عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
وه‌ڵامی ئه‌یوب 
1
ئه‌یوبیش وه‌ڵامی یه‌زدانی دایه‌وه‌:
2
«زانیم كه‌ ده‌توانیت هه‌موو شتێك بكه‌یت؛
ئه‌وه‌ی تۆ پلانت بۆ داناوه‌ مه‌حاڵ نابێت.
3
پرسیارت كرد: ”ئه‌مه‌ كێیه‌، بێ زانیاری ڕاوێژی من ده‌شارێته‌وه‌؟“[a]
بێگومان من ئه‌وه‌ی تێی نه‌گه‌یشتم به‌ ده‌ممدا هات،
به‌ كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كان له‌سه‌رمه‌وه‌ كه‌ نه‌مده‌زانین.
4
«فه‌رمووت: ”ئێستا گوێ بگره‌ من قسه‌ ده‌كه‌م؛
لێت ده‌پرسم و پێم ده‌ڵێیت.“
5
به‌ گوێی خۆم هه‌واڵه‌كانی تۆم بیست،
ئێستاش چاوه‌كانم تۆیان بینی.
6
له‌به‌ر ئه‌وه‌ خۆم ڕه‌ت ده‌كه‌مه‌وه‌ و
له‌ناو خۆڵ و خۆڵه‌مێشدا تۆبه‌ ده‌كه‌م.»
به‌شی كۆتایی 
7
دوای ئه‌وه‌ی یه‌زدان به‌م وشانه‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌یوبدا كرد، یه‌زدان به‌ ئه‌لیفازی تێمانی فه‌رموو: «تووڕه‌ییم له‌ تۆ و له‌ هاوڕێیه‌كانت جۆشا، چونكه‌ ئێوه‌ وه‌ك ئه‌یوبی به‌نده‌م به‌ ڕاستی سه‌باره‌ت به‌ من قسه‌ی ڕاستتان نه‌كرد.
8
ئێستاش ئێوه‌ حه‌وت گا و حه‌وت به‌ران ببه‌ن و بڕۆن بۆ لای ئه‌یوبی به‌نده‌م، له‌ پێناوی خۆتان قوربانی سووتاندن پێشكه‌ش بكه‌ن. ئه‌و كاته‌ ئه‌یوبی به‌نده‌م له‌ پێناوی ئێوه‌ نوێژ ده‌كات، منیش قبوڵی ده‌كه‌م. من به‌پێی گێلایه‌تییه‌كه‌ی خۆتان هه‌ڵسوكه‌وتتان له‌گه‌ڵ ناكه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه‌ وه‌ك ئه‌یوبی به‌نده‌م به‌ ڕاستی سه‌باره‌ت به‌ من قسه‌ی ڕاستتان نه‌كرد.»
9
ئیتر ئه‌لیفازی تێمانی و بیلده‌دی شوحی و چۆفه‌ری نه‌عماتی ڕۆیشتن و ئه‌وه‌یان كرد كه‌ یه‌زدان پێی فه‌رموون، یه‌زدانیش نوێژه‌كه‌ی ئه‌یوبی قبوڵ كرد.
10
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌یوب له‌ پێناوی هاوڕێیه‌كانی پاڕایه‌وه‌، یه‌زدان ئه‌وه‌ی هی ئه‌یوب بوو بۆی گه‌ڕانده‌وه‌، به‌ دووقاتیش ئه‌وه‌ی هه‌یبوو بۆی زیاد كرد.
11
ئه‌و كاته‌ هه‌موو خوشك و برا و ناسیاوه‌كانی پێشووی بۆ لای هاتن و له‌ ماڵه‌كه‌ی نانیان له‌گه‌ڵی خوارد. سه‌ره‌خۆشییان لێكرد و دڵیان دایه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و خراپه‌یه‌ی یه‌زدان به‌سه‌ریدا هێنا، هه‌ریه‌كه‌ش پارچه‌ زیوێك و ئه‌نگوستیله‌یه‌كی زێڕیان پێ به‌خشی.
12
یه‌زدان به‌شی كۆتایی ژیانی ئه‌یوبی له‌ ژیانی ڕابردووی زیاتر به‌ره‌كه‌تدار كرد، ئه‌یوبیش چوارده‌ هه‌زار سه‌ر مه‌ڕ و شه‌ش هه‌زار وشتر و هه‌زار جووت مانگا و هه‌زار ماكه‌ری هه‌بوو.
13
هه‌روه‌ها حه‌وت كوڕ و سێ كچیشی هه‌بوو.
14
كچی یه‌كه‌می ناونا، یه‌میما و دووه‌م قه‌چیعا و سێیه‌م قه‌ره‌ن هه‌پوك.
15
له‌ هه‌موو خاكه‌كه‌شدا هیچ ئافره‌تێك وه‌ك كچه‌كانی ئه‌یوب جوان نه‌بوون، باوكیشیان له‌نێو براكانیان میراتی پێدان.
16
ئه‌یوبیش پاش ئه‌وه‌ی كه‌ چاك بووه‌، سه‌د و چل ساڵ ژیا و چوار نه‌وه‌ی خۆی بینی.
17
ئیتر ئه‌یوب تێری له‌ ته‌مه‌ن خوارد و پیر بوو، پاشان مرد.
  1. a. 42‏:3 بڕوانه‌ فه‌رمووده‌ی یه‌زدان له‌ \+xt 38‏:2‏\+xt*.