عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - 1
 - «ئایا دەتوانیت لیڤیاتان[a]  بە قولاپ ڕاو بکەیت،
یان زمانی بە گوریس ببەستیتەوە؟ - 2
 - ئایا دەتوانیت ئەڵقە بخەیتە لووتی
یان شەویلاکی بە لووتەوانە بسمیت؟ - 3
 - ئایا زۆر لێت دەپاڕێتەوە
یان بە نەرمی قسەت لەگەڵ دەکات؟ - 4
 - ئایا پەیمانت لەگەڵ دەبەستێت
کە بە درێژایی ژیانی بیکەیت بە کۆیلەی خۆت؟ - 5
 - ئایا وەک چۆلەکە یاری لەگەڵ دەکەیت
یان بۆ کچە منداڵەکانت دەیبەستیتەوە؟ - 6
 - ئایا ڕاوچییەکان کڕین و فرۆشتنی لەسەر دەکەن
یان لەنێو بازرگانەکان دابەشی دەکەن؟ - 7
 - ئایا پێستی پڕ دەکەیت لە ڕم و
سەریشی پڕ لە تیر؟ - 8
 - دەستت لەسەری دابنێ و بیر لە جەنگ بکەرەوە،
جارێکی دیکە دووبارەی ناکەیتەوە! - 9
 - هیواخواستن بۆ گرتنی پووچە،
هەر بە بینینی دەتۆقێت. - 10
 - کەسێک نییە ئەوەندە ئازا بێت بەخەبەری بهێنێت،
ئیتر کێ هەیە لە ڕووی مندا بوەستێت؟ - 11
 - کێ شتێکی پێم بەخشیوە تاکو من بیدەمەوە؟
ئەوەی لەژێر هەموو ئاسمانە هی منە. - 12
 - «بێدەنگ نابم لە باسکردنی ئەندامەکانی جەستەی لیڤیاتان و
لە ڕاگەیاندنی هێزی و لە جوانی ئاکاری جەستەی. - 13
 - کێ دەتوانێت پێستەکەی دابماڵێت؟
کێ دەتوانێت هەردوو لای زرێیەکەی ببڕێت؟ - 14
 - کێ دوو شەویلاکی دەمی دەکاتەوە؟
ڕیزی ددانەکانی ترسێنەرە. - 15
 - پشتی بە ڕیزێک قەڵغان داپۆشراوە،
بە پتەوی بەیەکەوە بەستراوە؛ - 16
 - بە شێوەیەک پێکەوە نووساون کە
تەنانەت با بە نێوانیاندا ناڕوات. - 17
 - هەریەکەیان بەوی تەنیشتیەوە نووساوە؛
پێکەوە بەستراون لێک نابنەوە. - 18
 - کە دەحیلێنێت بروسکەی ڕووناکی دەدات؛
چاوەکانی وەک گزنگی بەیانن. - 19
 - لە دەمیەوە بڵێسەی ئاگر دێتە دەرەوە،
پریشکی ئاگری لێ دەبێتەوە. - 20
 - لە کونە لووتییەوە دووکەڵ هەڵدەستێت،
هەروەک سووتانی قامیش لەبن مەنجەڵێکی لە کوڵ. - 21
 - هەناسەی خەڵووز دادەگیرسێنێت،
گڕیش لە دەمیەوە دەڕژێت. - 22
 - هێزەکەی لە ملیدایە،
لەبەردەمی هەڵوەستەی لێ دەکەن. - 23
 - گۆشتەکەی قەدقەد پێکەوە نووساوە،
بەسەر لەشیدا داڕێژراوە و ناجوڵێتەوە. - 24
 - سەرسەختە،
بە جەرگ و چاونەوترسە. - 25
 - کە هەڵدەستێت بەهێزان دەتۆقن،
لە ترسی خۆڕاتەکاندنەکەی پەنا دەگرن. - 26
 - شمشێری بەر دەکەوێت بەڵام نایپێکێت،
نە ڕم و نە تیر. - 27
 - ئاسن لەلای وەک کا وایە،
بڕۆنزیش وەک داری کلۆر. - 28
 - تیری کەوانەکان نایبەزێنن؛
بەردی بەردەقانییەکان بەلایەوە وەک پووشن. - 29
 - گورز لەلای وەک کایە؛
بە ڕاوەشاندنی ڕم پێدەکەنێت. - 30
 - ژێری پارچە گۆزەی تیژە،
جەنجەڕ بەسەر قوڕدا ڕادەکێشێت. - 31
 - وا دەکات قووڵایی وەک مەنجەڵ بکوڵێت،
دەریا وەک هیزەی زەیت لێ دەکات. - 32
 - لەدوای خۆی هێڵێکی سپی درەوشاوە بەجێدەهێڵێت،
شەپۆلەکان وەک پرچی سپی لێ دەکات. - 33
 - لەسەر زەوی هاوشێوەی نییە،
بۆ نەترسان دروستکراوە. - 34
 - بە سووکییەوە تەماشای لووتبەرزەکان دەکات؛
پاشای هەموو لەخۆباییەکانە.» 
- a. 41:1 گیانلەبەرێکی گەورەیە لەناو دەریا دەژیێت.
 

