عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
زه‌بوورێكی داود. 
1
ئه‌ی یه‌زدان، هه‌تا كه‌ی؟ به‌ ته‌واوی له‌بیرم ده‌كه‌یت؟
هه‌تا كه‌ی ڕووی خۆتم لێ وه‌رده‌گێڕیت؟
2
هه‌تا كه‌ی ڕۆژانه‌ ده‌روونم ڕاڕا بێت و
خه‌فه‌ت له‌ناو دڵم كۆبكه‌مه‌وه‌؟
هه‌تا كه‌ی دوژمنم به‌سه‌رمدا زاڵ بێت؟
3
ئه‌ی یه‌زدان، خودای من، سه‌یرم بكه‌ و به‌ ده‌نگمه‌وه‌ وه‌ره‌،
چاوم ڕۆشن بكه‌ره‌وه‌، نه‌وه‌ك خه‌وی مه‌رگم لێبكه‌وێت،
4
نه‌وه‌ك دوژمن بڵێت: «به‌سه‌ریدا زاڵ بووم،»
نه‌وه‌ك ناحه‌زه‌كانم به‌ كه‌وتنی من شادمان بن.
5
به‌ڵام من پشتم به‌ خۆشه‌ویستییه‌ نه‌گۆڕه‌كه‌ت به‌ستووه‌،
دڵم به‌ ڕزگاریی تۆوه‌ خۆشه‌.
6
سروود بۆ یه‌زدان ده‌ڵێم،
چونكه‌ چاكه‌ی له‌گه‌ڵ كردووم.