عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
بۆ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی مۆسیقاژه‌نان، به‌ قیساره‌ به‌ شێوه‌ی شیمینیت[a] . زه‌بوورێكی داود. 
1
ئه‌ی یه‌زدان، له‌ كاتی تووڕه‌یی خۆت سه‌رزه‌نشتم مه‌كه‌،
له‌ كاتی تووڕه‌ییت ته‌مبێم مه‌كه‌.
2
ئه‌ی یه‌زدان، له‌گه‌ڵم میهره‌بان به‌، چونكه‌ داهێزراوم.
ئه‌ی یه‌زدان، چاكم بكه‌ره‌وه‌، چونكه‌ ئێسقانه‌كانم ژان ده‌كات.
3
گیانم زۆر ده‌له‌رزێت،
هه‌تا كه‌ی، ئه‌ی یه‌زدان، هه‌تا كه‌ی؟
4
ئه‌ی یه‌زدان، بگه‌ڕێوه‌ و ژیانم ڕزگار بكه‌،
به‌ خۆشه‌ویستییه‌ نه‌گۆڕه‌كه‌ت ده‌ربازم بكه‌.
5
چونكه‌ یادكردنه‌وه‌ی تۆ له‌ مردندا نییه‌.
له‌ جیهانی مردووان[b] كێ ستایشت ده‌كات؟
6
ئه‌وه‌نده‌م ناڵاند شه‌كه‌ت بووم!
هه‌موو شه‌وێك نوێنه‌كه‌م نوقومی فرمێسك ده‌كه‌م،
جێگاكه‌م ته‌ڕ ده‌كه‌م.
7
چاوه‌كانم له‌ خه‌فه‌تان كز بوون،
به‌هۆی دوژمنه‌كانمه‌وه‌ بێهێز بوون.
8
ئه‌ی هه‌موو به‌دكاران، لێم دوور بكه‌ونه‌وه‌،
چونكه‌ یه‌زدان گوێی له‌ ده‌نگی گریانم بووه‌،
9
یه‌زدان گوێی له‌ پاڕانه‌وه‌م بووه‌،
یه‌زدان نوێژم وه‌رده‌گرێت.
10
هه‌موو دوژمنه‌كانم به‌ توندی شه‌رمه‌زار و ڕیسوا ده‌بن،
له‌ناكاو سه‌رشۆڕی دایانده‌گرێت و شه‌رمه‌زار ده‌بن.
  1. a. 6‏:0 ده‌سته‌واژه‌یه‌كی بواری مۆسیقایه‌.
  2. b. 6‏:5 عیبری: \+tl شیۆل\+tl*، ئه‌و شوێنه‌یه‌ كه‌ له‌دوای مردن ڕۆحی مرۆڤ ده‌چێته‌ ئه‌وێ هه‌تا ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌.