عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
بۆ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی مۆسیقاژه‌نان، به‌ شێوه‌ی شیمینیت[a] . زه‌بوورێكی داود. 
1
ئه‌ی یه‌زدان، ڕزگارمان بكه‌، چونكه‌ كه‌سی خواناس نه‌ماوه‌،
چونكه‌ له‌ناو ئاده‌میزادان دڵسۆز نه‌ماوه‌.
2
هه‌مووان درۆ له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن،
به‌ لێوی ڕیایی و دڵی ساخته‌وه‌ قسه‌ ده‌كه‌ن.
3
یه‌زدان هه‌موو لێوه‌ ڕیاییكه‌ره‌كان ده‌بڕێت،
هه‌موو ئه‌و زمانانه‌ی به‌ فیزه‌وه‌ ده‌دوێن،
4
ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن: «به‌ زمانی خۆمان زاڵ ده‌بین،
به‌ لێوی خۆمان سه‌ركه‌وتوو ده‌بین.
كێ هه‌یه‌ ببێت به‌ گه‌وره‌مان؟»
5
یه‌زدان ده‌ڵێت: «له‌به‌ر سته‌مكاری له‌ هه‌ژاران و
ناڵه‌ی كڵۆڵان، ئێستا ڕاده‌په‌ڕم،
ئه‌و ئاسووده‌ییه‌یان ده‌ده‌مێ، له‌وانه‌ی په‌ستیان ده‌كه‌ن.»
6
وته‌كانی یه‌زدان وته‌ی پاكن،
وه‌ك ئه‌و زیوه‌یه‌ له‌ بۆته‌ی گڵین پاڵێورابێت،
حه‌وت جار پاڵێوراوه‌.
7
ئه‌ی یه‌زدان، ده‌مانپارێزیت و
هه‌تاهه‌تایه‌ له‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ پاسمان ده‌كه‌یت.
8
به‌دكاره‌كان به‌ هه‌موو لایه‌كدا به‌ ئازادی ده‌گه‌ڕێن،
كاتێك خه‌ڵكی به‌ شان و باڵی خراپه‌دا هه‌ڵده‌ده‌ن.
  1. a. 12‏:0 ده‌سته‌واژه‌یه‌كی بواری مۆسیقایه‌.