عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
تۆڵه‌ له‌ میدیانییه‌كان 
1
هه‌روه‌ها یه‌زدان به‌ موسای فه‌رموو:
2
«به‌ ته‌واوی تۆڵه‌ بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌ میدیانییه‌كان بكه‌ره‌وه‌، ئینجا ده‌چیته‌ پاڵ گه‌له‌كه‌ت.»
3
موساش به‌ گه‌لی گوت: «له‌نێو خۆتان هه‌ندێك پیاو چه‌كدار بكه‌ن بۆ جه‌نگ، هه‌تا بچنه‌ سه‌ر میدیان و تۆڵه‌ی یه‌زدان له‌ میدیان بكه‌نه‌وه‌،
4
له‌ هه‌ر هۆزێك هه‌زار كه‌س له‌ هه‌موو هۆزه‌كانی ئیسرائیل بۆ جه‌نگ ده‌نێرن.»
5
ئینجا له‌ خێڵه‌كانی ئیسرائیلدا له‌ هه‌ر هۆزێك هه‌زار كه‌س هه‌ڵبژێردرا، دوازده‌ هه‌زار كه‌س بۆ جه‌نگ چه‌كدار كران.
6
ئینجا موسا ناردنی بۆ جه‌نگ، له‌ هه‌ر هۆزێك هه‌زار، له‌گه‌ڵ فینه‌حاسی كوڕی ئه‌لعازاری كاهین، قاپوقاچاغی پیرۆزگا و كه‌ڕه‌ناكانی هوتافیشی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو.
7
ئه‌وان له‌ دژی میدیانییه‌كان جه‌نگان، وه‌ك یه‌زدان فه‌رمانی به‌ موسا كرد، هه‌موو نێرینه‌یه‌كیان كوشت.
8
پاشاكانی میدیانیشیان له‌گه‌ڵ كوژراوه‌كانیاندا كوشت، ئاڤی و ڕاقه‌م و چوور و حوور و ڕیڤه‌ع، پێنج پاشای میدیان، به‌لعامی كوڕی به‌عۆریشیان به‌ شمشێر كوشت.
9
هه‌روه‌ها نه‌وه‌ی ئیسرائیل ژن و منداڵی میدیانیان ڕاپێچ كرد و هه‌موو ئاژه‌ڵ و مه‌ڕ و مانگا و هه‌موو موڵكیانیان تاڵان كردن.
10
هه‌موو ئه‌و شارۆچكانه‌ش كه‌ میدیانییه‌كان تێیدا نیشته‌جێ بوون و خێوه‌تگاكانیان سووتاند.
11
له‌ ده‌ستكه‌وت و تاڵانییه‌كه‌ش له‌ مرۆڤ و ئاژه‌ڵ هه‌موویان برد.
12
ئینجا به‌ ڕاپێچكراوان و تاڵان و ده‌ستكه‌وته‌وه‌ هاتنه‌ لای موسا و ئه‌لعازاری كاهین، كۆمه‌ڵی نه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌ ئۆردوگاكه‌ له‌ ده‌شتی مۆئاب كه‌ له‌سه‌ر ڕووباری ئوردون بوو به‌رامبه‌ر ئه‌ریحا.
13
موسا و ئه‌لعازاری كاهین و هه‌موو ڕابه‌رانی كۆمه‌ڵ بۆ پێشوازییان چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئۆردوگاكه‌.
14
به‌ڵام موسا له‌ سه‌ركرده‌كانی سوپا تووڕه‌ بوو، كه‌ فه‌رمانده‌كانی هه‌زاران و سه‌دان بوون و له‌ جه‌نگه‌وه‌ هاتبوونه‌وه‌.
15
موسا لێی پرسین: «ئایا هه‌موو ئافره‌تێكتان به‌ زیندوویی هێشتووه‌ته‌وه‌؟
16
ئه‌وانه‌ بوون به‌ قسه‌ی به‌لعامیان كرد و بوونه‌ هۆی ناپاكی نه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ یه‌زدان له‌ كێشه‌كه‌ی په‌عۆر، جا ده‌رد له‌ناو كۆمه‌ڵی یه‌زدان بڵاو بووه‌وه‌.
17
ئێستاش هه‌موو منداڵه‌ نێرینه‌كان بكوژن له‌گه‌ڵ هه‌ر ژنێك كه‌ له‌گه‌ڵ نێر جووت بووه‌،
18
به‌ڵام هه‌موو ئه‌و كچانه‌ی له‌گه‌ڵ پیاو جووت نه‌بوون بۆ خۆتان به‌ زیندوویی بیانهێڵنه‌وه‌.
