عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- قۆره‌ح و داتان و ئه‌بیرام
- 1
- قۆره‌حی كوڕی یه‌سهار كوڕی قه‌هات كوڕی لێڤی و داتان و ئه‌بیرامی كوڕانی ئه‌لیاب و ئۆنی كوڕی په‌له‌ت له نه‌وه‌ی ڕه‌ئوبێن
- 2
- له دژی مو‌سا هه‌ستانه‌وه. چه‌ند كه‌سێكیش له نه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌گه‌ڵیان بوون، دوو سه‌د و په‌نجا كه‌س له ڕابه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵ له ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵبژێردرابوون، كه زۆر ناسراو بوون،
- 3
- جا له‌سه‌ر مو‌سا و هارون كۆبوونه‌وه و پێیان گوتن: «ئێوه زیاد ڕۆیشتوون! چونكه هه‌موو كۆمه‌ڵ پیرۆزن و یه‌زدانیش له‌نێوانیاندایه، ئیتر بۆچی خۆتان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵی یه‌زدان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه؟»
- 4
- جا مو‌سا گوێی لێ‌بوو و به‌سه‌ر ڕوودا كه‌وت.
- 5
- ئینجا به قۆره‌ح و هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گوت: «به‌یانی یه‌زدان پیشانی ده‌دات كێ بۆ ئه‌وه و كێ پیرۆزه هه‌تا له خۆی نزیكی بكاته‌وه، جا هه‌ركێ هه‌ڵبژێرێت ئه‌و له خۆی نزیك ده‌كاته‌وه.
- 6
- ئه‌مه بكه‌ن، بخووردان بۆ خۆتان ببه‌ن، قۆره‌ح و هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كه‌ی،
- 7
- به‌یانی ئاگری له‌ناو دابنێن و له‌به‌رده‌م یه‌زدان بخووری به‌سه‌ردا بكه‌ن، جا ئه‌و پیاوه‌ی یه‌زدان هه‌ڵیده‌بژێرێت ئه‌و پیرۆزه، ئیتر ئه‌ی نه‌وه‌ی لێڤی ئه‌مه‌تان به‌س بێت!»
- 8
- هه‌روه‌ها مو‌سا به قۆره‌حی گوت: «ئه‌ی نه‌وه‌ی لێڤی گوێ بگرن،
- 9
- ئایا به كه‌می ده‌زانن كه خودای ئیسرائیل له‌نێو كۆمه‌ڵی ئیسرائیل جیای كردنه‌وه هه‌تا له خۆی نزیكتان بكاته‌وه، هه‌تا خزمه‌تی چادری په‌رستنی یه‌زدان بكه‌ن و له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵ بوه‌ستن بۆ خزمه‌تكردنی؟
- 10
- جا تۆ و هه‌موو براكانت له نه‌وه‌ی لێڤی له خۆی نزیك كرده‌وه و داوای كاهینیێتیش ده‌كه‌ن؟
- 11
- كه‌واته تۆ و هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كه‌ت له‌سه‌ر دژایه‌تیكردنی یه‌زدان ڕێك كه‌وتوون، به‌ڵام هارون كێیه هه‌تا بۆڵه‌بۆڵی له‌سه‌ر بكه‌ن؟»
- 12
- جا مو‌سا ناردی هه‌تا بانگی داتان و ئه‌بیرامی كوڕانی ئه‌لیاب بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان گوتیان: «نایه‌ین!
- 13
- ئایا ئه‌مه به‌س نییه كه تۆ له خاكێك ده‌رتهێناین كه شیر و هه‌نگوینی لێ ده‌ڕژێت هه‌تا له چۆڵه‌وانی بمانمرێنیت و ئێستاش خۆت بكه‌یت به میر به‌سه‌رمانه‌وه،
- 14
- هه‌روه‌ها ئێمه‌ت نه‌هێناوه‌ته خاكێك شیر و هه‌نگوینی لێ بڕژێت و كێڵگه و ڕه‌زت به میرات پێنه‌داین. ئایا چاوی ئه‌و كه‌سانه ده‌رده‌هێنیت؟[a] ئێمه نایه‌ین!»
- 15
- جا مو‌سا زۆر تووڕه بوو و به یه‌زدانی گوت: «ئاوڕ له قوربانییه‌كه‌یان مه‌ده‌وه، نه گوێدرێژێكم لێ بردوون و نه خراپه‌م له‌گه‌ڵ كه‌سیان كردووه.»
- 16
- ئینجا مو‌سا به قۆره‌حی گوت: «به‌یانی تۆ و هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كه‌ت له‌به‌رده‌م یه‌زدان بن، تۆ و ئه‌وان و هارونیش،
- 17
- هه‌ریه‌كه بخووردانه‌كه‌ی ببات و بخووری تێبكات و هه‌ریه‌كه بخووردانه‌كه‌ی له‌به‌رده‌م یه‌زدان پێشكه‌ش بكات، دوو سه‌د و په‌نجا بخووردان، تۆ و هارونیش هه‌ریه‌كه و بخووردانی خۆی.»
