عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - زەبوورێکی داود.
 - 1
 - بەهۆی خراپەکاران مەراق مەخۆ،
بەغیلی بە بەدکاران مەبە، - 2
 - چونکە وەک گیان، زوو وشک دەبن،
وەک گژوگیای سەوز زوو سیس دەبن. - 3
 - پشت بە یەزدان ببەستە و چاکە بکە،
لەسەر خاکەکە نیشتەجێ بە و چاودێری دڵسۆزی بکە. - 4
 - خۆشی لە یەزدان ببینە،
داواکارییەکانی دڵت پێدەبەخشێت. - 5
 - ڕێگای خۆت بە یەزدان بسپێرە و
متمانەی پێ بکە و ئەو ئاوا دەکات: - 6
 - ڕاستودروستیت وەک ڕووناکی دەردەخات،
بێتاوانییەکەت وەک خۆری نیوەڕۆ. - 7
 - لەبەردەم یەزدان بێدەنگ بە و بە ئارامییەوە چاوەڕێی بکە،
کاتێک ئەوانە لە ڕێگاکانیان سەردەکەون،
کاتێک فرتوفێڵەکانیان جێبەجێ دەکەن، مەراق مەخۆ. - 8
 - لە تووڕەیی هێوربەوە و خۆت لە قین لابدە.
مەراق مەخۆ، دەنا بەرەو خراپەت دەبات. - 9
 - بەدکاران دوایان دەبڕدرێتەوە،
بەڵام ئەوانەی ئومێدیان بە یەزدانە، دەبنە میراتگری خاکەکە. - 10
 - پاش ماوەیەکی کەم بەدکار نامێنێت،
دەڕوانیتە شوێنەکەی، لەوێ نەماوە. - 11
 - بەڵام بێفیزەکان دەبن بە میراتگری خاکەکە و
خۆشی لە زۆری ئاشتی دەبینن. - 12
 - خراپەکار پیلان لە دژی کەسی ڕاستودروست دادەڕێژێت و
ددانی لێ جیڕدەکاتەوە، - 13
 - بەڵام پەروەردگار پێی پێدەکەنێت،
چونکە دەزانێت ڕۆژی دێت. - 14
 - بەدکاران شمشێر هەڵدەکێشن و
کەوانەکانیان دەچەمێننەوە،
بۆ ئەوەی هەژار و نەدارەکان بپێکن،
بۆ سەربڕینی ئەوانەی ڕێگایان ڕاستە. - 15
 - بەڵام شمشێرەکانیان دەچێتە ناو دڵی خۆیان،
کەوانەکانیان تێکدەشکێت. - 16
 - ئەو کەمەی کە کەسی ڕاستودروست هەیەتی،
لە سامانی گەلێک بەدکاران باشترە، - 17
 - چونکە بەدکارەکان بازوویان دەشکێت،
بەڵام یەزدان پشتی ڕاستودروستان دەگرێت. - 18
 - یەزدان تەمەنی ئەوانە دەزانێت کە بێ کەموکوڕین،
هەتاهەتایە میراتیان دەمێنێت. - 19
 - لە ڕۆژگاری بەڵا شەرمەزار نابن،
لە ڕۆژگاری قاتوقڕیدا تێر دەبن. - 20
 - بەڵام بەدکاران دەفەوتێن،
دوژمنەکانی یەزدانیش وەک گوڵی کێوی لەناودەچن،
وەک دووکەڵ لەناودەچن. - 21
 - بەدکاران قەرز دەکەن و پێیان نادرێتەوە،
بەڵام ڕاستودروستەکان بە دڵفراوانییەوە دەبەخشن. - 22
 - ئەوانەی یەزدان بەرەکەتداری کردوون دەبن بە میراتگری خاکەکە،
بەڵام ئەوانەی بەر نەفرەتی کەوتوون دوایان دەبڕدرێتەوە. - 23
 - یەزدان هەنگاوەکانی مرۆڤ دەچەسپێنێ،
بە ڕێگاکەی دڵخۆش دەبێ. - 24
 - ئەگەر پێی بخزێت، ناکەوێت،
چونکە یەزدان بە دەستی خۆی پشتی دەگرێت. - 25
 - من گەنج بووم و ئێستا پیرم،
هەرگیز نەمبینی ڕاستودروست وازی لێ بهێنرێت،
یان منداڵەکانی سواڵی نان بکەن. - 26
 - هەردەم دڵفراوانە و قەرز دەدات،
منداڵەکانیشی بەرەکەتدار دەبن. - 27
 - لە بەدکاری لابدە و چاکە بکە،
ئینجا هەتاهەتایە لە خاکەکە نیشتەجێ دەبیت، - 28
 - چونکە یەزدان حەز لە دادپەروەری دەکات،
واز لە خۆشەویستانی ناهێنێ.
هەتاهەتایە دەپارێزرێن،
بەڵام منداڵەکانی بەدکاران دوایان دەبڕدرێتەوە. - 29
 - ڕاستودروستان دەبن بە میراتگری خاکەکە و
هەتاهەتایە لەسەری نیشتەجێ دەبن. - 30
 - دەمی پیاوچاک بە دانایی دەدوێت،
زمانیشی باسی دادپەروەری دەکات. - 31
 - فێرکردنی[a]  خودای خۆی لەناو دڵیەتی،
بۆیە پێی ناخلیسکێت. - 32
 - بەدکار خۆی مات دەکات بۆ ڕاستودروست،
هەوڵدەدات بیکوژێت، - 33
 - بەڵام یەزدان لەبەردەستی بەجێی ناهێڵێت،
ناهێڵێ لە دادگاش تاوانبار بکرێت. - 34
 - چاوەڕێی یەزدان بکە و
ڕێگای ئەو بگرە.
ئەویش بەرزت دەکاتەوە و دەتکات بە میراتگری خاکەکە،
کاتێک بەدکاران دوایان دەبڕدرێتەوە، دەیانبینیت. - 35
 - بەدکارم دی بێ ویژدان بوو،
وەک دار ئورزێکی سەوز لە خاکێکی بەپیت گەشەی دەکرد، - 36
 - بەڵام زوو تێپەڕی و نەما،
هەرچەند بۆی گەڕام بەڵام دیار نەبوو. - 37
 - بڕوانە مرۆڤی بێ کەموکوڕی، سەیری مرۆڤی ڕاست بکە،
مرۆڤی ئاشتیخواز دواڕۆژی هەیە. - 38
 - بەڵام هەموو یاخیبووەکان لەناودەچن،
دواڕۆژی بەدکاران دەبڕدرێتەوە. - 39
 - ڕزگاریی ڕاستودروستان لەلایەن یەزدانەوە دێت،
ئەو قەڵای ئەوانە لە کاتی تەنگانە. - 40
 - یەزدان یارمەتییان دەدات و دەربازیان دەکات،
لە بەدکاران دەربازیان دەکات و ڕزگاریان دەکات،
چونکە پەنا بۆ ئەو دەبەن. 
- a. 37:31 تەورات.
 

