عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئامێری ژێدار. زەبوورێکی ئاساف. گۆرانییەک.
 - 1
 - لە یەهودا خودا ناسراوە،
لە ئیسرائیلدا ناوی گەورەیە! - 2
 - کەپری لە شالیمە[a] ،
هەواری لە سییۆنە. - 3
 - لەوێ تیرە گڕدارەکان و
قەڵغان و شمشێر و جەنگەکانی تێکشکاند.[b] - 4
 - تۆ ڕەوشەنی،
لە چیای نێچیرەکان شکۆدارتری. - 5
 - قارەمانەکان ماڵیان بە تاڵان چوو،
دوایین خەوی خۆیان نوستن،
هیچ جەنگاوەرێک نەیتوانی دەست بکاتەوە. - 6
 - ئەی خودای یاقوب، بە سەرزەنشتی تۆ،
ئەسپ و سوار پێکەوە کەوتنە خەوێکی قووڵەوە! - 7
 - تۆ خۆت بەسامیت!
لە کاتی تووڕەییت، کێ لەبەردەمت ڕادەوەستێت؟ - 8
 - لە ئاسمان حوکمت بیسترا،
زەوی ترسا و کپ بوو، - 9
 - بە هەستانی خودا بۆ دادوەری،
بۆ ڕزگارکردنی هەموو ستەملێکراوانی زەوی. - 10
 - بێگومان تووڕەیی مرۆڤ ستایشت دەکات،
خۆتت بە پاشماوەی تووڕەیی چەکدار کردووە. - 11
 - نەزر بۆ یەزدانی پەروەردگارتان بکەن و بەجێی بهێنن.
ئەی هەموو ئەوانەی لە دەوریدان،
دیاری پێشکەش بە سامناک بکەن. - 12
 - ئەوەی ڕۆحی میرەکان دەشکێنێت،
سامناکە بۆ پاشاکانی سەر زەوی. 
- a. 76:2 واتا (ئاشتی)، مەبەست لە شاری ئۆرشەلیمە (قودس).
 - b. 76:3 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 9، وشەی \+tl سەلاە\+tl* هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.
 