- 18
- جا هه‌ریه‌كه بخووردانه‌كه‌ی خۆی برد و ئاگریان تێكرد و بخووریان به‌سه‌ردا كرد و له‌گه‌ڵ مو‌سا و هارون له‌لای ده‌روازه‌ی چادری چاوپێكه‌وتن ڕاوه‌ستان.
- 19
- قۆره‌حیش هه‌موو كۆمه‌ڵی له دژی ئه‌وان له‌لای ده‌روازه‌ی چادری چاوپێكه‌وتن كۆكرده‌وه، جا شكۆمه‌ندی یه‌زدان بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵ ده‌ركه‌وت.
- 20
- ئینجا یه‌زدان به مو‌سا و هارونی فه‌رموو:
- 21
- «خۆتان له‌م كۆمه‌ڵه جیا بكه‌نه‌وه، وا من ده‌ستبه‌جێ له‌ناویان ده‌به‌م.»
- 22
- به‌ڵام مو‌سا و هارون به‌سه‌ر ڕوویاندا كه‌وتن و گوتیان: «خودایه، ئه‌ی ئه‌و خودایه‌ی ژیان به ئاده‌میزاد ده‌به‌خشیت، ئایا یه‌ك پیاو گوناه بكات، تۆ له هه‌موو كۆمه‌ڵ تووڕه ده‌بیت؟»
- 23
- جا یه‌زدان به موسای فه‌رموو:
- 24
- «له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ بدوێ و بڵێ: ”له ده‌وروبه‌ری چادره‌كانی قۆره‌ح و داتان و ئه‌بیرام دوور بكه‌ونه‌وه.“»
- 25
- مو‌سا هه‌ستا و چوو بۆ لای داتان و ئه‌بیرام، پیره‌كانی ئیسرائیلیش دوای كه‌وتن،
- 26
- ئینجا مو‌سا به كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گوت: «له چادره‌كانی ئه‌و كه‌سه به‌دكارانه دوور بكه‌ونه‌وه و ده‌ست له هیچ شتێكی ئه‌وان مه‌ده‌ن، نه‌وه‌ك به هه‌موو گوناهه‌كانی ئه‌وانه‌وه له‌ناوبچن.»
- 27
- ئیتر ئه‌وانیش له ده‌وروبه‌ری چادره‌كانی قۆره‌ح و داتان و ئه‌بیرام دوور كه‌وتنه‌وه و داتان و ئه‌بیرامیش هاتنه ده‌ره‌وه و له‌گه‌ڵ ژن و كوڕ و منداڵه‌كانیان له ده‌رگای چادره‌كانیان وه‌ستان.
- 28
- ئینجا مو‌سا گوتی: «به‌مه ده‌زانن كه یه‌زدان ناردوومی هه‌تا ئه‌م هه‌موو كارانه بكه‌م و ئه‌مه‌ش له خۆمه‌وه نییه.
- 29
- ئه‌گه‌ر ئه‌م پیاوانه وه‌ك مردنێكی سروشتی بمرن و وه‌ك هه‌موو مرۆڤێك به مه‌رگی ئاسایی مردن، ئه‌وا یه‌زدان منی نه‌ناردووه.
- 30
- به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌زدان شتێكی نوێی داهێنا و زه‌وی ده‌می كرده‌وه و قووتی دان له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وه‌ی هه‌یانه و به زیندوویی چوونه خواره‌وه بۆ ناو جیهانی مردووان، ئه‌وا ده‌زانن كه ئه‌و كۆمه‌ڵه سووكایه‌تییان به یه‌زدان كردووه.»
- 31
- كاتێك له هه‌موو ئه‌م قسانه بووه‌وه، زه‌وییه‌كه‌ی ژێریان شه‌ق بوو و
- 32
- زه‌وی ده‌می كرده‌وه و قووتی دان له‌گه‌ڵ ماڵه‌كانیان و هه‌موو پیاوه‌كانی قۆره‌ح و له‌گه‌ڵ هه‌موو سامانه‌كانیان.
- 33
- جا خۆیان و هه‌موو ئه‌وه‌ی هه‌یان بوو به زیندوویی چوونه خواره‌وه بۆ ناو جیهانی مردووان و زه‌وی به‌سه‌ریاندا هاته‌وه یه‌ك و له‌نێو كۆمه‌ڵدا له‌ناوچوون.
- 34
- هه‌موو ئیسرائیلیش كه له چوارده‌وریان بوون له هاواریان هه‌ڵاتن، گوتیان: «نه‌وه‌ك زه‌وی قووتمان بدات!»
