عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
قوربانی و پێشكه‌شكراوه‌كانی ڕۆژانه‌ 
1
هه‌روه‌ها یه‌زدان به‌ موسای فه‌رموو:
2
«فه‌رمان به‌ نه‌وه‌ی ئیسرائیل بكه‌ و پێیان بڵێ: ”قوربانی من، ئه‌و بۆنه‌ی پێم خۆشه‌، ئاگاداربن كه‌ له‌ كاتی خۆی خۆراكم به‌ قوربانی به‌ ئاگر پێشكه‌ش بكه‌ن.“
3
پێشیان بڵێ: ”ئه‌مه‌ ئه‌و قوربانی به‌ ئاگره‌یه‌ كه‌ ڕۆژانه‌ بۆ یه‌زدان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن: دوو به‌رخی نێری یه‌ك ساڵه‌ی ساغ، قوربانی سووتاندنی به‌رده‌وام.
4
یه‌كێك له‌ به‌رخه‌كان له‌ به‌یانی پێشكه‌ش بكه‌ و به‌رخی دووه‌میش له‌ كاتی خۆرئاوابوون.
5
له‌گه‌ڵ ده‌یه‌كی ئێفه‌یه‌ك له‌ باشترین ئارد بۆ پێشكه‌شكراوی دانه‌وێڵه‌ به‌ چاره‌كه‌ هه‌ینێك زه‌یتی زه‌یتوونی گوشراو شێلرابێت،
6
قوربانی سووتاندنی به‌رده‌وام، ئه‌وه‌ی له‌ شاخی سینا كراوه‌، بۆ ئه‌و بۆنه‌ی یه‌زدان پێی خۆشه‌ قوربانی به‌ ئاگره‌ بۆ یه‌زدان،
7
له‌گه‌ڵ شه‌رابه‌ پێشكه‌شكراوه‌كه‌ی، چاره‌كه‌ هه‌ینێك مه‌ی بۆ به‌رخی یه‌كه‌م، له‌ پیرۆزگا بۆ یه‌زدان پێشكه‌شی بكه‌.
8
هه‌روه‌ها به‌رخی دووه‌میش له‌ كاتی خۆرئاوابوون پێشكه‌شی بكه‌، له‌گه‌ڵ پێشكه‌شه‌كراوی دانه‌وێڵه‌كه‌ی و شه‌رابه‌ پێشكه‌شكراوه‌كه‌ی، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ به‌یانی كردووته‌، قوربانی به‌ ئاگره‌، ئه‌و بۆنه‌ی یه‌زدان پێی خۆشه‌.
قوربانی و پێشكه‌شكراوه‌كانی ڕۆژی شه‌ممه‌ 
9
«”له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌[a] دوو به‌رخی یه‌ك ساڵه‌ی ساغ پێشكه‌ش بكه‌ن له‌گه‌ڵ دوو ده‌یه‌كی ئێفه‌یه‌ك[b] له‌ باشترین ئاردی به‌ زه‌یت شێلراو وه‌ك پێشكه‌شكراوێكی دانه‌وێڵه‌ له‌گه‌ڵ شه‌رابه‌ پێشكه‌شكراوه‌كه‌ی، كه‌ ئه‌مه‌ش
10
قوربانی سووتاندنی هه‌موو ڕۆژێكی شه‌ممه‌یه‌، سه‌ره‌ڕای قوربانی سووتاندنی به‌رده‌وام و شه‌رابه‌ پێشكه‌شكراوه‌كه‌ی.
قوربانی و پێشكه‌شكراوه‌كانی مانگانه‌ 
11
«”له‌ ده‌ستپێكی هه‌موو مانگێكدا قوربانی سووتاندن بۆ یه‌زدان بكه‌ن، دوو جوانه‌گا و به‌رانێك و حه‌وت به‌رخی نێری یه‌ك ساڵه‌ی ساغ،
12
له‌گه‌ڵ سێ ده‌یه‌كی ئێفه‌یه‌ك[c] له‌ باشترین ئاردی به‌ زه‌یت شێلراو، پێشكه‌شكراوێكی دانه‌وێڵه‌یه‌ بۆ هه‌ر جوانه‌گایه‌ك و دوو ده‌یه‌كی ئێفه‌یه‌ك له‌ باشترین ئاردی به‌ زه‌یت شێلراو، پێشكه‌شكراوێكی دانه‌وێڵه‌یه‌ بۆ هه‌ر به‌رانێك.
13
یه‌ك ده‌یه‌كی ئێفه‌یه‌ك له‌ باشترین ئاردی به‌ زه‌یت شێلراو، پێشكه‌شكراوێكی دانه‌وێڵه‌یه‌ بۆ هه‌ر به‌رخێك، قوربانی سووتاندنه‌، ئه‌و بۆنه‌ی یه‌زدان پێی خۆشه‌، قوربانی به‌ ئاگره‌ بۆ یه‌زدان.
14
شه‌رابه‌ پێشكه‌شكراوه‌كه‌شیان نیو هه‌ین[d] بۆ جوانه‌گا و سێیه‌كی هه‌ین[e] بۆ به‌ران و چاره‌كه‌ هه‌ینێك بۆ به‌رخ. ئه‌مه‌ قوربانی سووتاندنه‌ له‌ ده‌ستپێكی هه‌موو مانگه‌كانی ساڵ.
15
سه‌ره‌ڕای قوربانی سووتاندنی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ شه‌رابه‌ پێشكه‌شكراوه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها گیسكێكی نێریش بۆ قوربانی گوناه بۆ یه‌زدان پێشكه‌ش بكرێت.
