عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- بۆ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی مۆسیقاژه‌نان، زه‌بوورێكی داود.
- 1
- خۆزگه ده‌خوازرێ به‌وه‌ی ئاوڕ له هه‌ژار ده‌داته‌وه،
یه‌زدان له ڕۆژی ته‌نگانه‌دا ڕزگاری ده‌كات. - 2
- یه‌زدان ده‌یپارێزێت و ژیانی ده‌بووژێنێته‌وه،
له‌سه‌ر زه‌وی خۆشحاڵی ده‌كات و
نایداته ده‌ست حه‌زی دوژمنه‌كانی. - 3
- یه‌زدان له كاتی لاوازی پاڵپشتی ده‌كات و
له كاتی نه‌خۆشی ده‌یبووژێنێته‌وه. - 4
- گوتم: «ئه‌ی یه‌زدان، له‌گه‌ڵم میهره‌بان به،
چاره‌سه‌رم بكه، چونكه گوناهم ده‌رهه‌ق به تۆ كردووه.» - 5
- دوژمنه‌كانم ده‌رباره‌ی من قسه‌ی خراپ ده‌كه‌ن:
«كه‌ی ده‌مرێت و ناوی ده‌سڕێته‌وه؟» - 6
- كاتێك یه‌كێكیان بۆ دیده‌نیم بێت،
به درۆ قسه ده‌كات، بوختان له دڵی كۆده‌كاته‌وه،
كه ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ش بڵاوی ده‌كاته‌وه. - 7
- هه‌موو دوژمنه‌كانم چرپه‌چرپ ده‌كه‌ن،
پیلان دژم ده‌گێڕن، ده‌ڵێن: - 8
- «ده‌ردێكی كوشنده ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیوه،
له‌كوێ بكه‌وێ هه‌ستانه‌وه‌ی نابێت.» - 9
- ته‌نانه‌ت ئه‌و براده‌ره نزیكه‌شم كه متمانه‌م پێی هه‌بوو،
ئه‌وه‌ی نمه‌كی كردووم، ناپاكی له‌گه‌ڵم كرد.[a] - 10
- به‌ڵام تۆ ئه‌ی یه‌زدان، له‌گه‌ڵم میهره‌بان به،
هه‌ڵمستێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه‌یان لێ بكه‌مه‌وه. - 11
- به‌مه ده‌زانم تۆ لێم ڕازیت،
چونكه دوژمنه‌كه‌م هاواری سه‌ركه‌وتن ناكات به‌سه‌رمدا. - 12
- به‌هۆی ئه‌وه‌ی من دروستم، تۆ پاڵپشتیم ده‌كه‌یت و
له‌پێش خۆت ڕامده‌گریت، هه‌تاهه‌تایه. - 13
- ستایش بۆ یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری ئیسرائیل،
له ئه‌زه‌له‌وه هه‌تا هه‌تاهه‌تایه.
ئامین و ئامین.
- a. 41:9 ناپاكی له‌گه‌ڵم كرد: له زمانی عیبری نووسراوه: (پاژنه‌پێی لێ به‌رز كردمه‌وه)، كه ده‌ربڕینێكی عیبرییه به واتای ناپاكی.