عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
گۆرانییه‌ك بۆ ته‌رخانكردنی په‌رستگا.[a]  
1
ئه‌ی یه‌زدان، به‌ گه‌وره‌ت ده‌زانم،
چونكه‌ هه‌ڵتكێشام و
نه‌تهێشت دوژمنه‌كانم شانازیم به‌سه‌ردا بكه‌ن.
2
ئه‌ی یه‌زدان، خودای من، هاوارم بۆ تۆ هێنا،
تۆش چاكت كردمه‌وه‌.
3
ئه‌ی یه‌زدان، تۆ گیانی منت له‌ناو جیهانی مردووان هێنایه‌ ده‌ره‌وه‌،
منت ده‌رباز كرد له‌وه‌ی شۆڕببمه‌وه‌ ناو گۆڕ.
4
ئه‌ی خۆشه‌ویستانی یه‌زدان، گۆرانی بۆ بڵێن،
ستایشی ناوه‌ پیرۆزه‌كه‌ی بكه‌ن.
5
چونكه‌ تووڕه‌بوونی ته‌نها چركه‌یه‌كه‌،
به‌ڵام ڕه‌زامه‌ندی به‌ درێژایی ژیانه‌.
ڕه‌نگه‌ گریان بۆ شه‌وێ بمێنێت،
به‌ڵام بۆ به‌یانییه‌كه‌ی هه‌لهه‌له‌ دێنێت.
6
كاتێك هه‌ستم به‌ دڵنیایی كرد گوتم:
«هه‌رگیز ناله‌قێم.»
7
ئه‌ی یه‌زدان، به‌ ڕه‌زامه‌ندی خۆت،
منت وه‌ك چیایه‌كی به‌هێز چه‌سپاند،
به‌ڵام كه‌ ڕووی خۆتت له‌ من شارده‌وه‌،
په‌رێشان بووم.
8
ئه‌ی یه‌زدان، من هاوارم بۆ تۆ هێنا،
من له‌ په‌روه‌ردگار پاڕامه‌وه‌:
9
«مه‌رگی من سوودی چی تێدایه‌،
ئه‌گه‌ر من شۆڕ ببمه‌وه‌ ناو گۆڕ؟
ئایا خۆڵ ستایشت ده‌كات؟
ئایا دڵسۆزیت ڕاده‌گه‌یه‌نێت؟
10
ئه‌ی یه‌زدان، گوێ بگره‌ و له‌گه‌ڵم میهره‌بان به‌!
ئه‌ی یه‌زدان، ببه‌ به‌ یارمه‌تیده‌رم!»
11
تۆ شینی منت گۆڕی بۆ شایی،
جلوبه‌رگی گوشت[b] له‌به‌ر داماڵیم و به‌رگی شادیت له‌به‌ركردم،
12
بۆ ئه‌وه‌ی دڵم گۆرانیت بۆ بڵێت و بێده‌نگ نه‌بێت.
ئه‌ی یه‌زدان، خودای من، هه‌تاهه‌تایه‌ هه‌ر ستایشت ده‌كه‌م.
  1. a. 30‏:0 بڕوانه‌ \+xt یه‌كه‌م پاشایان 8‏:61 و دووه‌م پوخته‌ی مێژوو 7‏\+xt*‏.
  2. b. 30‏:11 له‌ كاتی ماته‌مگێڕان و تۆبه‌كردندا جلوبه‌رگی له‌ گوش دروستكراویان له‌به‌ركردووه‌ كه‌ ئه‌زیه‌تی پێستیانی داوه‌.