عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
بۆ گه‌وره‌ی گۆرانیبێژان. ئاوازی یه‌دوتون، زه‌بوورێكی ئاساف. 
1
ده‌نگم بۆ خودا به‌رز ده‌كه‌مه‌وه‌، هاوار ده‌كه‌م،
ده‌نگم بۆ خودا به‌رز ده‌كه‌مه‌وه‌، گوێم لێ بگره‌.
2
له‌ ڕۆژی ته‌نگانه‌م به‌دوای په‌روه‌ردگاردا ده‌گه‌ڕێم،
به‌ درێژایی شه‌و ده‌ست پان ده‌كه‌مه‌وه‌، بێ ئه‌وه‌ی سڕبێت.
گیانم نه‌وازش ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌.
3
بیر له‌ خودا ده‌كه‌مه‌وه‌ و ده‌ناڵێنم،
ورد ده‌بمه‌وه‌ و ڕۆحم ده‌بوورێته‌وه‌.[a]
4
پێڵووی چاوه‌كانمت گرت،
شپرزه‌ بووم، قسه‌م پێ نه‌كرا.
5
بیر له‌ ڕۆژگاری دێرین ده‌كه‌مه‌وه‌،
ساڵانی ڕابردوو.
6
شه‌وانه‌ له‌ دڵی خۆم بیر له‌ ئاوازه‌كانم ده‌كه‌مه‌وه‌،
ورد ده‌بمه‌وه‌ و ڕۆحم ده‌گه‌ڕێت:
7
«ئایا هه‌تاهه‌تایه‌ په‌روه‌ردگار ڕه‌ت ده‌كه‌یته‌وه‌؟
چیتر لێمان ڕازی نابێته‌وه‌؟
8
ئایا خۆشه‌ویستییه‌ نه‌گۆڕه‌كه‌ی هه‌تاهه‌تایه‌ نه‌ماوه‌؟
ئایا به‌ڵێنه‌كانی بۆ نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌ دواییان هاتووه‌؟
9
ئایا خودا میهره‌بانی له‌بیر كردووه‌؟
یان له‌ تووڕه‌یی به‌زه‌یی خۆی داخستووه‌؟»
10
ئینجا ده‌ڵێم: «ئه‌مه‌ ده‌ردی منه‌:
ده‌سته‌ ڕاسته‌ی خودای هه‌ره‌به‌رز گۆڕاوه‌.»
11
كرداره‌كانی یه‌زدان دێنمه‌وه‌ یادم،
بێگومان په‌رجووه‌كانی تۆم له‌بیره‌ كه‌ له‌ كۆنه‌وه‌یه‌.
12
له‌ هه‌موو كاره‌كانت ورد ده‌بمه‌وه‌ و
بیر له‌ كرده‌وه‌ مه‌زنه‌كانت ده‌كه‌مه‌وه‌.
13
ئه‌ی خودایه‌، ڕێگات پیرۆزه‌.
چ خودایه‌ك وه‌ك خودا مه‌زنه‌؟
14
تۆ ئه‌و خودایه‌ی كه‌ په‌رجووت كردووه‌ و
هێزی خۆتت له‌نێو خه‌ڵك ده‌رخستووه‌.
15
به‌ بازووی خۆت گه‌لی خۆتت كڕییه‌وه‌،
نه‌وه‌ی یاقوب و یوسف.
16
ئه‌ی خودایه‌، كه‌ ئاوه‌كان تۆیان بینی،
كه‌ ئاوه‌كان تۆیان بینی ترسان،
بگره‌ قووڵاییه‌كان هه‌ژان.
17
هه‌وره‌كان ئاویان ڕشت،
هه‌وره‌تریشقه‌كان ده‌نگیان دایه‌وه‌،
هه‌روه‌ها تیره‌كانت بریسكانه‌وه‌.
18
گرمه‌ی هه‌وره‌تریشقه‌ی تۆ له‌ گه‌رده‌لوول،
بروسكه‌كان دنیایان ڕووناك كرده‌وه‌،
زه‌وی له‌رزی و هه‌ژا.
19
ڕێگات به‌ ناو ده‌ریادایه‌،
ڕێچكه‌كانت به‌ ناو ئاوه‌ زۆره‌كانه‌،
شوێن پێیه‌كانت نه‌زانران.
20
له‌سه‌ر ده‌ستی موسا و هارون،
وه‌ك مێگه‌له‌ مه‌ڕ ڕێنمایی گه‌لی خۆتت كرد.
  1. a. 77‏:3 له‌ ده‌قی عیبری لێره‌ و له‌ ئایه‌ته‌كانی 9 و 15، وشه‌ی \+tl سه‌لاه‌\+tl* هه‌یه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ وه‌ستانی مۆسیقا و خوێندنه‌وه‌.