عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
پێشکەشکراوەکان بۆ تەرخانکردنی قوربانگا 
1
ئەو ڕۆژەی کە موسا لە دانانی چادرەکەی پەرستن تەواو بوو، دەستنیشانی کرد و تەرخانی کرد لەگەڵ هەموو کەلوپەلەکانی، هەروەها قوربانگاکەش و هەموو قاپوقاچاغەکانی دەستنیشان کرد و تەرخانی کرد.
2
ئینجا سەرۆکەکانی ئیسرائیل، گەورەی بنەماڵەکانیان کە سەرۆکی هۆزەکان بوون، بەرپرسیار بوون لەسەر تۆمارکراوەکان، پێشکەشکراوەکانیان بەخشی.
3
دیارییەکانیان هێنایە بەردەم یەزدان، شەش عەرەبانەی داپۆشراو و دوازدە گای خەساو[a] ، هەر عەرەبانەیەک بۆ دوو سەرۆک و بۆ هەر یەکێکیان گایەکی خەساو، کە هێنایان بۆ بەردەم چادرەکەی پەرستن.
4
جا یەزدان بە موسای فەرموو:
5
«لێیان وەربگرە بۆ کاری خزمەتی چادری چاوپێکەوتن دەبن و بیدە بە لێڤییەکان، بۆ هەر یەکێک بەگوێرەی خزمەتەکەی.»
6
موساش عەرەبانەکان و گایە خەساوەکانی وەرگرت و بە لێڤییەکانی دا.
7
دووان لە عەرەبانەکان و چوار گای خەساوی بە نەوەی گێرشۆن دا بەگوێرەی خزمەتیان،
8
چوار لە عەرەبانەکان و هەشت گای خەساوی بە نەوەی مەراری دا بەگوێرەی خزمەتیان لەژێر سەرپەرشتی ئیتاماری کوڕی هارونی کاهین.
9
بەڵام موسا هیچی نەدا بە نەوەی قەهات، چونکە خزمەتی شتە پیرۆزکراوەکان لە ئەستۆی ئەوان بوو، لەسەر شانەکانیان هەڵیاندەگرت.
10
سەرۆکەکانیش بۆ تەرخانکردنی قوربانگاکە لە ڕۆژانی دەستنیشانکردنی دیارییان دەهێنا و لەبەردەم قوربانگاکە پێشکەشیان دەکرد.
11
یەزدانیش بە موسای فەرمووبوو: «هەموو ڕۆژێک یەکێک لە سەرۆکەکان پێشکەشکراوەکەی دەهێنێت بۆ تەرخانکردنی قوربانگاکە.»
12
ئەوەی ڕۆژی یەکەم پێشکەشکراوەکەی هێنا نەحشۆنی کوڕی عەمیناداب بوو لە هۆزی یەهودا.
13
پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل[b] بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل[c] بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛
14
قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛
15
یەک جوانەگا[d] و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛
16
گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛
17
بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە[e] و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی نەحشۆنی کوڕی عەمینادابە.
18
لە ڕۆژی دووەمدا نەتەنێلی کوڕی چوعەر سەرۆکی یەساخار پێشکەشکراوەکەی هێنا.
19
پێشکەشکراوەکەی کە هێنابووی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛
20
قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛
21
یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛
22
گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛
23
بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی نەتەنێلی کوڕی چوعەرە.
24
لە ڕۆژی سێیەمدا سەرۆکی نەوەی زەبولون، ئەلیابی کوڕی حێلۆن، پێشکەشکراوەکەی هێنا.
25
پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛
26
قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛
27
یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛
28
گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛
29
بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی ئەلیابی کوڕی حێلۆنە.
30
لە ڕۆژی چوارەمدا سەرۆکی نەوەی ڕەئوبێن، ئەلیسوری کوڕی شەدیئور، پێشکەشکراوەکەی هێنا.
31
پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛
32
قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛
33
یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛
34
گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛
35
بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی ئەلیسوری کوڕی شەدیئورە.
36
لە ڕۆژی پێنجەمدا سەرۆکی نەوەی شیمۆن، شەلومیێلی کوڕی چووریشەدای، پێشکەشکراوەکەی هێنا.
37
پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛
38
قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛
39
یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛
40
گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛
41
بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی شەلومیێلی کوڕی چووریشەدایە.
42
لە ڕۆژی شەشەمدا سەرۆکی نەوەی گاد، ئەلیاسافی کوڕی دەعوئێل، پێشکەشکراوەکەی هێنا.
43
پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛
44
قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛
45
یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛
46
گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛
47
بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی ئەلیاسافی کوڕی دەعوئێلە.
48
لە ڕۆژی حەوتەم سەرۆکی نەوەی ئەفرایم، ئەلیشاماعی کوڕی عەمیهود، پێشکەشکراوەکەی هێنا.
49
پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛
50
قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛
51
یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛
52
گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛
53
بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی ئەلیشاماع کوڕی عەمیهودە.
