عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
زه‌بوورێكی داود. 
1
من په‌نا ده‌به‌مه‌ به‌ر یه‌زدان،
ئیتر چۆن پێم ده‌ڵێن:
«وه‌ك باڵدار به‌ره‌و چیاكانت هه‌ڵفره‌.
2
چونكه‌ ئه‌وه‌تا به‌دكاران كه‌وان ڕاده‌كێشن و
تیر ده‌خه‌نه‌ به‌ر كه‌وان،
بۆ ئه‌وه‌ی له‌ تاریكییه‌وه‌ دڵڕاستان بپێكن.
3
كاتێك بنچینه‌كان بڕووخێن،
كه‌سی ڕاستودروست چی ده‌كات؟»
4
یه‌زدان له‌ په‌رستگای پیرۆزی خۆیه‌تی،
ته‌ختی یه‌زدان له‌ ئاسمانه‌،
ته‌ماشای كوڕانی مرۆڤ ده‌كات و
چاوه‌كانی تاقییان ده‌كاته‌وه‌.
5
یه‌زدان كه‌سی ڕاستودروست تاقی ده‌كاته‌وه‌،
به‌ڵام له‌ دڵه‌وه‌ ڕقی له‌ خراپه‌كار و خۆشه‌ویستانی توندوتیژییه‌.
6
پشكۆی ئاگر و گۆگرد به‌سه‌ر به‌دكاره‌كاندا ده‌بارێنێت،
گڕه‌ی بای سووتێنه‌ر به‌شیانه‌.
7
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌زدان ڕاستودروسته‌ و
حه‌زی له‌ دادپه‌روه‌رییه‌،
كه‌سی سه‌رڕاست ته‌ماشای ڕووی خۆی ده‌كات.