عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
كچانی سه‌لۆفحاد 
1
كچانی سه‌لۆفحادی كوڕی حێفه‌ر كوڕی گلعاد كوڕی ماكیر كوڕی مه‌نه‌شه‌ له‌ خێڵه‌كانی مه‌نه‌شه‌ی كوڕی یوسف هاتنه‌ پێش. ئه‌مه‌ش ناوی كچه‌كانییه‌تی: مه‌حله‌ و نۆعا و حۆگله‌ و میلكه‌ و تیرزه‌،
2
له‌به‌رده‌م موسا و ئه‌لعازاری كاهین و سه‌رۆكه‌كان و هه‌موو كۆمه‌ڵ له‌لای ده‌روازه‌ی چادری چاوپێكه‌وتن وه‌ستان و گوتیان:
3
«باوكمان له‌ بیابان مرد و له‌و كۆمه‌ڵه‌دا نه‌بوو كه‌ له‌گه‌ڵ قۆره‌ح له‌ دژی یه‌زدان كۆبوونه‌وه‌، به‌ڵكو به‌ گوناهی خۆی مرد و هیچ كوڕی نه‌بوو.
4
بۆچی ناوی باوكمان له‌نێو خێڵه‌كه‌ی بسڕێته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوڕی نییه‌؟ له‌نێو برایانی باوكمان موڵكمان بده‌رێ.»
5
موساش داواكارییه‌كه‌ی ئه‌وانی برده‌ به‌رده‌م یه‌زدان.
6
جا یه‌زدان به‌ موسای فه‌رموو:
7
«كچانی سه‌لۆفحاد ڕاست ده‌ڵێن. تۆش له‌نێو برایانی باوكیان موڵكی میراتیان ده‌ده‌یتێ و میراتی باوكیان ده‌درێته‌ ئه‌وان.
8
«به‌ نه‌وه‌ی ئیسرائیلیش ده‌ڵێیت: ”هه‌ر پیاوێك مرد و كوڕی نه‌بوو میراته‌كه‌ی بۆ كچی ده‌بێت،
9
ئه‌گه‌ر كچیشی نه‌بوو، میراته‌كه‌ی ده‌ده‌نه‌ براكانی،
10
ئه‌گه‌ر براشی نه‌بوو ئه‌وا میراته‌كه‌ی ده‌ده‌نه‌ برایانی باوكی،
11
ئه‌گه‌ر باوكیشی برای نه‌بوو ئه‌وا میراته‌كه‌ی ده‌ده‌نه‌ نزیكترین كه‌سی له‌ خێڵه‌كه‌ی و ئه‌و ده‌بێته‌ میراتگری. ئه‌مه‌ بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل بووه‌ فه‌رزێكی یاسایی، هه‌روه‌ك یه‌زدان فه‌رمانی به‌ موسا كرد.“»
موسا ده‌ست له‌سه‌ر یه‌شوع داده‌نێت 
12
ئینجا یه‌زدان به‌ موسای فه‌رموو: «بڕۆ سه‌ر ئه‌م چیایه‌ له‌ زنجیره‌ چیای عه‌ڤاریم و ته‌ماشای ئه‌و زه‌وییه‌ بكه‌ كه‌ به‌ نه‌وه‌ی ئیسرائیلم داوه‌.
13
كاتێك ته‌ماشات كرد تۆش ده‌چیته‌ ڕیزی گه‌له‌كه‌ت، وه‌ك هارونی برات چووه‌ ڕیزه‌وه‌،
14
چونكه‌ له‌ چۆڵه‌وانی چن كاتێك كۆمه‌ڵه‌كه‌ یاخی بوون، ئێوه‌ قسه‌تان شكاندم كه‌ له‌به‌رچاویان له‌ شوێنی ئاوه‌كه‌ پیرۆزم بكه‌ن.» كه‌ ئه‌وێ ئاوی مه‌ریبای قادێشه‌ له‌ چۆڵه‌وانی چن.
15
موسا به‌ یه‌زدانی گوت:
16
«ئه‌ی یه‌زدان، ئه‌ی ئه‌و خودایه‌ی ژیان به‌ ئاده‌میزاد ده‌به‌خشیت، پیاوێك له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌كه‌ دابنێ
17
به‌ڕێوه‌یان ببات و له‌ شه‌ڕدا ڕابه‌رایه‌تییان بكات، هه‌تا كۆمه‌ڵی یه‌زدان وه‌ك مه‌ڕی بێ شوانیان لێ نه‌یێت.»
18
یه‌زدانیش به‌ موسای فه‌رموو: «یه‌شوعی كوڕی نون ببه‌، پیاوێكه‌ ڕۆحی تێدایه‌ و ده‌ستی له‌سه‌ر دابنێ.
19
له‌به‌رده‌م ئه‌لعازاری كاهین و هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كه‌ ڕای بگره‌ و له‌به‌رچاویان ئه‌ركی پێ بسپێره‌.
20
هه‌ندێك له‌ ده‌سه‌ڵاتی خۆتی بده‌رێ هه‌تا هه‌موو كۆمه‌ڵی ئیسرائیل گوێڕایه‌ڵی بن.
21
ئه‌و له‌به‌رده‌م ئه‌لعازاری كاهین ڕاده‌وه‌ستێت، له‌به‌رده‌م یه‌زدان به‌پێی حوكمی ئوریم[a] بۆی ده‌پرسێت. به‌ قسه‌ی ئه‌و ده‌رده‌چن و به‌ قسه‌ی ئه‌و دێنه‌ ژووره‌وه‌، ئه‌و و هه‌موو كۆمه‌ڵی ئیسرائیل له‌گه‌ڵی.»
22
موسا هه‌روه‌ك یه‌زدان فه‌رمانی پێ كرد، ئاوای كرد. یه‌شوعی برد و له‌به‌رده‌م ئه‌لعازاری كاهین و له‌به‌رده‌م هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كه‌ ڕایگرت،
23
ده‌ستی له‌سه‌ر دانا و ئه‌ركی پێ سپارد، هه‌روه‌ك یه‌زدان له‌ ڕێگه‌ی موساوه‌ فه‌رمانی دا.
  1. a. 27‏:21 دوو به‌ردی گرانبه‌ها بوون، له‌ كاتی بڕیاردان بۆ زانینی خواستی خودا به‌كارهێنراون، بڕوانه‌ \+xt ده‌رچوون 28‏:30 و یه‌كه‌م ساموئێل 23‏:9‏-12.‏\+xt*‏