عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
بێتاوان بوون به‌هۆی باوه‌ڕ 
1
له‌ كۆتاییدا، خوشكان، برایان، دڵشاد بن به‌ مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆ! نووسینه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌م شتانه‌ ماندووم ناكات، به‌ڵكو بۆ پاراستنی[a] ئێوه‌یه‌.
2
چاوببڕنه‌ سه‌گه‌كان، چاوببڕنه‌ به‌دكاران، چاوببڕنه‌ جه‌سته‌بڕه‌كان[b] .
3
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه‌ به‌ ڕاستی خه‌ته‌نه‌كراوین[c] ، كه‌ به‌ ڕۆحی پیرۆز خودا ده‌په‌رستین و شانازی به‌ عیسای مه‌سیحه‌وه‌ ده‌كه‌ین، پشت به‌ جه‌سته‌ نابه‌ستین.
4
هه‌رچه‌نده‌ منیش هۆكارم هه‌یه‌ پشت به‌ جه‌سته‌ ببه‌ستم.
ئه‌گه‌ر یه‌كێك وابزانێت هۆی هه‌یه‌ پشت به‌ جه‌سته‌ ببه‌ستێت، من له‌پێشترم:
5
كۆرپه‌ی هه‌شت ڕۆژ بووم كه‌ خه‌ته‌نه‌ كراوم، له‌ ڕه‌گه‌زی ئیسرائیل، تیره‌ی بنیامین، عیبرانی كوڕی عیبرانی. به‌گوێره‌ی ته‌ورات فه‌ریسی بووم،
6
به‌گوێره‌ی دڵگه‌رمی چه‌وسێنه‌ری كڵێسا بووم، به‌گوێره‌ی ئه‌م ڕاستودروستییه‌ كه‌ به‌پێی شه‌ریعه‌ته‌، بێ گله‌یی بووم.
7
به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ من قازانج بوو، له‌ پێناوی مه‌سیحدا ئه‌مانه‌ به‌ زیان ده‌زانم.
8
له‌مه‌ش زیاتر هه‌موو شتێك به‌ زیان ده‌زانم له‌به‌ر به‌رزی به‌های ناسینی عیسای مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆ. له‌ پێناوی ئه‌ودا هه‌موو شتێكم له‌ ده‌ست دا و هه‌موو ئه‌و شتانه‌م به‌ زبڵ دانا، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سیح به‌ده‌ستبهێنم و
9
وه‌ك یه‌كێك كه‌ سه‌ر به‌ مه‌سیحه‌ هه‌ژمارد بكرێم، نه‌ك به‌ ڕاستودروستی خۆم كه‌ له‌ شه‌ریعه‌ته‌وه‌یه‌، به‌ڵكو له‌ ڕێگه‌ی باوه‌ڕه‌وه‌ به‌ مه‌سیح، ئه‌و ڕاستودروستییه‌ی كه‌ له‌ خوداوه‌یه‌ و پشت به‌ باوه‌ڕ ده‌به‌ستێت.
10
ئامانجم ئه‌وه‌یه‌ مه‌سیح بناسم و هێزی هه‌ستانه‌وه‌كه‌ی بزانم و هاوبه‌شی ئازاری بم، وه‌ك ئه‌و بم له‌ مردنی،
11
تاوه‌كو بگه‌مه‌ هه‌ستانه‌وه‌ی نێو مردووان.
كۆشش كردن به‌دوای ئامانج 
12
من ناڵێم پێشوه‌خت هه‌موو ئه‌مه‌م به‌ده‌ستهێناوه‌ یان گه‌یشتوومه‌ته‌ ئامانج، به‌ڵكو كۆشش ده‌كه‌م ئه‌وه‌ به‌ده‌ستبهێنم كه‌ عیسای مه‌سیح له‌ پێناویدا منی به‌ده‌ستهێنا.
13
خوشكان، برایان، من وا دانانێم كه‌ به‌ده‌ستم هێناوه‌، به‌ڵام شتێك ده‌كه‌م: ڕابردوو له‌بیر ده‌كه‌م و به‌ره‌و داهاتوو به‌وپه‌ڕی كۆششه‌وه‌ هه‌نگاو ده‌نێم،
14
به‌ره‌و ئامانج تێده‌كۆشم تاكو ئه‌و خه‌ڵاته‌ به‌ده‌ستبهێنم كه‌ خودا له‌ ڕێگه‌ی عیسای مه‌سیحه‌وه‌ بانگهێشتی كردووم بۆ ئاسمان.
15
با هه‌موو ئه‌وانه‌مان كه‌ له‌ ڕووی ڕۆحییه‌وه‌ پێگه‌یشتووین، ئاوا بیر بكه‌ینه‌وه‌، ئه‌گه‌ر بیرتان له‌ شتێكی جیاوازیش كرده‌وه‌، خودا ئه‌مه‌شتان بۆ ئاشكرا ده‌كات.
16
با ده‌ست به‌وه‌وه‌ بگرین كه‌ به‌ده‌ستمان هێناوه‌.
17
ئه‌ی خوشك و برایانم، پێكه‌وه‌ لاسایی من بكه‌نه‌وه‌ و بڕواننه‌ ئه‌وانه‌ی ئاوا ده‌ژین، به‌گوێره‌ی ئه‌م نموونه‌یه‌ی ئێمه‌ پێمان دان.
18
زۆرم پێ گوتن، ئێستاش به‌ گریانه‌وه‌ ده‌ڵێم، زۆر كه‌س به‌ شێوه‌یه‌ك ده‌ژین، دوژمنی خاچی مه‌سیحن،
19
ئه‌وانه‌ كۆتاییان له‌ناوچوونه‌، خودایان سكیانه‌ و شانازی به‌ شه‌رمه‌زاربوونیانه‌وه‌ ده‌كه‌ن، بیر له‌ شتی دنیایی ده‌كه‌نه‌وه‌.
20
به‌ڵام ئێمه‌ هاوڵاتی ئاسمانین، به‌ په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین ڕزگاركه‌ر له‌وێ بێته‌وه‌، عیسای مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆ،
21
ئه‌وه‌ی له‌شی كه‌ساسمان بۆ وێنه‌ی له‌شی شكۆداری خۆی ده‌گۆڕێت، به‌گوێره‌ی كاركردنی هێزی خۆی كه‌ ده‌توانێت هه‌موو شتێك ملكه‌چی خۆی بكات.
  1. a. 3‏:1 پاراستن له‌ فێركردنی چه‌وت.
  2. b. 3‏:2 مه‌به‌ستی له‌وانه‌یه‌ كه‌ خه‌ته‌نه‌ ده‌كه‌ن، له‌به‌رچاوی پۆڵس وه‌ك سه‌گن. بڕوانه‌\+xt گه‌لاتیا 1‏:8‏،9‏\+xt*‏.
  3. c. 3‏:3 بڕوانه‌\+xt ڕۆما 2‏:28‏-29.‏\+xt*‏