54
لە ڕۆژی هەشتەمدا سەرۆکی نەوەی مەنەشە، گەمالائیلی کوڕی پەداهچوور، پێشکەشکراوەکەی هێنا.
55
پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛
56
قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛
57
یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛
58
گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛
59
بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی گەمالائیلی کوڕی پەداهچوورە.
60
لە ڕۆژی نۆیەم سەرۆکی نەوەی بنیامین، ئەبیدانی کوڕی گدعۆنی، پێشکەشکراوەکەی هێنا.
61
پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛
62
قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛
63
یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛
64
گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛
65
بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی ئەبیدانی کوڕی گدعۆنییە.
66
لە ڕۆژی دەیەمدا سەرۆکی نەوەی دان، ئەحیعەزەری کوڕی عەمیشەدای، پێشکەشکراوەکەی هێنا.
67
پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛
68
قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛
69
یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛
70
گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛
71
بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی ئەحیعەزەری کوڕی عەمیشەدایە.
72
لە ڕۆژی یازدەیەم سەرۆکی نەوەی ئاشێر، پەگعیێلی کوڕی عۆخران، پێشکەشکراوەکەی هێنا.
73
پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛
74
قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛
75
یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛
76
گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛
77
بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی پەگعیێلی کوڕی عۆخرانە.
78
لە ڕۆژی دوازدەیەمدا سەرۆکی نەوەی نەفتالی، ئەحیڕەعی کوڕی عێینان، پێشکەشکراوەکەی هێنا.
79
پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛
80
قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛
81
یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛
82
گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛
83
بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی ئەحیڕەعی کوڕی عێینانە.
84
ئەمە پێشکەشکراوی سەرۆکەکانی ئیسرائیل بوو، بۆ تەرخانکردنی قوربانگاکە لە کاتی دەستنیشانکردنی: دوازدە لەگەنی زیو و دوازدە تاسی زیو و دوازدە قاپی زێڕ.
85
هەر لەگەنێک سەد و سی شاقل زیو و هەر تاسێک حەفتا شاقل بوو، هەموو زیوی قاپوقاچاغەکان دوو هەزار و چوار سەد[f] بوون بە شاقلی پیرۆزگا.
86
قاپە زێڕەکانیش دوازدەی پڕ لە بخوور، هەر قاپێک دە شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەموو زێڕی قاپەکان سەد و بیست شاقل بوو.
87
هەموو گایەکانی قوربانی سووتاندن دوازدە جوانەگا بوو، بەرانەکانیش دوازدە و بەرخە نێرە یەک ساڵەکانیش دوازدە لەگەڵ پێشکەشکراوی دانەوێڵەیان، گیسکە نێرەکانیش دوازدە بوون بۆ قوربانی گوناه،
88
هەموو گایەکانی قوربانی هاوبەشیش بیست و چوار گا بوون، بەرانەکانیش شەست و تەگەکانیش شەست و بەرخە نێرە یەک ساڵەکانیش شەست. ئەمە پێشکەشکراوەکان بوو بۆ تەرخانکردنی قوربانگاکە لەدوای دەستنیشانکردنی.
89
جا کاتێک موسا چووە ناو چادری چاوپێکەوتنەوە تاکو قسە لەگەڵ یەزدان بکات، گوێی لە دەنگەکە دەبوو کە لەگەڵی دەدوا لە قەپاغی کەفارەتەوە[g] کە لەسەر سندوقی شایەتی بوو، لەنێوان دوو کەڕوبەکەوە[h] ، بەم شێوەیە خودا قسەی لەگەڵ کرد.
  1. a. 7‏:3 گای خەساو توانای زاوزێکردنی نییە، هەروەها تایبەت دانراوە بۆ کارکردن.‏
  2. b. 7‏:13 نزیکەی 1,5 کیلۆگرام.‏
  3. c. 7‏:13 نزیکەی 0,8 کیلۆگرام.‏
  4. d. 7‏:15 لەو کاتەوەی کە گوێرەکەی نێر لە شیر دەبڕدرێتەوە پێی دەگوترێت (نۆبەن) یان (جوانەگا).‏
  5. e. 7‏:17 نێری، سابرێن.‏
  6. f. 7‏:85 دوو هەزار و چوار سەد شاقل: نزیکەی 28 کیلۆگرام.‏
  7. g. 7‏:89 قەپاغێکە بۆ داپۆشینی سندوقی پەیمان، لە ڕۆژی کەفارەت خوێنی قوربانی لەسەر ڕژاوە بۆ لێخوشبوونی گوناه. بڕوانە دەرچوون 25‏:17‏‏.‏
  8. h. 7‏:89 دوو کەڕوب: جووتێک پەیکەری بوونەوەری ئاسمانی باڵدار لە شێوەی ئاژەڵ و مرۆڤ بۆ پارێزگاریکردن لە هەردوو لای کەناری بەشی کۆتایی سندوقی پەیمان دانرابوون، بڕوانە دەرچوون 25‏:18 و عیبرانییەکان 9‏:5‏‏.‏