عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
1
خۆزگه‌ ده‌خوازرێت به‌و كه‌سه‌ی
به‌پێی ڕاوێژی به‌دكاران ناڕوات و
له‌ ڕێگای گوناهباران ڕاناوه‌ستێت و
له‌ كۆڕی گاڵته‌جاڕان دانانیشێت.
2
به‌ڵكو ئاره‌زووی ئه‌و له‌ فێركردنی[a] یه‌زدانه‌،
شه‌و و ڕۆژ له‌ فێركردنه‌كه‌ی ورد ده‌بێته‌وه‌.
3
وه‌ك دارێك وایه‌ كه‌ له‌ده‌م جۆگه‌ی ئاو ڕوابێت و
له‌ وه‌رزی خۆیدا به‌رهه‌م بدات و
گه‌ڵاكانی هه‌رگیز وشك نه‌بن،
له‌ هه‌موو كارێك سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.
4
بێگومان به‌دكاران وانین،
به‌ڵكو وه‌ك كا وان كاتێك با په‌رشوبڵاوی ده‌كاته‌وه‌.
5
بۆیه‌ نه‌ به‌دكاران له‌به‌رده‌م دادوه‌ری بێتاوانن،
نه‌ گوناهبارانیش له‌ كۆڕی ڕاستودروستان داده‌نیشن.
6
چونكه‌ یه‌زدان چاودێری ڕێگای ڕاستودروستان ده‌كات،
به‌ڵام ڕێگای به‌دكاران له‌ناوده‌چێت.
  1. a. 1‏:2 عیبری: \+tl ته‌ورات\+tl*.