- 35
- ئاگرێكیش له‌لایه‌ن یه‌زدانه‌وه هات و دوو سه‌د و په‌نجا پیاوه‌كه‌ی هه‌ڵلووشی كه بخووریان پێشكه‌ش كرد.
- 36
- ئینجا یه‌زدان به موسای فه‌رموو:
- 37
- «به ئه‌لعازاری كوڕی هارونی كاهین بڵێ، با بخووردانهكان له‌ناو ئاگره‌كه هه‌ڵبگرێت و پاشماوه‌ی ئاگره‌كه له دوور و به فراوانی بڵاو بكاته‌وه،
- 38
- چونكه بخووردانهكانی ئه‌وانه‌ی له دژی نرخی ژیانی خۆیان گوناهبارن پیرۆزكراون. با بخووردانهكان بكوتن و بیكه‌نه چه‌ند پلێتێك و قوربانگاكه‌ی پێ دابپۆشرێت، چونكه له‌به‌رده‌م یه‌زدان پێشكه‌شیان كرد و پیرۆز بوو، نه‌وه‌ی ئیسرائیل په‌ند له‌مه وه‌رده‌گرن.»
- 39
- ئینجا ئه‌لعازاری كاهین بخووردانه بڕۆنزییهكانی برد كه ئه‌وانه‌ی سووتێنرابوون پێشكه‌شیان كردبوو و كوتایان و كردیانه پۆشه‌ر بۆ قوربانگاكه،
- 40
- وه‌ك یه‌زدان پێی فه‌رموو له‌سه‌ر ده‌ستی مو‌سا. ئه‌مه وه‌ك به‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك بوو بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل، ئه‌گه‌ر پیاوێكی بێگانه كه له نه‌وه‌ی هارون نه‌بێت له‌به‌رده‌م یه‌زدان بۆ بخوور سووتاندن نزیك بكه‌وێته‌وه، ئه‌وا وه‌ك قۆره‌ح و كۆمه‌ڵه‌كه‌ی لێدێت.
- 41
- جا هه‌موو كۆمه‌ڵی نه‌وه‌ی ئیسرائیل بۆ به‌یانی ده‌ستیان به بۆڵه‌بۆڵ كرد له‌سه‌ر مو‌سا و هارون و گوتیان: «ئێوه گه‌لی یه‌زدانتان كوشت.»
- 42
- كاتێك كۆمه‌ڵ له دژی مو‌سا و هارون كۆبوونه‌وه ئه‌وان چوونه لای چادری چاوپێكه‌وتن، له‌پڕ هه‌ورێك دایپۆشی و شكۆمه‌ندی یه‌زدان ده‌ركه‌وت.
- 43
- جا مو‌سا و هارون هاتنه به‌رده‌م چادری چاوپێكه‌وتن.
- 44
- یه‌زدانیش به موسای فه‌رموو:
- 45
- «له‌نێو ئه‌م كۆمه‌ڵه بچنه ده‌ره‌وه، من به ساتێك له‌ناویان ده‌به‌م.» جا به‌سه‌ر ڕوویاندا كه‌وتن.
- 46
- ئینجا مو‌سا به هارونی گوت: «بخووردانهكه ببه و له‌سه‌ر قوربانگاكه‌وه ئاگری تێبكه، بخووری له‌سه‌ر دابنێ، به خێرایی بیبه لای كۆمه‌ڵ و كه‌فاره‌تیان بۆ بكه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تووڕه‌یی یه‌زدان جۆشاوه، وا ده‌رده‌كه ده‌ستی پێكرد.»
- 47
- ئیتر هارون له‌سه‌ر قسه‌ی مو‌سا ڕایكرد بۆ ناو كۆمه‌ڵ، به‌ڵام ده‌رده‌كه له‌نێو گه‌لدا ده‌ستی پێكردبوو، ئه‌ویش بخوورهكهی پێشكه‌ش كرد و كه‌فاره‌تی بۆ گه‌ل كرد.
- 48
- هارون له‌ناوه‌ندی مردووان و زیندوواندا ڕاوه‌ستا، دهردهكهش وه‌ستا،
- 49
- جا ئه‌وانه‌ی به ده‌رده‌كه مردن چوارده هه‌زار و حه‌وت سه‌د بوون، بێجگه له‌وانه‌ی به‌هۆی قۆره‌حه‌وه مردن.
- 50
- ئینجا هارون گه‌ڕایه‌وه لای مو‌سا بۆ لای ده‌روازه‌ی چادری چاوپێكه‌وتن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌رده‌كه وه‌ستابوو.
- a. 16:14 ده‌ربڕینێكه به واتای ئه‌وه‌ی «ئایا ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنی؟»