عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- یه‌زدان به ئه‌یوبی فه‌رموو:
- 2
- «ئایا ئه‌وه‌ی ڕكابه‌ری له‌گه‌ڵ توانادارهكه ده‌كات مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه سه‌رزه‌نشتی بكات؟
ئه‌وه‌ی خودا تاوانبار ده‌كات با وه‌ڵام بداته‌وه!» - 3
- ئه‌یوبیش وه‌ڵامی یه‌زدانی دایه‌وه:
- 4
- «من وا سووكوچروكم، چۆن وه‌ڵامت بده‌مه‌وه؟
من ده‌ست ده‌خه‌مه سه‌ر ده‌می خۆم. - 5
- جارێك قسه‌م كرد و بێ وه‌ڵام بووم،
دوو جار و ئیتر دووباره‌ی ناكه‌مه‌وه.» - 6
- یه‌زدانیش له گه‌رده‌لووله‌كه‌وه وه‌ڵامی ئه‌یوبی دایه‌وه و فه‌رمووی:
- 7
- «ئێستا وه‌ك پیاو پشتێنه‌كه‌ی خۆت توند بكه؛
من پرسیارت لێ ده‌كه‌م و
تۆش وه‌ڵامم بده‌وه. - 8
- «ئایا دادپه‌روه‌ریم ده‌خه‌یته گومانه‌وه،
تاوانبارم ده‌كه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی خۆت به ڕاستودروست ده‌ربخه‌یت؟ - 9
- یان بازووێكت وه‌ك خودا هه‌یه و
به ده‌نگێكی وه‌ك ده‌نگی ئه‌و ده‌گرمێنیت؟ - 10
- ئێستا به پایه‌به‌رزی و سه‌رفرازی خۆت بڕازێنه‌وه،
ڕێز و شكۆمه‌ندی بپۆشه. - 11
- لافاوی تووڕه‌ییه‌كه‌ت بڕێژه و
ته‌ماشای هه‌موو لووتبهرزێك بكه و نزمی بكه‌ره‌وه، - 12
- سه‌یری هه‌موو خۆبهزلزانێك بكه و زه‌لیلی بكه،
له جێی خۆیان پێ به خراپهكاراندا بنێ. - 13
- تێكڕا له‌ناو خۆڵ نوقومیان بكه،
له تاریكی‌دا ڕوویان به‌ند بكه. - 14
- منیش دان به‌وه‌دا ده‌نێم،
كه ده‌سته ڕاستی خۆت ده‌توانێت ڕزگارت بكات. - 15
- «سه‌یری به‌هێمۆت[a] بكه،
كه له‌گه‌ڵ تۆ دروستم كرد
وه‌ك مانگا گیا ده‌خوات. - 16
- ئه‌وه‌تا هێزه‌كه‌ی له كه‌مه‌ریه‌تی و
تواناكه‌ی له ماسوولكه‌كانی سكیه‌تی. - 17
- كلكی وه‌ك داری ئورز شۆڕ ده‌كاته‌وه؛
ماسوولكه‌كانی ڕانی یه‌كیان ته‌نیوه. - 18
- ئێسكه‌كانی لووله‌ی بڕۆنزن،
چوارپه‌لی وه‌كو لووله‌ی ئاسنن. - 19
- ئه‌و سه‌ره‌تای كاره‌كانی خودایه،
به‌ڵام دروستكه‌ره‌كه‌ی ده‌توانێت به شمشێر لێی نزیك بێته‌وه. - 20
- چیاكان سه‌وزایی بۆ ده‌رده‌خه‌ن و
هه‌موو ئاژه‌ڵی كێوی له‌ته‌نیشتی یاری ده‌كه‌ن. - 21
- له‌ژێر دره‌خته‌كانی لۆتس[b] ڕاده‌كشێت،
خۆی ده‌شارێته‌وه له‌نێو قامیشی زۆنگهكاندا. - 22
- دره‌خته‌كانی لۆتس به سێبه‌ره‌كانیان دایده‌پۆشن؛
شۆڕه‌بی كه‌نار جۆگه‌كان ده‌وری ده‌ده‌ن. - 23
- ئه‌گه‌ر ئاوی ڕووبار هه‌ستێت یان ڕووباری ئوردونیش ته‌ووژم بۆ ده‌می بهێنێت،
ئه‌و دڵنیایه و ترسی لێ نانیشێت. - 24
- ئایا كه‌س ده‌توانێت ڕوو به ڕوو ڕاوی بكات،
یان به ته‌ڵه بیگرێت و لووتی كون بكات؟
- a. 40:15 گیانله‌به‌رێكی زۆر گه‌وره بووه.
- b. 40:21 دره‌ختێكی دڕكاوییه له ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریا ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا هه‌یه، له ناوچه‌ی گه‌رم شێ‌دار ده‌ڕوێت و به پڕی له ده‌وروبه‌ری ده‌ریاچه‌ی جه‌لیل هه‌یه.