جه‌ژنی په‌سخه‌ 
16
«”له‌ چوارده‌ی مانگی یه‌ك، جه‌ژنی په‌سخه‌یه‌ بۆ یه‌زدان،
17
له‌ ڕۆژی پازده‌ی ئه‌م مانگه‌دا جه‌ژنه‌، حه‌وت ڕۆژ نانی فه‌تیره‌ بخۆن.
18
له‌ ڕۆژی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی پیرۆزبوون[f] ببه‌ستن، هیچ كارێكی ئاسایی مه‌كه‌ن.
19
قوربانی به‌ ئاگر، قوربانی سووتاندن بۆ یه‌زدان پێشكه‌ش بكه‌ن، دوو جوانه‌گا و به‌رانێك و حه‌وت به‌رخی نێری یه‌ك ساڵه‌ی ساغ له‌لایه‌ن ئێوه‌وه‌ بێت.
20
پێشكه‌شكراوی دانه‌وێڵه‌شیان له‌ باشترین ئاردی به‌ زه‌یت شێلراو، سێ ده‌یه‌كی ئێفه‌یه‌ك بۆ هه‌ر جوانه‌گایه‌ك، دوو ده‌یه‌ك بۆ هه‌ر به‌رانێك،
21
ده‌یه‌كێك بۆ هه‌ر به‌رخێك له‌ حه‌وت به‌رخه‌كه‌ بكه‌.
22
گیسكێكی نێریش قوربانی گوناه بێت بۆ كه‌فاره‌تكردن بۆتان،
23
سه‌ره‌ڕای قوربانی سووتاندنی به‌یانییان كه‌ بۆ قوربانی سووتاندنی به‌رده‌وام ده‌یكه‌ن.
24
به‌ هه‌مان شێواز بۆ ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژ هه‌موو ڕۆژێك ئاوا بكه‌ن، خۆراك پێشكه‌ش بكه‌ن، قوربانی به‌ ئاگره‌، ئه‌و بۆنه‌ی یه‌زدان پێی خۆشه‌، سه‌ره‌ڕای قوربانی سووتاندنی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ شه‌رابه‌ پێشكه‌شكراوه‌كه‌ی.
25
له‌ ڕۆژی حه‌وته‌میش كۆبوونه‌وه‌ی پیرۆزبوون ببه‌ستن، هیچ كارێكی ئاسایی مه‌كه‌ن.
جه‌ژنی هه‌فته‌كان 
26
«”له‌ ڕۆژی یه‌كه‌مین به‌رهه‌م، كاتێك پێشكه‌شكراوێكی دانه‌وێڵه‌یی نوێ بۆ یه‌زدان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، له‌ جه‌ژنی هه‌فته‌كانتان[g] كۆبوونه‌وه‌ی پیرۆزبوون ببه‌ستن، هیچ كارێكی ئاسایی مه‌كه‌ن.
27
قوربانی سووتاندن پێشكه‌ش بكه‌ن، بۆ ئه‌و بۆنه‌ی یه‌زدان پێی خۆشه‌، دوو جوانه‌گا و به‌رانێك و حه‌وت به‌رخی نێری یه‌ك ساڵه‌،
28
هه‌روه‌ها پێشكه‌شكراوی دانه‌وێڵه‌شیان له‌ باشترین ئاردی به‌ زه‌یت شێلراو، سێ ده‌یه‌كی ئێفه‌یه‌ك بۆ جوانه‌گا، دوو ده‌یه‌ك بۆ به‌ران،
29
ده‌یه‌كێك بۆ هه‌ر به‌رخێك له‌ حه‌وت به‌رخه‌كه‌.
30
گیسكێكی نێریش بۆ كه‌فاره‌تكردن بۆتان.
31
سه‌ره‌ڕای قوربانی سووتاندنی به‌رده‌وام و پێشكه‌شكراوی دانه‌وێڵه‌كه‌ بیكه‌ن، دڵنیا بن له‌وه‌ی ئاژه‌ڵه‌كان ساغن و له‌گه‌ڵ شه‌رابه‌ پێشكه‌شكراوه‌كه‌یان بیكه‌ن.
  1. a. 28‏:9 مه‌به‌ستی ڕۆژی حه‌سانه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕۆژی دوای شه‌ش ڕۆژی به‌دیهێنان خودا حه‌سایه‌وه‌، بڕوانه‌ \+xt په‌یدابوون 2‏:2‏\+xt*‏.
  2. b. 28‏:9 دوو ده‌یه‌كی ئێفه‌یه‌ك: نزیكه‌ 4,5 لیتر.
  3. c. 28‏:12 سێ ده‌یه‌كی ئێفه‌یه‌ك: نزیكه‌ی 6,5 لیتر.
  4. d. 28‏:14 نزیكه‌ی دوو لیتر بوو.
  5. e. 28‏:14 نزیكه‌ی 1,2 لیتر بوو.
  6. f. 28‏:18 بیرۆكه‌ی بنه‌ڕه‌تی سه‌رجه‌م جه‌ژنه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دوو بنه‌مای سه‌ره‌كی: (1) یادكردنه‌وه‌ی كار و چاكه‌ مه‌زنه‌كانی خودا به‌رامبه‌ر به‌ گه‌له‌كه‌ی؛ (2) خۆته‌رخانكردن له‌م ڕۆژانه‌دا ته‌نها بۆ ستایش و په‌رستنی خودا و فێربوون.
  7. g. 28‏:26 جه‌ژنی هه‌فته‌كان، هه‌روه‌ها وه‌ك جه‌ژنی دروێنه‌ش ناسراوه‌ (\+xt بڕوانه‌ ده‌رچوون 23‏:16‏\+xt*‏)، 50 ڕۆژ دوای جه‌ژنی فه‌تیره‌ بووه‌، كه‌ ده‌كاته‌ حه‌وت هه‌فته‌.