عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- ئاماری یه‌كه‌م[a]
- 1
- یه‌زدان له چۆڵه‌وانی سینا، له چادری چاوپێكه‌وتندا، له یه‌كی مانگی دووی ساڵی دووه‌می هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی گه‌لی ئیسرائیل له خاكی میسر، به موسای فه‌رموو:
- 2
- «سه‌رژمێری هه‌موو كۆمه‌ڵی نه‌وه‌ی ئیسرائیل بكه‌ن، به خێڵه‌كانیان و بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه، به لستی ناوی نێرینه‌كان یه‌ك به یه‌ك.
- 3
- له گه‌نجی بیست ساڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌توانن له ئیسرائیل خزمه‌ت بكه‌ن له سوپا، تۆ و هارون به‌گوێره‌ی لهشكرهكانیان تۆماریان بكه‌ن.
- 4
- بۆ هه‌ر هۆزێك پیاوێكتان له‌گه‌ڵدا بێت، پیاوێك گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێت.
- 5
- ئه‌مه‌ش ناوی ئه‌و پیاوانه‌یه كه یارمه‌تیتان ده‌ده‌ن:
له هۆزی ڕه‌ئوبێن ئه‌لیسوری كوڕی شه‌دیئور، - 6
- له هۆزی شیمۆن شه‌لومیێلی كوڕی چووریشه‌دای،
- 7
- له هۆزی یه‌هودا نه‌حشۆنی كوڕی عه‌میناداب،
- 8
- له هۆزی یه‌ساخار نه‌ته‌نێلی كوڕی چوعه‌ر،
- 9
- له هۆزی زه‌بولون ئه‌لیابی كوڕی حێلۆن،
- 10
- له كوڕه‌كانی یوسف،
له هۆزی ئه‌فرایم، ئه‌لیشاماعی كوڕی عه‌میهود و
له هۆزی مه‌نه‌شه، گه‌مالائیلی كوڕی په‌داهچوور. - 11
- له هۆزی بنیامین ئه‌بیدانی كوڕی گدعۆنی،
- 12
- له هۆزی دان ئه‌حیعه‌زه‌ری كوڕی عه‌میشه‌دای،
- 13
- له هۆزی ئاشێر په‌گعیێلی كوڕی عۆخران،
- 14
- له هۆزی گاد ئه‌لیاسافی كوڕی ده‌عوئێل،
- 15
- له هۆزی نه‌فتالی ئه‌حیڕه‌عی كوڕی عێینان.»
- 16
- ئه‌وانه هه‌ڵبژێردراوانی كۆمه‌ڵه‌كه‌ن، سه‌ركرده‌ی هۆزی باوكانیانن، سه‌رۆك خێڵه‌كانی ئیسرائیلن.
- 17
- جا مو‌سا و هارون هه‌موو ئه‌و پیاوانه‌یان برد كه باس كران،
- 18
- هه‌موو كۆمه‌ڵیان له یه‌كی مانگی دوو كۆكرده‌وه. له گه‌نجانی بیست ساڵه به‌ره‌و سه‌ره‌وه به‌گوێره‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌كیان خرانه‌وه سه‌ر خێڵ و بنه‌ماڵه‌كانیان، یه‌ك به یه‌ك ناوه‌كانیان تۆمار كرا،
- 19
- هه‌روه‌ك یه‌زدان فه‌رمانی به مو‌سا كرد. ئینجا له چۆڵه‌وانی سینادا تۆماری كردن.
- 20
- له نه‌وه‌ی ڕه‌ئوبێن كه نۆبه‌ره‌ی ئیسرائیله،
هه‌موو نێرینه‌یه‌ك له گه‌نجی بیست ساڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌توانن خزمه‌ت بكه‌ن له سوپادا، یه‌كه به یه‌كه به‌پێی ناوه‌كان ڕێكخران، به‌گوێره‌ی تۆماركردنی خێڵه‌كانیان و بنه‌ماڵه‌كانیان، - 21
- تۆماركراوان له هۆزی ڕه‌ئوبێن چل و شه‌ش هه‌زار و پێنج سه‌د كه‌س بوون.
- 22
- له نه‌وه‌ی شیمۆن،
هه‌موو نێرینه‌یه‌ك له گه‌نجی بیست ساڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌توانن خزمه‌ت بكه‌ن له سوپادا، یه‌كه به یه‌كه ژمێردران و به‌پێی ناوه‌كان ڕێكخران، به‌گوێره‌ی تۆماركردنی خێڵه‌كانیان و بنه‌ماڵه‌كانیان، - 23
- تۆماركراوان له هۆزی شیمۆن په‌نجا و نۆ هه‌زار و سێ سه‌د كه‌س بوون.
