عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
سنووره‌كانی كه‌نعان 
1
هه‌روه‌ها یه‌زدان به‌ موسای فه‌رموو:
2
«فه‌رمان به‌ نه‌وه‌ی ئیسرائیل بكه‌ و پێیان بڵێ: ”كاتێك ئێوه‌ ده‌چنه‌ ناو خاكی كه‌نعانه‌وه‌، ئه‌مه‌ ئه‌و خاكه‌یه‌ كه‌ ده‌بێته‌ میراتتان، خاكی كه‌نعان به‌ سنووره‌كانییه‌وه‌:
3
«”له‌لای باشووری ئێوه‌ له‌ چۆڵه‌وانی چنه‌وه‌ له‌لای ئه‌دۆم ده‌بێت، سنووری باشوورتان له‌ ڕۆژهه‌ڵات له‌ كۆتایی ده‌ریای مردووه‌وه‌[a] ده‌ستپێده‌كات.
4
هه‌روه‌ها سنووره‌كه‌ له‌ باشووری هه‌ورازی دووپشكه‌وه‌ بۆتان ده‌سووڕێته‌وه‌ و به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تا چن و له‌ باشووری قادێش به‌رنێعه‌وه‌ هه‌تا حه‌چه‌ر ئه‌دار ده‌چێت و تێده‌په‌ڕێت بۆ عه‌چمۆن،
5
له‌ عه‌چمۆنیش ده‌سووڕێته‌وه‌ و ده‌گاته‌ دۆڵی میسر، كۆتاییه‌كه‌ی له‌لای ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست[b] ده‌بێت.
6
«”به‌ڵام سنووری ڕۆژئاوا، ئه‌وا ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست[c] ده‌بێت. ئه‌مه‌یه‌ سنووری ڕۆژئاواتان.
7
«”بۆ دیاریكردنی سنووری باكوورتان، هێڵێك بكێشن له‌ ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاسته‌وه‌ هه‌تا كێوی هۆر،
8
هه‌روه‌ها له‌ كێوی هۆره‌وه‌ هه‌تا ده‌روازه‌ی حه‌مات. پاشان سنووره‌كه‌ ده‌چێت بۆ چه‌داد،
9
به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ زیفرۆن و كۆتاییه‌كه‌ی له‌ حه‌چه‌ر عێینان ده‌بێت. ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ سنووری باكوورتان.
10
«”هه‌روه‌ها سنوور بۆ خۆتان ده‌كێشن بۆ ڕۆژهه‌ڵات، له‌ حه‌چه‌ر عێینانه‌وه‌ هه‌تا شه‌فام.
11
له‌ شه‌فامه‌وه‌ به‌ره‌و خواره‌وه‌ ده‌چێت هه‌تا ڕیڤله‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی عه‌ین. ئینجا سنووره‌كه‌ به‌ره‌و خواره‌وه‌ ده‌چێت له‌ بناری كێوه‌كانی ده‌ریاچه‌ی جه‌لیل[d] ده‌دات به‌لای ڕۆژهه‌ڵاتدا،
12
پاشان سنووره‌كه‌ به‌ درێژایی كه‌ناری ڕووباری ئوردون به‌ره‌و خواره‌وه‌ ده‌چێت و كۆتاییه‌كه‌ی له‌لای ده‌ریای مردوو ده‌بێت.
«”ئه‌م خاكه‌ به‌ سنووره‌كانی و چوارده‌وریشییه‌وه‌ بۆ ئێوه‌ ده‌بێت.“»
13
موساش فه‌رمانی به‌ نه‌وه‌ی ئیسرائیل كرد و گوتی: «ئه‌مه‌ ئه‌و خاكه‌یه‌ كه‌ به‌ تیروپشك میراتگری ده‌كه‌ن، كه‌ یه‌زدان فه‌رمانی دا به‌ نۆ هۆز و نیوه‌كه‌ بدرێت،
14
چونكه‌ هۆزی نه‌وه‌ی ڕه‌ئوبێن به‌گوێره‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان و هۆزی نه‌وه‌ی گاد به‌گوێره‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان و نیوه‌ی هۆزی مه‌نه‌شه‌ میراتی خۆیان وه‌رگرت.
15
دوو هۆز و نیوه‌كه‌ میراتی خۆیان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری ئوردون له‌لای ئه‌ریحا به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات وه‌رگرت.»
16
هه‌روه‌ها یه‌زدان به‌ موسای فه‌رموو:
17
«ئه‌مه‌ ناوی ئه‌و دوو پیاوه‌یه‌ كه‌ خاكه‌كه‌تان بۆ دابه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌لعازاری كاهین و یه‌شوعی كوڕی نون،
18
له‌ هه‌ر هۆزێكیش ڕابه‌رێك ده‌به‌ن بۆ به‌میراتكردنی خاكه‌كه‌.
19
ئه‌مه‌ش ناوی پیاوه‌كانه‌:
له‌ هۆزی یه‌هودا،
كالێبی كوڕی یه‌فونه‌؛
20
له‌ هۆزی نه‌وه‌ی شیمۆن،
شه‌موئێلی كوڕی عه‌میهود؛
21
له‌ هۆزی بنیامین،
ئه‌لیدادی كوڕی كیسلۆن؛
22
له‌ هۆزی نه‌وه‌ی دان،
بوقی كوڕی یۆگلیی ڕابه‌ر؛
23
له‌ نه‌وه‌ی یوسف، له‌ هۆزی نه‌وه‌ی مه‌نه‌شه‌،
حه‌نیێلی كوڕی ئێفۆدی ڕابه‌ر؛
24
له‌ نه‌وه‌ی یوسف، له‌ هۆزی نه‌وه‌ی ئه‌فرایم،
قه‌موئێلی كوڕی شیفتانی ڕابه‌ر؛
25
له‌ هۆزی نه‌وه‌ی زه‌بولون،
ئه‌لیچافانی كوڕی په‌رناخی ڕابه‌ر؛
26
له‌ هۆزی نه‌وه‌ی یه‌ساخار،
په‌لتیێلی كوڕی عه‌زانی ڕابه‌ر؛
27
له‌ هۆزی نه‌وه‌ی ئاشێر،
ئه‌حیهودی كوڕی شه‌لۆمیی ڕابه‌ر؛
28
له‌ هۆزی نه‌وه‌ی نه‌فتالی،
په‌ده‌هه‌ئێلی كوڕی عه‌میهودی ڕابه‌ر.»
29
ئه‌مانه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ یه‌زدان فه‌رمانی پێ كردن، هه‌تا میراتگیری خاكی كه‌نعان بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل دابه‌ش بكه‌ن.
  1. a. 34‏:3 عیبری: ده‌ریای خوێ.
  2. b. 34‏:5 له‌لای ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاسته‌وه‌: عیبری: له‌لای ده‌ریاوه‌.
  3. c. 34‏:6 ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست: عیبری: ده‌ریای مه‌زن، لێره‌ و له‌ ئایه‌تی 7.
  4. d. 34‏:11 ده‌ریاچه‌ی جه‌لیل: عیبری: ده‌ریای كینه‌ره‌ت. بڕوانه‌ \+xt مه‌تا 4‏:18‏\+xt*‏.