عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- بۆ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی مۆسیقاژه‌نان، زه‌بوورێكی داود.
- 1
- ئاسمان باسی شكۆی خودا ده‌كات،
گه‌ردوون كاره‌كانی ده‌ستی ڕاده‌گه‌یه‌نێت. - 2
- ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ وته‌ی به‌رز ده‌بارێنن،
شه‌و له‌دوای شه‌و زانین ڕاده‌گه‌یه‌نن. - 3
- هیچ قسه و زمانێكیان نییه،
ده‌نگیان نابیسترێت، - 4
- به‌ڵام په‌یامیان ده‌گاته هه‌موو زه‌وی،
وته‌كانیان به‌وپه‌ڕی جیهان.
له ئاسمان چادری بۆ خۆر هه‌ڵداوه، - 5
- كه وه‌ك زاوایه‌كه له ژووره‌كه‌ی بێته ده‌ره‌وه،
وه‌ك پاڵه‌وانێكه كه شاده به ڕاكردن له گۆڕه‌پان. - 6
- له‌و سه‌ری ئاسمانه‌وه هه‌ڵدێت و
ده‌سووڕێته‌وه هه‌تا ئه‌و سه‌ری،
هیچ شتێك له‌به‌ر گه‌رماییه‌كه‌ی ناشاردرێته‌وه. - 7
- فێركردنی یه‌زدان ته‌واوه،
ده‌روون ده‌بووژێنێته‌وه.
شه‌ریعه‌تی[a] یه‌زدان جێی متمانه‌یه،
ساویلكه ده‌كه‌نه دانا. - 8
- ڕێنمایی یه‌زدان دروسته،
دڵ خۆش ده‌كات.
ڕاسپارده‌ی یه‌زدان پاكه،
چاو ڕۆشن ده‌كات. - 9
- له‌خواترسی بێگه‌رده،
هه‌تاهه‌تایه سه‌قامگیره.
حوكمی یه‌زدان ڕاسته،
به ته‌واوی ڕاستودروسته. - 10
- ئه‌وانه له زێڕ دڵگیرترن،
له زێڕی بێگه‌ردی زۆر،
له هه‌نگوین شیرینترن،
له دڵۆپی شانه‌ی هه‌نگوین. - 11
- خزمه‌تكاره‌كه‌ت به‌وانه ئاگادار كراوه‌ته‌وه،
په‌یڕه‌وكردنیان پاداشتی زۆره. - 12
- كێ له هه‌ڵه‌كانی خۆی تێده‌گات؟
گوناهه شاراوه‌كانم ببه‌خشه. - 13
- خزمه‌تكاره‌كه‌ت له گوناهی یاخیبوون بپارێزه،
وا مه‌كه به‌سه‌رمدا زاڵ‌بێت.
ئیتر بێ كه‌موكوڕی ده‌بم،
له گوناهی گه‌وره بێبه‌ری ده‌بم. - 14
- با قسه‌ی ده‌م و لێكدانه‌وه‌ی دڵم
جێی ڕه‌زامه‌ندی تۆ بێت،
ئه‌ی یه‌زدان، تاشه‌به‌ردی من و ڕزگاركهرم[b] .
- a. 19:7 مه‌به‌ستی له په‌یمان و ڕاسپارده‌كانی خودایه بۆ گه‌له‌كه‌ی كه له‌سه‌ر ته‌خته‌ی په‌یمان نووسراون. هه‌روه‌ها بڕوانه\+xt ده‌رچوون 16:31-34.\+xt*
- b. 19:14 له زمانی عیبری به واتای خوێنگر دێت، بۆ تێگه‌یشتن له‌م ده‌ربڕینه بڕوانه \+xt ڕائووس 4\+xt*.