عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- زه‌بوورێكی كوڕانی قۆره‌ح.
- 1
- ئه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان، چه‌پڵه لێبده‌ن،
به هاواری شادییه‌وه هوتاف بۆ خودا بكێشن. - 2
- چونكه یه‌زدانی هه‌ره‌به‌رز به سامه،
پاشایه‌كی گه‌وره‌یه به‌سه‌ر هه‌موو زه‌وییه‌وه. - 3
- نه‌ته‌وه‌كانی خسته ژێر ده‌ستمان،
گه‌لانی خسته ژێر پێمان. - 4
- میراتی بۆ هه‌ڵبژاردین،
كه شانازی یاقوبه[a] ، ئه‌وانه‌ی خۆش‌ویست.[b] - 5
- له‌ناو هوتافی شادی خودا به‌رزبووه‌وه[c] ،
یه‌زدان به‌رزبووه‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌نگی كه‌ڕه‌نا. - 6
- گۆرانی ستایش بۆ خودا بڵێن، گۆرانی ستایش،
گۆرانی ستایش بۆ پاشامان بڵێن، گۆرانی ستایش. - 7
- چونكه خودا پاشای هه‌موو زه‌وییه،
هۆنراوه‌ی ستایشی به گۆرانی بۆ بڵێن. - 8
- خودا پاشایه‌تی نه‌ته‌وه‌كان ده‌كات،
خودا له‌سه‌ر ته‌ختی پیرۆزی خۆی داده‌نیشێت. - 9
- سه‌روه‌رانی گه‌لان وه‌ك گه‌لی خودای ئیبراهیم كۆبوونه‌وه،
چونكه پاشاكانی[d] زه‌وی هی خودان،
ئه‌و پایه‌ی زۆر به‌رزبووه‌وه.
- a. 47:4 مه‌به‌ستی له نه‌وه‌ی یاقوبه.
- b. 47:4 له ده‌قی عیبری لێره وشه‌ی \+tl سه‌لاه\+tl* هه‌یه كه له‌وانه‌یه ئاماژه‌یه‌كه بۆ وه‌ستانی مۆسیقا و خوێندنه‌وه.
- c. 47:5 بۆ ته‌ختی خۆی، له كاتی هاتنی سندوقی په‌یمان بۆ ناو په‌رستگا.
- d. 47:9 عیبری: قه‌ڵغانه‌كان.