عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
به‌ عیسای خاوه‌ن شكۆ دڵشاد بن 
1
بۆیه‌ خوشكان و برایانم، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی خۆشمده‌وێن و په‌رۆشتانم، ئێوه‌ خۆشی و تاجی منن، خۆشه‌ویستانم به‌و شێوه‌یه‌ كه‌ نووسیومه‌، به‌ یه‌كبوونتان له‌گه‌ڵ مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆ بچه‌سپێن.
2
له‌ ئه‌وۆدیا و سینتخی ده‌پاڕێمه‌وه‌، هه‌روه‌ك چۆن هه‌ردووكتان سه‌ر به‌ مه‌سیحن، له‌گه‌ڵ یه‌كتریش هاوبیر بن.
3
به‌ڵێ تۆش ئه‌ی هاوڕێی دڵسۆزم، داوات لێ ده‌كه‌م یارمه‌تییان بده‌یت، چونكه‌ هه‌ردووكیان له‌ ڕاگه‌یاندنی په‌یامی ئینجیلدا شانبه‌شانی من تێكۆشاون، له‌گه‌ڵ كلیمنتۆس و هاوكارانی دیكه‌م كه‌ ناویان له‌ په‌ڕتووكی ژیانه‌.
4
هه‌میشه‌ به‌ عیسای خاوه‌ن شكۆ دڵشاد بن، دیسان ده‌ڵێمه‌وه‌، دڵشاد بن!
5
با هه‌موو خه‌ڵك به‌ ڕووخۆشیتان بزانێت. هاتنه‌وه‌ی عیسای خاوه‌ن شكۆ نزیكه‌.
6
نیگه‌ران مه‌بن، به‌ڵكو با له‌ هه‌موو شتێكدا داواكاریتان به‌ نوێژ و پاڕانه‌وه‌ و سوپاسگوزارییه‌وه‌ له‌لای خودا زانراو بێت.
7
ئاشتی خوداش، ئه‌وه‌ی به‌رزتره‌ له‌ هه‌موو تێگه‌یشتنێك، دڵ و بیرتان به‌ یه‌كبوونتان له‌گه‌ڵ عیسای مه‌سیحدا ده‌پارێزێت.[a]
8
له‌ كۆتاییدا خوشكان و برایان، بیر له‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ڕاست و ڕێزدارن، دادپه‌روه‌ر و پاكن، خۆشه‌ویست و ناوبانگ باشن، ڕه‌وشت به‌رز و شایانی ستایشن.
9
چی له‌ مندا فێربوون و وه‌رتانگرت و بیستتان و بینیتان، ئه‌وه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن. خودای ئاشتیش له‌گه‌ڵتان ده‌بێت.
سوپاس بۆ به‌خشینتان 
10
زۆر دڵشاد بووم به‌ مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆ، وا ئێستا دیسان بایه‌خم پێده‌ده‌ن، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ پێشتریش بایه‌ختان پێم ده‌دا، به‌ڵام ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌تان نه‌بوو كه‌ ده‌ریبخه‌ن.
11
من ئه‌مه‌ ناڵێم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێویستم به‌ یارمه‌تییه‌، چونكه‌ فێربووم له‌ هه‌ر دۆخێكدا بم خۆبژێو بم.
12
ده‌زانم نه‌بوونی چییه‌ و ده‌زانم هه‌بوونیش چییه‌، له‌ هه‌ر شتێك و له‌ هه‌موو شتێكدا فێری نهێنی ئه‌وه‌ بووم له‌ هه‌بوونی و نه‌بوونیدا ئاسووده‌ بم.
13
ده‌توانم هه‌موو شتێك بكه‌م له‌ ڕێگه‌ی مه‌سیحه‌وه‌ كه‌ به‌هێزم ده‌كات.
14
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاكتان كرد كه‌ به‌شداری ته‌نگانه‌تان كردم.
15
ئه‌ی فیلیپییه‌كان، ئێوه‌ش ده‌زانن، له‌ سه‌ره‌تای بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامی ئینجیل له‌نێو ئێوه‌، كاتێك له‌ مه‌كدۆنیا ڕۆیشتم، هیچ كڵێسایه‌ك له‌ بابه‌تی وه‌رگرتن و پێداندا هاوكارییان نه‌كردووم، ئێوه‌ نه‌بێت.
16
ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ی له‌ شاری سالۆنیكی بووم، چه‌ند جارێك هاوكاریتان كردم كاتێك پێویستم به‌ یارمه‌تی بوو.
17
نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌زم له‌ به‌خشین بێت به‌ڵكو حه‌زم له‌و به‌رهه‌مه‌یه‌ كه‌ له‌لای خودا بۆتان تۆمار بكرێت.
18
ئێستا هه‌موو شتێكم هه‌یه‌، زیاتر له‌ پێویست. ئه‌و شتانه‌ی ئه‌په‌فرۆدیتۆس له‌لای ئێوه‌ هێنای وه‌رمگرت و تێربووم، بۆنێكی خۆشه‌، قوربانییه‌كی قبوڵكراوه‌، دڵی خودا خۆش ده‌كات.
19
خودای من هه‌موو پێداویستییه‌كانتان دابین ده‌كات به‌پێی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌و شكۆیه‌ی له‌ عیسای مه‌سیحدا هه‌یه‌تی.
20
ئێستاش شكۆمه‌ندی بۆ خودای باوكمان هه‌تاهه‌تایه‌. ئامین.
سڵاوی كۆتایی 
21
به‌ ناوی عیسای مه‌سیح سڵاو له‌ هه‌موو گه‌لی خودا بكه‌ن. ئه‌و خوشك و برایانه‌ی له‌گه‌ڵمدان سڵاوتان لێده‌كه‌ن.
22
هه‌موو گه‌لی خودا كه‌ لێره‌ن سڵاوتان لێده‌كه‌ن، به‌ تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌ خانه‌واده‌ی قه‌یسه‌رن.
23
نیعمه‌تی عیسای مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆ له‌گه‌ڵ ڕۆحتان بێت.
  1. a. 4‏:7 بڕوانه‌ \+xt یۆحه‌نا 15‏:4‏\+xt*‏.