عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - بۆ گەورەی گۆرانیبێژان، زەبوورێکی داود.
- 1
- ئەی یەزدان، لە کەسی بەدکار دەربازم بکە،
 لە پیاوی توندوتیژ بمپارێزە،
- 2
- ئەوانەی لە دڵەوە بیر لە خراپە دەکەنەوە و
 هەموو ڕۆژێک خەریکی شەڕانگێزین.
- 3
- زمانیان وەک زمانی مار تیژکردووە،
 ژەهری تیرەمار لەژێر لێویانە.[a]
- 4
- ئەی یەزدان، لە دەست بەدکار ئاگادارم بە،
 لە پیاوی توندوتیژ بمپارێزە،
 ئەوانەی پیلانیان داناوە بۆ ئەوەی قاچم بخلیسکێنن.
- 5
- لووتبەرزان تەڵەیان بۆم ناوەتەوە،
 پەت و تۆڕیان بڵاو کردووەتەوە،
 لە دەم ڕێگا داویان بۆم ناوەتەوە.
- 6
- بە یەزدانم گوت: «تۆ خودای منی!»
 ئەی یەزدان، گوێ لە دەنگی پاڕانەوەم بگرە.
- 7
- ئەی یەزدانی پەروەردگار، هێزی ڕزگاریم،
 لە ڕۆژی شەڕدا سەری منت داپۆشی.
- 8
- ئەی یەزدان، ئارەزووەکانی بەدکار مەهێنە دی،
 لێمەگەڕێ پیلانەکانی سەربگرێت،
 بۆ ئەوەی لووتبەرز نەبن.
- 9
- با سەری ئەوانەی دەوریان داوم
 بە خراپەی لێویان بپۆشرێن،
- 10
- با پشکۆیان بەسەردا ببارێت،
 بکەونە ناو ئاگرەوە،
 بکەونە ناو چاڵەوە، ڕاست نەبنەوە.
- 11
- با بوختانکەر لەسەر زەوی جێگیر نەبێت،
 با کەسی توندوتیژ ببێتە نێچیری خراپە.
- 12
- دەزانم یەزدان دادپەروەری دەکات بۆ هەژاران،
 ماف دەدات بە نەداران.
- 13
- بێگومان ڕاستودروستان ستایشی ناوت دەکەن،
 سەرڕاستان لە ئامادەبوونت دادەنیشن.
- a. 140:3 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتەکانی 5 و 8، وشەی \+tl سەلاە\+tl* هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.