- 24
- له نه‌وه‌ی گاد،
هه‌موو نێرینه‌یه‌ك له گه‌نجی بیست ساڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌توانن خزمه‌ت بكه‌ن له سوپادا، به‌پێی ناوه‌كان ڕێكخران، به‌گوێره‌ی تۆماركردنی خێڵه‌كانیان و بنه‌ماڵه‌كانیان. - 25
- تۆماركراوان له هۆزی گاد چل و پێنج هه‌زار و شه‌ش سه‌د و په‌نجا كه‌س بوون.
- 26
- له نه‌وه‌ی یه‌هودا،
هه‌موو نێرینه‌یه‌ك له گه‌نجی بیست ساڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌توانن خزمه‌ت بكه‌ن له سوپادا، به‌پێی ناوه‌كان ڕێكخران، به‌گوێره‌ی تۆماركردنی خێڵه‌كانیان و بنه‌ماڵه‌كانیان، - 27
- تۆماركراوان له هۆزی یه‌هودا حه‌فتا و چوار هه‌زار و شه‌ش سه‌د كه‌س بوون.
- 28
- له نه‌وه‌ی یه‌ساخار،
هه‌موو نێرینه‌یه‌ك له گه‌نجی بیست ساڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌توانن خزمه‌ت بكه‌ن له سوپادا، به‌پێی ناوه‌كان ڕێكخران، به‌گوێره‌ی تۆماركردنی خێڵه‌كانیان و بنه‌ماڵه‌كانیان، - 29
- تۆماركراوان له هۆزی یه‌ساخار په‌نجا و چوار هه‌زار و چوار سه‌د كه‌س بوون.
- 30
- له نه‌وه‌ی زه‌بولون،
هه‌موو نێرینه‌یه‌ك له گه‌نجی بیست ساڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌توانن خزمه‌ت بكه‌ن له سوپادا، به‌پێی ناوه‌كان ڕێكخران، به‌گوێره‌ی تۆماركردنی خێڵه‌كانیان و بنه‌ماڵه‌كانیان. - 31
- تۆماركراوان له هۆزی زه‌بولون په‌نجا و حه‌وت هه‌زار و چوار سه‌د كه‌س بوون.
- 32
- له نه‌وه‌ی یوسف،
له نه‌وه‌ی ئه‌فرایم،
هه‌موو نێرینه‌یه‌ك له گه‌نجی بیست ساڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌توانن خزمه‌ت بكه‌ن له سوپادا، به‌پێی ناوه‌كان ڕێكخران، به‌گوێره‌ی تۆماركردنی خێڵه‌كانیان و بنه‌ماڵه‌كانیان. - 33
- تۆماركراوان له هۆزی ئه‌فرایم چل هه‌زار و پێنج سه‌د كه‌س بوون.
- 34
- له نه‌وه‌ی مه‌نه‌شه،
هه‌موو نێرینه‌یه‌ك له گه‌نجی بیست ساڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌توانن خزمه‌ت بكه‌ن له سوپادا، به‌پێی ناوه‌كان ڕێكخران، به‌گوێره‌ی تۆماركردنی خێڵه‌كانیان و بنه‌ماڵه‌كانیان. - 35
- تۆماركراوان له هۆزی مه‌نه‌شه سی و دوو هه‌زار و دوو سه‌د كه‌س بوون.
- 36
- له نه‌وه‌ی بنیامین،
هه‌موو نێرینه‌یه‌ك له گه‌نجی بیست ساڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌توانن خزمه‌ت بكه‌ن له سوپادا، به‌پێی ناوه‌كان ڕێكخران، به‌گوێره‌ی تۆماركردنی خێڵه‌كانیان و بنه‌ماڵه‌كانیان، - 37
- تۆماركراوان له هۆزی بنیامین سی و پێنج هه‌زار و چوار سه‌د كه‌س بوون.
- 38
- له نه‌وه‌ی دان،
هه‌موو نێرینه‌یه‌ك له گه‌نجی بیست ساڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌توانن خزمه‌ت بكه‌ن له سوپادا، به‌پێی ناوه‌كان ڕێكخران، به‌گوێره‌ی تۆماركردنی خێڵه‌كانیان و بنه‌ماڵه‌كانیان، - 39
- تۆماركراوان له هۆزی دان شه‌ست و دوو هه‌زار و حه‌وت سه‌د كه‌س بوون.
