عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
1
ئه‌وه‌ بوو كه‌ شووراكه‌ بنیاد نراوه‌ و ده‌رگاكانم دانا، ده‌رگاوان و گۆرانیبێژ و لێڤییه‌كان دانران.
2
فه‌رمانم كرد حه‌نانی برام و حه‌نه‌نیای سه‌رۆكی قه‌ڵاكه‌ سه‌رپه‌رشتی ئۆرشه‌لیم بكه‌ن، چونكه‌ پیاوێكی ده‌ستپاك بوو، له‌وانی دیكه‌ زیاتر له‌ خودا ده‌ترسا.
3
پێم گوتن: «هه‌تا خۆر گه‌رم نه‌بێت، نابێت ده‌روازه‌كانی ئۆرشه‌لیم بكرێنه‌وه‌. پێش ڕۆیشتنی ده‌رگاوانه‌كان ده‌بێ ده‌رگاكان دابخرێن و شمشیره‌یان لێبدرێت. هه‌روه‌ها هه‌ندێك دانیشتووانی ئۆرشه‌لیم بكرێنه‌ پاسه‌وان، هه‌ندێكیان له‌ شوێنی پاسه‌وانی دیاریكراوی خۆیان و هه‌ندێكیشیان به‌رامبه‌ری ماڵه‌كه‌ی خۆیان.»
ئه‌وانه‌ی له‌ ڕاپێچكراوی گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ 
4
شاره‌كه‌ به‌رفراوان و گه‌وره‌ بوو، گه‌لێكی كه‌میش له‌ناویدا بوو، هێشتا ماڵه‌كان بنیاد نه‌نرابوون.
5
ئیتر خودا خستییه‌ دڵمه‌وه‌ كه‌ پیاوماقوڵ و كاربه‌ده‌ست و گه‌ل كۆبكه‌مه‌وه‌ بۆ تۆماركردنی ڕه‌چه‌ڵه‌كیان، جا تۆماری ڕه‌چه‌ڵه‌كنامه‌ی ئه‌وانه‌م دۆزییه‌وه‌ كه‌ یه‌كه‌م جار له‌ ڕاپێچكراوی گه‌ڕابوونه‌وه‌، بینیم ئه‌مه‌ی تێدا نووسراوه‌:
6
ئه‌مانه‌ش خه‌ڵكی هه‌رێمه‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی له‌ ڕاپێچكراوی گه‌ڕانه‌وه‌، ئه‌وانه‌ی نه‌بوخودنه‌سری پاشای بابل ڕاپێچی كردبوون، گه‌ڕانه‌وه‌ ئۆرشه‌لیم و یه‌هودا، هه‌ریه‌كه‌ بۆ شارۆچكه‌كه‌ی خۆی.
7
ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ زروبابل هاتنه‌وه‌، یه‌شوع، نه‌حه‌میا، عه‌زه‌ریا، ڕه‌عه‌میا، نه‌حه‌مانی، مۆرده‌خای، بیلشان، میسپه‌ره‌ت، بیگڤه‌ی، نه‌حوم و به‌عنا.
ژماره‌ی پیاوانی گه‌لی ئیسرائیل:
8
نه‌وه‌ی په‌رعۆش، دوو هه‌زار و سه‌د و حه‌فتا و دوو؛
9
نه‌وه‌ی شه‌فه‌تیا، سێ سه‌د و حه‌فتا و دوو؛
10
نه‌وه‌ی ئاره‌ح، شه‌ش سه‌د و په‌نجا و دوو؛
11
نه‌وه‌ی په‌حه‌ت‌مۆئاب له‌ نه‌وه‌ی یێشوع و یۆئاب، دوو هه‌زار و هه‌شت سه‌د و هه‌ژده‌؛
12
نه‌وه‌ی ئیلام، هه‌زار و دوو سه‌د و په‌نجا و چوار؛
13
نه‌وه‌ی زه‌تو، هه‌شت سه‌د و چل و پێنج؛
14
نه‌وه‌ی زه‌كای، حه‌وت سه‌د و شه‌ست؛
15
نه‌وه‌ی به‌نوی، شه‌ش سه‌د و چل و هه‌شت؛
16
نه‌وه‌ی بێڤه‌ی، شه‌ش سه‌د و بیست و هه‌شت؛
17
نه‌وه‌ی عه‌زگاد، دوو هه‌زار و سێ سه‌د و بیست و دوو؛
18
نه‌وه‌ی ئه‌دۆنیقام، شه‌ش سه‌د و شه‌ست و حه‌وت؛
19
نه‌وه‌ی بیگڤه‌ی، دوو هه‌زار و شه‌ست و حه‌وت؛
20
نه‌وه‌ی عادین، شه‌ش سه‌د و په‌نجا و پێنج؛
21
نه‌وه‌ی ئاتێر له‌ حه‌زقیا، نه‌وه‌د و هه‌شت؛
22
نه‌وه‌ی حاشوم، سێ سه‌د و بیست و هه‌شت؛
23
نه‌وه‌ی بێسای، سێ سه‌د و بیست و چوار؛
24
نه‌وه‌ی حاریف، سه‌د و دوازده‌؛
25
نه‌وه‌ی گبعۆن، نه‌وه‌د و پێنج.
