عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، گۆرانییەکی کوڕانی قۆرەح لەسەر ئاوازی عەلامۆت\f + \fr 46:0 \ft جۆرە ئاوازێکە، واتا بە دەنگی کچان.\f*.
 - 1
 - خودا پەناگا و هێزمانە،
لە تەنگانەدا زۆر بەهاناوە دێت. - 2
 - بۆیە ترسمان نییە ئەگەر زەویش بلەرزێت،
ئەگەر چیاکانیش بکەونە ناو قووڵایی دەریاکانەوە، - 3
 - ئەگەر ئاوەکەشی بجۆشێت و کەف بکات،
چیاکانیش لە سەرکێشی ئەو بلەرزن.[a] - 4
 - ڕووبارێک هەیە جۆگەکانی شاری خودا[b]  شاد دەکات،
ئەو شوێنە پیرۆزەی کە هەرەبەرز تێیدا نیشتەجێیە. - 5
 - خودا لە ناوەڕاستدایە، بۆیە هەرگیز ناکەوێت،
لەگەڵ بەرەبەیاندا خودا بەهاناوە دێت. - 6
 - نەتەوەکان هەڵدەچن و شانشینەکان دەکەون،
خودا دەنگی بەرز دەکاتەوە و زەوی دەتوێتەوە. - 7
 - یەزدانی سوپاسالار لەگەڵمانە،
خودای یاقوب پەناگامانە. - 8
 - وەرن سەیری کردارەکانی یەزدان بکەن،
ئەو وێرانکارییەکانی بەسەر زەویدا هێناوە. - 9
 - جەنگەکان ڕادەگرێت هەتا ئەوپەڕی جیهان،
کەوانەکان دەشکێنێت و ڕمەکان پارچەپارچە دەکات،
گالیسکەکان بە ئاگر دەسووتێنێت. - 10
 - «هێوربنەوە، بزانن کە من خودام،
لەنێو نەتەوەکان پایەم بەرز دەبێتەوە،
لەسەر زەوی بەرز دەبمەوە.»[c] - 11
 - یەزدانی سوپاسالار لەگەڵمانە،
خودای یاقوب پەناگامانە. 
- a. 46:3 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتەکانی 7 و 11، وشەی \+tl سەلاە\+tl* هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.
 - b. 46:4 ئۆرشەلیم، بڕوانە ئاشکراکردن 21، حزقیێل 40.
 - c. 46:10 خودا بۆ نەتەوەکان قسە دەکات.
 

