عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
1
گۆرانی بڵێن بۆ یه‌زدان، گۆرانییه‌كی نوێ،
گۆرانی بۆ یه‌زدان بڵێن، ئه‌ی هه‌موو زه‌وی.
2
گۆرانی بۆ یه‌زدان بڵێن، ستایشی ناوی بكه‌ن،
ڕۆژ به‌ ڕۆژ مژده‌ی ڕزگاریی ئه‌و ڕابگه‌یه‌نن.
3
له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان شكۆمه‌ندی ئه‌و ڕابگه‌یه‌نن،
له‌نێو هه‌موو گه‌لان كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی.
4
چونكه‌ یه‌زدان مه‌زنه‌ و شایانی ستایشی زۆره‌،
سامناكه‌ به‌سه‌ر هه‌موو خوداوه‌نده‌كانه‌وه‌.
5
چونكه‌ هه‌موو خوداوه‌نده‌كانی گه‌لان بتن،
به‌ڵام یه‌زدان ئاسمانی دروستكردووه‌.
6
شكۆ و سه‌ربه‌رزی له‌به‌رده‌میدان،
هێز و جوانی له‌ پیرۆزگاكه‌یدان.
7
ئه‌ی هه‌موو خێڵه‌كانی گه‌لان، ستایشی یه‌زدان بكه‌ن،
ستایشی شكۆ و هێزی یه‌زدان بكه‌ن.
8
ستایشی ناوی شكۆداری یه‌زدان بكه‌ن،
دیاری بهێنن و وه‌رنه‌ ناو حه‌وشه‌ی ماڵه‌كه‌ی.
9
كڕنۆش بۆ یه‌زدان ببه‌ن چونكه‌ شكۆدار و پیرۆزه‌،
ئه‌ی هه‌موو خه‌ڵكی زه‌وی، له‌به‌رده‌می بله‌رزن.
10
له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان بڵێن: «یه‌زدان پاشایه‌تی ده‌كات!
جیهان چه‌سپاوه‌ و هه‌رگیز ناله‌قێت،
به‌ دادپه‌روه‌ری حوكم به‌سه‌ر گه‌لاندا ده‌دات.»
11
با ئاسمان شادبێت و زه‌وی دڵخۆش بێت،
با ده‌ریا و هه‌رچی تێدایه‌ بخرۆشێن،
12
با كێڵگه‌ و هه‌رچی تێدایه‌ شاگه‌شكه‌ بن.
ئینجا هه‌موو دره‌خته‌كانی دارستان گۆرانی ده‌ڵێن،
13
له‌به‌رده‌م یه‌زدان، چونكه‌ دێت،
چونكه‌ دێت بۆ ئه‌وه‌ی دادوه‌ری زه‌وی بكات،
دادوه‌ری جیهان ده‌كات، به‌ ڕاستودروستی،
گه‌لانیش به‌ دڵسۆزی.