- 40
- له نه‌وه‌ی ئاشێر،
هه‌موو نێرینه‌یه‌ك له گه‌نجی بیست ساڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌توانن خزمه‌ت بكه‌ن له سوپادا، به‌پێی ناوه‌كان ڕێكخران، به‌گوێره‌ی تۆماركردنی خێڵه‌كانیان و بنه‌ماڵه‌كانیان. - 41
- تۆماركراوان له هۆزی ئاشێر چل و یه‌ك هه‌زار و پێنج سه‌د كه‌س بوون.
- 42
- له نه‌وه‌ی نه‌فتالی،
هه‌موو نێرینه‌یه‌ك له گه‌نجی بیست ساڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌توانن خزمه‌ت بكه‌ن له سوپادا، به‌پێی ناوه‌كان ڕێكخران، به‌گوێره‌ی تۆماركردنی خێڵه‌كانیان و بنه‌ماڵه‌كانیان، - 43
- تۆماركراوان له هۆزی نه‌فتالی په‌نجا و سێ هه‌زار و چوار سه‌د كه‌س بوون.
- 44
- ئه‌وانه تۆماركراوهكانن، ئه‌وانه‌ی مو‌سا و هارون و دوازده سه‌رۆك هۆزه‌كانی ئیسرائیل تۆماریان كردن، هه‌ر پیاوێك له تۆماركراوه‌كان نوێنه‌ر بوو بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی.
- 45
- جا هه‌موو نه‌وه‌ی ئیسرائیل، به‌گوێره‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان له گه‌نجی بیست ساڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌توانن خزمه‌ت بكه‌ن له سوپای ئیسرائیل‌دا تۆمار كران،
- 46
- هه‌موو تۆماركراوه‌كان شه‌ش سه‌د و سێ هه‌زار و پێنج سه‌د و په‌نجا كه‌س بوون.
- 47
- به‌ڵام هۆزی لێڤی بنه‌ماڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌وان تۆمار نه‌كران،
- 48
- چونكه یه‌زدان به موسای فه‌رموو:
- 49
- «هۆزی لێڤی تۆمار مه‌كه و له‌نێوان نه‌وه‌ی ئیسرائیل‌دا ئاماریان مه‌كه.
- 50
- به‌ڵكو لێڤییهكان له‌سه‌ر چادری په‌یمان و هه‌موو قاپوقاچاغهكهی و هه‌موو ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی دابنێ، ئه‌وان چادره‌كه‌ی په‌رستن به هه‌موو قاپوقاچاغهكانییهوه هه‌ڵده‌گرن و ئه‌وان خزمه‌تی ده‌كه‌ن، له چوارده‌وری چادره‌كه‌ی په‌رستنیش چادر هه‌ڵده‌ده‌ن.
- 51
- له كاتی گواستنه‌وه‌ی چادره‌كه‌ی په‌رستن لێڤییهكان هه‌ڵیده‌گرنه‌وه و له كاتی هه‌ڵدانی چادره‌كه‌ی په‌رستنیش لێڤییهكان دایده‌مه‌زرێننه‌وه. هه‌ركه‌سێكی دیكه جگه له لێڤییهكان لێی نزیك بێته‌وه ده‌كوژرێت.
- 52
- نه‌وه‌ی ئیسرائیل هه‌ریه‌كه له ئۆردوگای خۆی له‌ژێر بهیداخهكهی خۆی به‌پێی لهشكرهكانیان چادر هه‌ڵده‌ده‌ن.
- 53
- به‌ڵام لێڤییهكان له چوارده‌وری چادره‌كه‌ی په‌یمان چادر هه‌ڵده‌ده‌ن، هه‌تا تووڕه‌یی نه‌یه‌ته سه‌ر كۆمه‌ڵی نه‌وه‌ی ئیسرائیل، جا لێڤییهكان به‌رپرسیار ده‌بن له پارێزگاری چادری په‌یمان.»
- 54
- نه‌وه‌ی ئیسرائیلیش ئاوایان كرد، به‌گوێره‌ی هه‌موو ئه‌وه‌ی یه‌زدان فه‌رمانی به مو‌سا كرد.
- a. 1:0 ئاماری یه‌كه‌م تایبه‌ت بوو به ناونووسینی پیاوانی ئیسرائیل بۆ سه‌ربازی له‌ژێر چاودێری مو‌سا بۆ هێرشبردنه سه‌ر خاكی كه‌نعان له ناوچه‌ی قادێش به‌رنێعه‌وه.