عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - 1
 - تەرازووی لاسەنگ لەلای یەزدان قێزەونە،
بەڵام ئارەزووی لە کێشی دروستە. - 2
 - کە لووتبەرزی هات، ڕیسواییش دێت،
بەڵام لەگەڵ بێفیزەکان دانایی دێت. - 3
 - ڕاستیی سەرڕاستەکان ڕێنماییان دەکات،
بەڵام خواری ناپاکان سەری خۆیان دەخوات. - 4
 - بێ سوودە سامان لە ڕۆژی تووڕەیی،
بەڵام ڕاستودروستی فریادەکەوێت لە مردن. - 5
 - ڕاستودروستی ڕێگا بۆ کەسی بێ کەموکوڕی ئاسان دەکات،
بەڵام بەدکار بە بەدکاری خۆی دەگلێت. - 6
 - ڕاستودروستی سەرڕاستەکان فریایان دەکەوێت،
بەڵام ناپاکان گرفتاری ئارەزووەکانیان دەبن. - 7
 - بە مردنی بەدکار ئومێدی دەبڕێت،
هیوای پاڵەوانانیش لەناودەچێت. - 8
 - کەسی ڕاستودروست لە تەنگانەدا دەرباز دەبێت و
بەدکار دەگرێتەوە. - 9
 - کەسی دووڕوو بە دەمی دراوسێکەی لەناودەبات،
بەڵام ڕاستودروستان بە زانیاری دەرباز دەبن. - 10
 - بە سەرکەوتنی ڕاستودروستان شار شادمان دەبێت،
بە لەناوچوونی بەدکارانیش هاواری خۆشییە. - 11
 - بە بەرەکەتی سەرڕاستەکان شار بەرز دەبێتەوە،
بەڵام بە دەمی بەدکاران وێران دەبێت. - 12
 - ئەوەی سووکایەتی بە دراوسێکەی بکات تێنەگەیشتووە،
بەڵام کەسی تێگەیشتوو بێدەنگ دەبێت. - 13
 - دەمشڕ نهێنی ئاشکرا دەکات،
بەڵام مرۆڤی دڵسۆز شت دادەپۆشێت. - 14
 - بێ ڕاوێژ گەل دەکەوێت،
بەڵام سەرکەوتن بە زۆری ئامۆژگارانە. - 15
 - ئەوەی ببێتە کەفیلی بێگانە بێگومان تووشی خراپە دەبێت،
بەڵام ئەوەی ڕەتی دەکاتەوە دەست بداتە کارێکی لەو شێوەیە، ئاسوودەیە. - 16
 - ئافرەتی نەرمونیان ڕێزی دەست دەکەوێت،
بەڵام کەسی زۆردار تەنها سامان. - 17
 - مرۆڤی بە بەزەیی چاکە لەگەڵ خۆی دەکات،
بەڵام دڵڕەق خۆی ماندوو دەکات. - 18
 - خراپەکار کرێیەکەی قەڵبە،
بەڵام چێنەری ڕاستودروست پاداشتی مسۆگەرە. - 19
 - بێگومان ڕاستودروست ژیان بەدەستدەهێنێت،
بەڵام ئەوەی شوێن خراپە دەکەوێت، مردنی دەستدەکەوێت. - 20
 - قێزی یەزدان لە دڵخراپانە،
ڕەزامەندیشی بۆ ڕێ تەواوانە. - 21
 - بێگومان بەدکار بێ سزا نابێت،
بەڵام نەوەی ڕاستودروستان دەرباز دەبن. - 22
 - وەک خەزێمی زێڕە بە لووتی بەرازەوە،
ئافرەتی جوانی بێ ئەقڵ. - 23
 - ئارەزووی ڕاستودروستان تەنها چاکەیە،
بەڵام هیوای بەدکاران لە تووڕەییە. - 24
 - هەیە بڵاو دەکاتەوە، بۆی زیاد دەکرێت،
هەیە لە ڕادەبەدەر دەستی پێوە دەگرێت، بەڵام نەدار دەبێت. - 25
 - چاوتێر دەوڵەمەند دەبێت،
ئاوگێڕیش ئاوی دەدرێتێ. - 26
 - ئەوەی گەنم ئەمبار دەکات و نایفرۆشێت گەل نەفرەتی لێ دەکات،
بەڵام بەرەکەت بۆ سەری فرۆشیارە. - 27
 - ئەوەی پەرۆشە بۆ چاکە ڕەزامەندی دەست دەکەوێت،
بەڵام ئەوەی بەدوای خراپەدا بگەڕێت خراپە دێتە ڕێی. - 28
 - ئەوەی پشت بە دەوڵەمەندی خۆی ببەستێت دەکەوێت،
ڕاستودروستانیش وەک گەڵا دەپشکوێن. - 29
 - ئەوەی ماڵی خۆی ماندوو بکات میراتی با دەبێت،
گێلیش دەبێتە نۆکەری دانا. - 30
 - بەروبوومی کەسی ڕاستودروست درەختی ژیانە،
ئەوەی خەڵک دەباتەوە دانایە. - 31
 - ئەگەر کەسی ڕاستودروست لەسەر زەوی پاداشت دەکرێت،
ئەی چەند زیاتر خراپەکار و گوناهبار! 

