عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
بۆ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی مۆسیقاژه‌نان، زه‌بوورێكی داود. 
1
با یه‌زدان له‌ ڕۆژی ته‌نگانه‌دا به‌ ده‌نگته‌وه‌ بێت،
با ناوی خودای یاقوب بتپارێزێت.
2
با له‌ پیرۆزگاكه‌یه‌وه‌ یارمه‌تیت بۆ بنێرێت و
له‌ سییۆنه‌وه‌ پشتگیریت بكات.
3
با هه‌موو قوربانییه‌كانی تۆی له‌بیربێت و
هه‌موو قوربانی سووتاندنه‌كانی تۆ قبوڵ بكات.[a]
4
با ئاره‌زووی دڵت بهێنێته‌ دی و
هه‌موو مه‌به‌سته‌كانت به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت.
5
هه‌لهه‌له‌ لێده‌ده‌ین بۆ ڕزگاربوونت و
به‌ ناوی خودامانه‌وه‌ ئاڵا به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه‌.
با یه‌زدان هه‌موو داواكارییه‌كانت به‌جێبهێنێت.
6
ئێستا زانیم كه‌ یه‌زدان ده‌ستنیشانكراوه‌كه‌ی[b] ڕزگار ده‌كات،
له‌ پیرۆزگا ئاسمانییه‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ به‌ ده‌نگییه‌وه‌ دێت،
به‌ توانای ڕزگاریی ده‌سته‌ ڕاستی.
7
هه‌ندێك شانازی به‌ گالیسكه‌ ده‌كه‌ن و هه‌ندێك به‌ ئه‌سپ،
به‌ڵام ئێمه‌ شانازی به‌ ناوی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارمان ده‌كه‌ین.
8
ئه‌وان چه‌مانه‌وه‌ و كه‌وتن،
به‌ڵام ئێمه‌ هه‌ستاین و چه‌سپاین.
9
ئه‌ی یه‌زدان، پاشا ڕزگار بكه‌!
كه‌ لێت ده‌پاڕێینه‌وه‌ به‌ده‌نگمانه‌وه‌ وه‌ره‌!
  1. a. 20‏:3 له‌ ده‌قی عیبری لێره‌ وشه‌ی \+tl سه‌لاه‌\+tl* هه‌یه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ وه‌ستانی مۆسیقا و خوێندنه‌وه‌.
  2. b. 20‏:6 به‌ زمانی عیبری پێی ده‌گوترێ \+tl مه‌شیخ \+tl*یان \+tl مه‌شیح\+tl*.