عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
1
ئەوە بوو کە شووراکە بنیاد نراوە و دەرگاکانم دانا، دەرگاوان و گۆرانیبێژ و لێڤییەکان دانران.
2
فەرمانم کرد حەنانی برام و حەنەنیای سەرۆکی قەڵاکە سەرپەرشتی ئۆرشەلیم بکەن، چونکە حەنەنیا پیاوێکی دەستپاک بوو، لەوانی دیکە زیاتر لە خودا دەترسا.
3
پێم گوتن: «هەتا خۆر گەرم نەبێت، نابێت دەروازەکانی ئۆرشەلیم بکرێنەوە. دەبێ دەرگاوانەکان پێش ڕۆیشتنیان دەرگاکان دابخەن و شمشیرەیان لێبدەن. هەروەها هەندێک دانیشتووانی ئۆرشەلیم بکرێنە پاسەوان، هەندێکیان لە شوێنی پاسەوانی دیاریکراوی خۆیان و هەندێکیشیان بەرامبەری ماڵەکەی خۆیان.»
ئەوانەی لە ڕاپێچکراوی گەڕاونەتەوە 
4
شارەکە بەرفراوان و گەورە بوو، گەلێکی کەمیش لەناویدا بوو، هێشتا ماڵەکان بنیاد نەنرابوون.
5
ئیتر خودا خستییە دڵمەوە کە خانەدان و کاربەدەست و گەل کۆبکەمەوە بۆ تۆمارکردنی ڕەچەڵەکیان، جا تۆماری ڕەچەڵەکنامەی ئەوانەم دۆزییەوە کە یەکەم جار لە ڕاپێچکراوی گەڕابوونەوە، بینیم ئەمەی تێدا نووسراوە:
6
ئەمانەش خەڵکی هەرێمەکەن، ئەوانەی لە ڕاپێچکراوی گەڕانەوە، ئەوانەی نەبوخودنەسری پاشای بابل ڕاپێچی کردبوون (ئەوان گەڕانەوە ئۆرشەلیم و یەهودا، هەریەکە بۆ شارۆچکەکەی خۆی.
7
ئەوانەی لەگەڵ زروبابل هاتنەوە، یەشوع، نەحەمیا، عەزەریا، ڕەعەمیا، نەحەمانی، مۆردەخای، بیلشان، میسپەرەت، بیگڤەی، نەحوم و بەعەنا.)
ژمارەی پیاوانی گەلی ئیسرائیل:
8
نەوەی پەرعۆش، دوو هەزار و سەد و حەفتا و دوو؛
9
نەوەی شەفەتیا، سێ سەد و حەفتا و دوو؛
10
نەوەی ئارەح، شەش سەد و پەنجا و دوو؛
11
نەوەی پەحەت‌مۆئاب لە نەوەی یێشوع و یۆئاب، دوو هەزار و هەشت سەد و هەژدە؛
12
نەوەی ئیلام، هەزار و دوو سەد و پەنجا و چوار؛
13
نەوەی زەتو، هەشت سەد و چل و پێنج؛
14
نەوەی زەکای، حەوت سەد و شەست؛
15
نەوەی بەنوی، شەش سەد و چل و هەشت؛
16
نەوەی بێڤەی، شەش سەد و بیست و هەشت؛
17
نەوەی عەزگاد، دوو هەزار و سێ سەد و بیست و دوو؛
18
نەوەی ئەدۆنیقام، شەش سەد و شەست و حەوت؛
19
نەوەی بیگڤەی، دوو هەزار و شەست و حەوت؛
20
نەوەی عادین، شەش سەد و پەنجا و پێنج؛
21
نەوەی ئاتێر لە حەزقیا، نەوەد و هەشت؛
22
نەوەی حاشوم، سێ سەد و بیست و هەشت؛
23
نەوەی بێسای، سێ سەد و بیست و چوار؛
24
نەوەی حاریف، سەد و دوازدە؛
25
نەوەی گبعۆن، نەوەد و پێنج.
26
پیاوانی بێت‌لەحم و نەتۆفا، سەد و هەشتا و هەشت؛
27
پیاوانی عەناتۆت، سەد و بیست و هەشت؛
28
پیاوانی بێت‌عەزماڤێت، چل و دوو؛
29
پیاوانی قیریەت یەعاریم، کەفیرا و بئێرۆت، حەوت سەد و چل و سێ؛
30
پیاوانی ڕامە و گەڤەع، شەش سەد و بیست و یەک؛
31
پیاوانی میخماس، سەد و بیست و دوو؛
32
پیاوانی بێت‌ئێل و عای، سەد و بیست و سێ؛
33
پیاوانی نەبۆکەی دیکە، پەنجا و دوو؛
34
پیاوانی ئیلامەکەی دیکە، هەزار و دوو سەد و پەنجا و چوار؛
35
پیاوانی حاریم، سێ سەد و بیست؛
36
پیاوانی ئەریحا، سێ سەد و چل و پێنج؛
37
پیاوانی لۆد، حادید و ئۆنۆ، حەوت سەد و بیست و یەک؛
38
پیاوانی سەنائا، سێ هەزار و نۆ سەد و سی.
39
کاهینەکان:
نەوەی یەدایا لە بنەماڵەی یێشوع، نۆ سەد و حەفتا و سێ؛
40
نەوەی ئیمێر، هەزار و پەنجا و دوو؛
41
نەوەی پەشحور، هەزار و دوو سەد و چل و حەوت؛
42
نەوەی حاریم، هەزار و حەڤدە.
