عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- زه‌بوورێكی داود.
- 1
- ئه‌ی یه‌زدان، من بۆ تۆ هاوار ده‌كه‌م.
ئه‌ی تاشه‌به‌رده‌كه‌م، گوێی خۆتم لێ كه‌ڕ مه‌كه،
چونكه ئه‌گه‌ر تۆ خۆتم لێ بێده‌نگ بكه‌یت،
وه‌ك ئه‌وانه‌م لێدێت كه شۆڕ ده‌بنه‌وه ناو گۆڕ. - 2
- گوێ له ده‌نگی پاڕانه‌وه‌م بگره،
كاتێك كه هاوارت بۆ ده‌هێنم،
ده‌سته‌كانم به‌رز ده‌كه‌مه‌وه
به‌ره‌و شوێنی هه‌ره‌پیرۆزی تۆ. - 3
- له‌گه‌ڵ به‌دكاره‌كان ڕاممه‌كێشه،
ئه‌وانه‌ی ئیشی خراپه ده‌كه‌ن،
به ئاشتی قسه له‌گه‌ڵ دراوسێكانیان ده‌كه‌ن،
به‌ڵام دڵیان پڕ له كینه‌یه. - 4
- به‌گوێره‌ی كرده‌وه و خراپهكارییهكانیان سزایان بده،
به‌گوێره‌ی كرده‌وه‌كانی ده‌ستیان سزایان بده و
ڕه‌فتاره‌كانی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر خۆیان. - 5
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوێ ناده‌ن به كرداره‌كانی یه‌زدان و
به كاره‌كانی ده‌ستی،
تێكیان ده‌شكێنێت و
جارێكی دیكه بنیادیان نانێته‌وه. - 6
- ستایش بۆ یه‌زدان،
چونكه گوێی له ده‌نگی پاڕانه‌وه‌م بوو. - 7
- یه‌زدان هێز و قه‌ڵغانی منه،
دڵم متمانه‌ی به‌و كرد و یارمه‌تیم وه‌رگرت،
دڵم شاد ده‌بێت و
به گۆرانی خۆم ستایشی ده‌كه‌م. - 8
- یه‌زدان هێزی گه‌له‌كه‌یه‌تی،
قه‌ڵای ڕزگاریی ده‌ستنیشانكراوه‌كه‌ی [a] - 9
- گه‌له‌كه‌ت ڕزگار بكه و میراته‌كه‌ت به‌ره‌كه‌تدار بكه،
ببه به شوانیان و هه‌تاهه‌تایه هه‌ڵیانبگره.
- a. 28:8 به زمانی عیبری پێی ده‌گوترێ \+tl مه‌شیخ \+tl*یان \+tl مه‌شیح\+tl*.