عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
1
وه‌ڵامی نه‌رم تووڕه‌یی ده‌ڕه‌وێنێته‌وه‌،
به‌ڵام قسه‌ی برینداركه‌ر ڕق ده‌وروژێنێت.
2
زمانی دانایان زانیاری ده‌ڕازێنێته‌وه‌،
به‌ڵام ده‌می ده‌به‌نگه‌كان گێلایه‌تی لێ هه‌ڵده‌قوڵێت.
3
چاوی یه‌زدان له‌ هه‌موو جێگایه‌كه‌،
چاودێری به‌دكاران و پیاوچاكان ده‌كات.
4
هێمنی زمان دره‌ختی ژیانه‌،
به‌ڵام خواركردنه‌وه‌ی تێكشكانی ڕۆحه‌.
5
گێل سووكایه‌تی به‌ ته‌مبێكردنی باوكی ده‌كات،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی چاوی له‌ سه‌رزه‌نشت بێت ژیر ده‌بێت.
6
له‌ ماڵی كه‌سی ڕاستودروست گه‌نجینه‌ی گه‌وره‌ هه‌یه‌،
به‌ڵام داهاتی به‌دكار پشێوییه‌.
7
لێوی دانایان زانیاری بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌،
به‌ڵام دڵی گێله‌كان ئاوا نییه‌.
8
قوربانی به‌دكاران قێزه‌ونه‌ له‌لای یه‌زدان،
به‌ڵام نوێژی سه‌رڕاستان خۆشحاڵی ده‌كات.
9
قێزی یه‌زدان له‌ ڕێگای به‌دكاره‌،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی خۆشده‌وێت كه‌ دوای ڕاستودروستی كه‌وتووه‌.
10
ته‌مبێی سه‌خت بۆ له‌ڕێ لاده‌ره‌،
ئه‌وه‌ی ڕقی له‌ سه‌رزه‌نشته‌ ده‌مرێت.
11
جیهانی مردووان و له‌ناوچوون[a] له‌به‌رده‌م یه‌زدانن،
له‌وه‌ش زیاتر دڵی ئاده‌میزاد!
12
گاڵته‌جاڕ ئه‌و كه‌سه‌ی خۆشناوێت كه‌ سه‌رزه‌نشتی ده‌كات،
بۆ لای دانایان ناچێت.
13
دڵی شادمان ڕووخۆش ده‌كات،
به‌ڵام به‌ دڵته‌نگی ڕۆح تێكده‌شكێت.
14
دڵی تێگه‌یشتوو به‌دوای زانیاریدا ده‌گه‌ڕێت،
به‌ڵام ده‌می گێله‌كان له‌سه‌ر گێلایه‌تی ده‌له‌وه‌ڕێت.
15
هه‌موو ڕۆژانی سته‌ملێكراو سه‌خته‌،
به‌ڵام دڵته‌ڕ هه‌میشه‌ له‌سه‌ر خوانی شادییه‌.
16
باشتره‌ كه‌مت هه‌بێت له‌گه‌ڵ له‌خواترسی
له‌ گه‌نجینه‌ی گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ سه‌رلێشێوان.
17
باشتره‌ سه‌وزه‌ خواردن له‌و شوێنه‌ی خۆشه‌ویستی لێیه‌
له‌ گایه‌كی قه‌ڵه‌و و ڕقی له‌گه‌ڵ بێت.
18
كه‌سی سه‌رگه‌رم ناكۆكی ده‌وروژێنێت،
به‌ڵام كه‌سی هێمن دوژمنایه‌تی ئارام ده‌كاته‌وه‌.
19
ڕێگای ته‌مبه‌ڵ وه‌ك په‌رژینی دڕكه‌،
به‌ڵام ڕێگای سه‌رڕاستان ته‌خت كراوه‌.
20
كوڕی دانا باوكی شاد ده‌كات،
به‌ڵام گێل دایكی خۆی ڕیسوا ده‌كات.
21
گێلایه‌تی خۆشییه‌ بۆ كه‌سی تێنه‌گه‌یشتوو،
به‌ڵام كه‌سی تێگه‌یشتوو به‌ ڕێكی ڕه‌فتار ده‌كات.
22
پلان به‌بێ ڕاوێژ پووچه‌ڵ ده‌بێت،
به‌ڵام به‌ زۆری ڕاوێژكاران سه‌رده‌كه‌وێت.
23
دڵخۆشییه‌ بۆ مرۆڤ وه‌ڵامی گونجاو،
قسه‌ش له‌ كاتی خۆیدا چه‌ند باشه‌!
24
ڕێچكه‌ی ژیان بۆ كه‌سی وریا به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌یه‌،
بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دابه‌زین به‌ره‌و جیهانی مردووان بیپارێزێت.
25
یه‌زدان ماڵی لووتبه‌رزان ڕیشه‌كێش ده‌كات،
به‌ڵام سنووری ماڵی بێوه‌ژن ده‌چه‌سپێنێ.
26
قێزی یه‌زدان له‌ پیلانی به‌ده‌،
به‌ڵام قسه‌ی شیرین پاكه‌.
27
ئه‌وه‌ی به‌دوای ده‌ستكه‌وتی ناڕه‌واوه‌ بێت ماڵی خۆی تێكده‌دات،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕقی له‌ به‌رتیل ببێته‌وه‌ ده‌ژیێت.
28
دڵی كه‌سی ڕاستودروست بیر له‌ وه‌ڵام ده‌كاته‌وه‌،
به‌ڵام ده‌می به‌دكاران خراپه‌ی لێ هه‌ڵده‌ڕژێت.
29
یه‌زدان له‌ به‌دكاران دووره‌،
به‌ڵام گوێی له‌ نوێژی ڕاستودروستان ده‌بێت.
30
ڕووناكی چاو دڵ خۆش ده‌كات،
مژده‌ش ئێسك ته‌ندروست ده‌كات.
31
ئه‌وه‌ی گوێ له‌ سه‌رزه‌نشتی به‌ره‌و ژیان بگرێت
له‌ناو دانایان نیشته‌جێ ده‌بێت.
32
پشتگوێخه‌ری ته‌مبێكردن گیانی خۆی ڕیسوا ده‌كات،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی گوێ له‌ سه‌رزه‌نشت ده‌گرێت تێگه‌یشتنی ده‌ستده‌كه‌وێت.
33
ترسی یه‌زدان مرۆڤ به‌ره‌و دانایی ده‌بات،
پێش ڕێزلێنانیش بێفیزییه‌.
  1. a. 15‏:11 له‌ناوچوون: عیبری: \+tl ئه‌به‌دۆن\+tl*. له‌ په‌یمانی نوێ، ئه‌م وشه‌ به‌ واتای (له‌ناوبه‌ر) هاتووه‌، بڕوانه‌ \+xt ئاشكراكردن 11‏:9‏\+xt*‏.