19
«ئێوه‌ش حه‌وت ڕۆژ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئۆردوگاكه‌ چادر هه‌ڵبده‌ن و خۆتان پاك بكه‌نه‌وه‌، هه‌ركه‌سێك یه‌كێكی كوشتووه‌ یان ده‌ستی له‌ كوژراوێك داوه‌، با له‌ ڕۆژی سێیه‌م و حه‌وته‌م خۆی پاك بكاته‌وه‌، ئێوه‌ و ڕاپێچكراوانتان.
20
هه‌روه‌ها هه‌ر به‌رگێك یان شتێك له‌ پێست یان له‌ مووی بزن دروستكرابێت و هه‌ر شتێك له‌ دار دروستكرابێت، پاكی ده‌كه‌نه‌وه‌.»
21
ئه‌لعازاری كاهینیش به‌ پیاوانی سوپاكه‌ی گوت كه‌ چووبوون بۆ جه‌نگ: «ئه‌مه‌ فه‌رزی فێركردنه‌كه‌یه‌ كه‌ یه‌زدان فه‌رمانی به‌ موسا كرد،
22
زێڕ و زیو و بڕۆنز و ئاسن و ته‌نه‌كه‌ و قورقوشم،
23
هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی به‌رگه‌ی ئاگر ده‌گرێت، به‌ناو ئاگردا تێپه‌ڕی ده‌كه‌ن و پاشان به‌ ئاوی پاككردنه‌وه‌ خاوێن ده‌بێته‌وه‌. هه‌موو ئه‌و شتانه‌ش كه‌ به‌رگه‌ی ئاگر ناگرێت، ئه‌وا به‌ناو ئاودا تێپه‌ڕی ده‌كه‌ن.
24
له‌ ڕۆژی حه‌وته‌میش جله‌كانتان ده‌شۆن و ئێوه‌ پاك ده‌بنه‌وه‌، ئینجا دێنه‌وه‌ ناو ئۆردوگاكه‌.»
دابه‌شكردنی تاڵان 
25
هه‌روه‌ها یه‌زدان به‌ موسای فه‌رموو:
26
«تۆ و ئه‌لعازاری كاهین و گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌كانی كۆمه‌ڵ تاڵانه‌ ڕاپێچكراوه‌كه‌ له‌ خه‌ڵك و له‌ ئاژه‌ڵ بژمێرن.
27
تاڵانییه‌كه‌ به‌ یه‌كسانی دابه‌ش بكه‌ له‌نێوان ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه‌ له‌ جه‌نگ به‌شداریان كرد و هه‌روه‌ها هه‌موو كۆمه‌ڵ.
28
به‌شی یه‌زدانیش ده‌ربهێنه‌ له‌ به‌شی ئه‌وانه‌ی به‌شدارییان له‌ جه‌نگ كردووه‌، یه‌ك له‌ پێنج سه‌دی خه‌ڵك و گاوگۆتاڵ[a] و گوێدرێژ.
29
له‌ نیوه‌كه‌ی ئه‌وان وه‌ریده‌گرن و ده‌یده‌نه‌ ئه‌لعازاری كاهین، به‌خشینی به‌رزكراوه‌یه‌ بۆ یه‌زدان.
30
له‌ نیوه‌كه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیلیش یه‌ك له‌ په‌نجا له‌ خه‌ڵك و گاوگۆتاڵ و گوێدرێژ و مه‌ڕ یان له‌ هه‌ر ئاژه‌ڵێكی دیكه‌ ده‌به‌یت و ده‌یده‌یته‌ لێڤییه‌كان كه‌ به‌رپرسیارن له‌ بایه‌خدان به‌ چادری په‌رستنی یه‌زدان.»
31
جا موسا و ئه‌لعازاری كاهین وه‌ك یه‌زدان فه‌رمانی به‌ موسا كرد، ئاوایان كرد.
32
كۆی تاڵانییه‌كه‌ش كه‌ ده‌ستكه‌وتی پیاوانی سوپاكه‌ بوو، شه‌ش سه‌د و حه‌فتا و پێنج هه‌زار مه‌ڕ و
33
حه‌فتا و دوو هه‌زار مانگا و
34
شه‌ست و یه‌ك هه‌زار گوێدرێژ بوون،
35
له‌ مرۆڤیش له‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ پیاو جووت نه‌ببوون سی و دوو هه‌زار كه‌س بوون.
