‌،
له‌به‌رده‌م یه‌زدانی هه‌موو زه‌وی.
6
ئاسمان ڕاستودروستییه‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێت،
هه‌موو گه‌لان شكۆمه‌ندی ئه‌ویان بینی.
7
ئه‌وانه‌ی په‌یكه‌ر ده‌په‌رستن شه‌رمه‌زار ده‌بن،
ئه‌وانه‌ی شانازی به‌ بت ده‌كه‌ن.
ئه‌ی هه‌موو خوداوه‌نده‌كان، كڕنۆشی بۆ ببه‌ن.
8
سییۆن بیستی و شادمان بوو،
كچانی یه‌هودا دڵخۆش بوون،
به‌ حوكمه‌كانت، ئه‌ی یه‌زدان.
9
چونكه‌ ئه‌ی یه‌زدان، له‌سه‌ر هه‌موو زه‌وی تۆ هه‌ره‌به‌رزی.
له‌سه‌ر هه‌موو خوداوه‌نده‌كان زۆر به‌رزبوویته‌وه‌.
10
دۆستانی یه‌زدان ڕقیان له‌ به‌دكاری ده‌بێته‌وه‌،
گیانی خۆشه‌ویستانی ده‌پارێزێت،
له‌ ده‌ست خراپه‌كاران ده‌ربازیان ده‌كات.
11
ڕووناكی بۆ ڕاستودروستان چێنراوه‌،
شادی بۆ دڵڕاسته‌كان.
12
ئه‌ی ڕاستودروستان، به‌ یه‌زدان شاد بن،
ستایشی ناوه‌ پیرۆزه‌كه‌ی بكه‌ن.