43
لێڤییەکان:
نەوەی یێشوع لە نەوەی قەدمیێل، لە نەوەی هۆدەڤیا، حەفتا و چوار.
44
گۆرانیبێژەکان:
نەوەی ئاساف، سەد و چل و هەشت.
45
دەرگاوانەکان:
نەوەکانی
شەلوم، ئاتێر، تەلمۆن، عەقوڤ، حەتیتا و شۆڤای، سەد و سی و هەشت.
46
خزمەتکارانی پەرستگا:
نەوەکانی
چیحا، حەسوفا، تەباعۆت،
47
قێرۆس، سیعا، پادۆن،
48
لەڤانا، حەگابا، شەلمای،
49
حانان، گیدێل، گەحەر،
50
ڕەئایا، ڕەچین، نەقۆدا،
51
گەزام، عوزە، پاسێیەح،
52
بێسەی، مەعونیم، نەفوسیم،
53
بەقبوق، حەقوفا، حەرحور،
54
بەچلوت، مەحیدا، حەرشا،
55
بەرقۆس، سیسرا، تەمەح،
56
نەچیەح و حەتیفا.
57
نەوەی خزمەتکارەکانی سلێمان:
نەوەکانی
سۆتەی، سۆفەرەت، پەریدا،
58
یەعلا، دەرکۆن، گیدێل،
59
شەفەتیا، حەتیل، پۆخەرەت‌هەچەڤایم و ئامۆن.
60
سەرجەم خزمەتکارانی پەرستگا و نەوەکانی خزمەتکارانی سلێمان، سێ سەد و نەوەد و دوو بوون.
61
ئەمانەش ئەوانەن کە لە شارۆچکەکانی تێل‌مەلەح، تێل‌حەرشا، کەروڤ، ئەدۆن و ئیمێرەوە سەرکەوتن، بەڵام نەیانتوانی پێناسەی بنەماڵە و ڕەچەڵەکیان دیاری بکەن کە لە نەوەی ئیسرائیلن:
62
نەوەکانی
دەلایا و تۆڤییا و نەقۆدا، شەش سەد و چل و دوو.
63
لە کاهینەکانیش:
نەوەکانی
حۆڤەیا، هەقۆچ و بەرزیلەی، کە کچێکی بەرزیلەیی گلعادی هێنا و ناوی ئەوی لێنرا.
64
ئەمانە بەدوای ڕەچەڵەکنامەکانیاندا گەڕان، بەڵام نەدۆزرانەوە، لەبەر ئەوە لە کاهینیێتی قەدەغە کران.
65
پارێزگارەکە پێی گوتن کە نابێت لە خواردنە هەرەپیرۆزەکان بخۆن هەتا ئەو کاتەی کاهینێک بۆ ئوریم و تومیم[a] دادەنرێت.
66
هەموو کۆمەڵەکە پێکەوە چل و دوو هەزار و سێ سەد و شەست کەس بوون،
67
جگە لە خزمەتکار و کارەکەرەکانیان کە حەوت هەزار و سێ سەد و سی و حەوت کەس بوون، هەروەها دوو سەد و چل و پێنج گۆرانیبێژی پیاو و ژنیان هەبوو.
68
حەوت سەد و سی و شەش ئەسپ[b] ، دوو سەد و چل و پێنج هێستر،
69
چوار سەد و سی و پێنج وشتر، شەش هەزار و حەوت سەد و بیست گوێدرێژ هەبوون.
70
هەندێک لە گەورەی بنەماڵەکان بەخشینیان بۆ کارەکە پێشکەش کرد. پارێزگارەکە هەزار درهەم[c] زێڕی بە گەنجینە و پەنجا تاس[d] و پێنج سەد و سی کراسی بە کاهینەکان بەخشی.
71
هەندێکیش لە گەورەی بنەماڵەکان بەخشینیان دایە گەنجینەی بەڕێوەبردنی کارەکە، بیست هەزار درهەمی زێڕ و دوو هەزار و دوو سەد[e] مەنای زیو.
72
ئەوەی پاشماوەی گەل بەخشییان، بیست هەزار درهەمی زێڕ، دوو هەزار مەنای زیو، لەگەڵ شەست و حەوت کراس بۆ کاهینەکان.
73
کاهین، لێڤی، دەرگاوان، گۆرانیبێژ و خزمەتکارانی پەرستگا، لەگەڵ هەندێک کەسی دیکە و پاشماوەی ئیسرائیلییەکان لە شارۆچکەکانیان نیشتەجێ بوون.
کاتێک مانگی حەوت هات، نەوەی ئیسرائیل لە شارۆچکەکانی خۆیان بوون.
  1. a. 7‏:65 دوو بەردی گرانبەها بوون، لە کاتی بڕیاردان بۆ زانینی خواستی خودا بەکارهێنراون، بڕوانە دەرچوون 28‏:30 و یەکەم ساموئێل 23‏:9‏-12.‏‏
  2. b. 7‏:68 بڕوانە عەزرا 2‏:66‏‏.‏
  3. c. 7‏:70 هەزار درهەم: نزیکەی 8,5 کیلۆگرام.‏
  4. d. 7‏:70 کاهین ئەم تاسانەی بۆ پرژاندنی خوێنی قوربانی بەکاردەهێنا، وەک هێمایەک بۆ کەفارەتی گوناهەکانی خەڵک. بڕوانە دەرچوون 29‏:20 و زەکەریا 9‏:15؛ 14‏:20 و عیبرانییەکان 9‏:13‏‏.‏
  5. e. 7‏:71 نزیکەی 2‏،1 تەنی زیو.‏