36
جا نیوه‌كه‌ی كه‌ به‌شی ئه‌وانه‌ بوو بۆ جه‌نگ چووبوون:
سێ سه‌د و سی و حه‌وت هه‌زار و پێنج سه‌د مه‌ڕ بوو،
37
به‌شی یه‌زدانیش له‌ مه‌ڕه‌كان شه‌ش سه‌د و حه‌فتا و پێنج بوو،
38
مانگاكانیش سی و شه‌ش هه‌زار بوو و به‌شی یه‌زدانیش حه‌فتا و دوو بوو،
39
گوێدرێژیش سی هه‌زار و پێنج سه‌د بوو، به‌شی یه‌زدانیش شه‌ست و یه‌ك بوو.
40
مرۆڤیش شازده‌ هه‌زار بوو، به‌شی یه‌زدانیش سی و دوو بوو.
41
جا به‌شه‌كه‌ كه‌ به‌خشینی به‌رزكراوه‌ بوو بۆ یه‌زدان، موسا دایه‌ ئه‌لعازاری كاهین، وه‌ك یه‌زدان فه‌رمانی به‌ موسا كرد.
42
به‌ڵام نیوه‌كه‌ی ئیسرائیل كه‌ موسا له‌ پیاوانی سوپاكه‌ی جیا كردبووه‌وه‌،
43
نیوه‌كه‌ی كۆمه‌ڵ سێ سه‌د و سی و حه‌وت هه‌زار و پێنج سه‌د مه‌ڕ بوو،
44
مانگاش سی و شه‌ش هه‌زار بوو،
45
گوێدرێژیش سی هه‌زار و پێنج سه‌د بوو،
46
له‌ مرۆڤیش شازده‌ هه‌زار بوو.
47
جا موسا له‌ نیوه‌كه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل یه‌ك له‌ په‌نجای خه‌ڵك و ئاژه‌ڵی برد و دایه‌ لێڤییه‌كان كه‌ به‌رپرسیار بوون له‌ بایه‌خدان به‌ چادری په‌رستنی یه‌زدان، وه‌ك یه‌زدان فه‌رمانی به‌ موسا كرد.
48
ئینجا سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌كانی سوپاكه‌ هاتنه‌ پێش بۆ لای موسا، فه‌رمانده‌كانی هه‌زاران و سه‌دان،
49
به‌ موسایان گوت: «ئێمه‌ی خزمه‌تكارانت ژماره‌ی ئه‌و پیاوانه‌ی جه‌نگمان وه‌رگرت كه‌ له‌ژێر فه‌رمانمان بوون و كه‌سمان له‌ده‌ست نه‌داوه‌،
50
ئه‌وه‌تا قوربانی یه‌زدانمان پێشكه‌ش كرد، هه‌ریه‌كه‌ هه‌رچی كه‌لوپه‌لی زێڕی ده‌ست كه‌وتووه‌ له‌ خڕخاڵ و بازن و ئه‌نگوستیله‌ و گواره‌ و ملوانكه‌، بۆ كه‌فاره‌تكردن بۆمان له‌به‌رده‌م یه‌زدان.»
51
جا موسا و ئه‌لعازاری كاهین هه‌موو كه‌لوپه‌لێكی له‌ زێڕ دروستكراویان لێ وه‌رگرتن.
52
هه‌موو زێڕه‌كه‌ی به‌خشینی به‌رزكراوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌كانی هه‌زاران و سه‌دان بۆ یه‌زدان به‌رز كرایه‌وه‌، شازده‌ هه‌زار و حه‌وت سه‌د و په‌نجا شاقل بوو.
53
به‌ڵام پیاوانی سوپاكه‌ ئه‌وه‌ی ده‌ستیان كه‌وتبوو بۆ خۆیان بوو.
54
جا موسا و ئه‌لعازاری كاهین زێڕه‌كه‌یان له‌ فه‌رمانده‌كانی هه‌زاران و سه‌دان وه‌رگرت و هێنایانه‌ ناو چادری چاوپێكه‌وتنه‌وه‌، وه‌ك یادگاری بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌به‌رده‌م یه‌زدان.
  1. a. 31‏:28 گاوگۆتاڵ: به‌ واتای ئاژه‌ڵی بچووك و ئاژه‌ڵی گه‌وره‌ دێت.