عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- زه‌بوورێكی داوده كاتێك له چۆڵه‌وانی یه‌هودا بوو.
- 1
- ئه‌ی خودایه، تۆ خودای منی، به په‌رۆشم بۆت،
گیانم تینووی تۆیه،
جه‌سته‌م شه‌یدای تۆیه،
له خاكێكی وشك و ماندوو و بێ ئاو. - 2
- له پیرۆزگاكه سه‌یرم كردوویت و
هێز و شكۆمه‌ندی تۆم بینیوه. - 3
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستییه نهگۆڕهكهت له ژیان باشتره،
لێوه‌كانم ستایشت ده‌كه‌ن. - 4
- به درێژایی ژیانم ستایشت ده‌كه‌م،
به ناوی تۆوه ده‌ستم به‌رز ده‌كه‌مه‌وه. - 5
- گیانم تێر ده‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی به دوگ[a] و چه‌وری،
به لێوی شادمانه‌وه ده‌مم ستایشت ده‌كات. - 6
- له‌ناو نوێنه‌كه‌م یادی تۆ ده‌كه‌م،
به درێژایی شه‌و بیر له تۆ ده‌كه‌مه‌وه. - 7
- چونكه تۆ هاریكارم بوویت،
له‌ژێر سێبه‌ری باڵه‌كانت گۆرانی ده‌ڵێم. - 8
- گیانم به تۆوه به‌نده،
ده‌سته ڕاستی تۆ پشتم ده‌گرێت. - 9
- به‌ڵام ئه‌وانه‌ی بۆ كوشتنی من ده‌گه‌ڕێن له‌ناوده‌چن،
به‌ره‌و ناخی زه‌وی شۆڕ ده‌بنه‌وه. - 10
- ئه‌وانه به ده‌می شمشێر ده‌سپێردرێن و
ده‌بن به خۆراكی چه‌قه‌ڵ. - 11
- به‌ڵام پاشا به خودا دڵخۆش ده‌بێت،
هه‌موو ئه‌وانه‌ی سوێند به خودا ده‌خۆن ستایشی ده‌كه‌ن،
چونكه ده‌می درۆزنان داده‌خرێت.
- a. 63:5 دوگ یان دونگ