26
پیاوانی بێت‌له‌حم و نه‌تۆفا، سه‌د و هه‌شتا و هه‌شت؛
27
پیاوانی عه‌ناتۆت، سه‌د و بیست و هه‌شت؛
28
پیاوانی بێت‌عه‌زماڤه‌ت، چل و دوو؛
29
پیاوانی قیریه‌ت یه‌عاریم، كه‌فیرا و بئێرۆت، حه‌وت سه‌د و چل و سێ؛
30
پیاوانی ڕامه‌ و گه‌ڤه‌ع، شه‌ش سه‌د و بیست و یه‌ك؛
31
پیاوانی میخماس، سه‌د و بیست و دوو؛
32
پیاوانی بێت‌ئێل و عای، سه‌د و بیست و سێ؛
33
پیاوانی نه‌بۆكه‌ی دیكه‌، په‌نجا و دوو؛
34
پیاوانی ئیلامه‌كه‌ی دیكه‌، هه‌زار و دوو سه‌د و په‌نجا و چوار؛
35
پیاوانی حاریم، سێ سه‌د و بیست؛
36
پیاوانی ئه‌ریحا، سێ سه‌د و چل و پێنج؛
37
پیاوانی لۆد، حادید و ئۆنۆ، حه‌وت سه‌د و بیست و یه‌ك؛
38
پیاوانی سه‌نائا، سێ هه‌زار و نۆ سه‌د و سی.
39
كاهینه‌كان:
نه‌وه‌ی یه‌دایا له‌ بنه‌ماڵه‌ی یێشوع، نۆ سه‌د و حه‌فتا و سێ؛
40
نه‌وه‌ی ئیمێر، هه‌زار و په‌نجا و دوو؛
41
نه‌وه‌ی په‌شحور، هه‌زار و دوو سه‌د و چل و حه‌وت؛
42
نه‌وه‌ی حاریم، هه‌زار و حه‌ڤده‌.
43
لێڤییه‌كان:
نه‌وه‌ی یێشوع له‌ نه‌وه‌ی قه‌دمیێل، له‌ نه‌وه‌ی هۆده‌یڤاهو، حه‌فتا و چوار.
44
گۆرانیبێژه‌كان:
نه‌وه‌ی ئاساف، سه‌د و چل و هه‌شت.
45
ده‌رگاوانه‌كان:
نه‌وه‌كانی
شه‌لوم، ئاتێر، ته‌لمۆن، عه‌قوڤ، حه‌تیتا و شۆڤای، سه‌د و سی و هه‌شت.
46
كۆیله‌ ته‌رخانكراوه‌كان:
نه‌وه‌كانی
چیحا، حه‌سوفا، ته‌باعۆت،
47
قێرۆس، سیعا، پادۆن،
48
له‌ڤانا، حه‌گابا، شه‌لمای،
49
حانان، گیدێل، گه‌حه‌ر،
50
ڕه‌ئایا، ڕه‌چین، نه‌قۆدا،
51
گه‌زام، عوزه‌، پاسێیه‌ح،
52
بێسه‌ی، مه‌عونیم، نه‌فوسیم،
53
به‌قبوق، حه‌قوفا، حه‌رحور،
54
به‌چلوت، مه‌حیدا، حه‌رشا،
55
به‌رقۆس، سیسرا، ته‌مه‌ح،
56
نه‌چیه‌ح و حه‌تیفا.
57
نه‌وه‌ی خزمه‌تكاره‌كانی سلێمان:
نه‌وه‌كانی
سۆته‌ی، سۆفه‌ره‌ت، په‌ریدا،
58
یه‌علا، ده‌رقۆن، گیدێل،
59
شه‌فه‌تیا، حه‌تیل، پۆخه‌ره‌ت‌هه‌چه‌ڤایم و ئامۆن.
60
سه‌رجه‌م كۆیله‌ ته‌رخانكراوه‌كان و نه‌وه‌كانی خزمه‌تكارانی سلێمان، سێ سه‌د و نه‌وه‌د و دوو بوون.
61
ئه‌مانه‌ش ئه‌وانه‌ن كه‌ له‌ شارۆچكه‌كانی تێل‌مه‌له‌ح، تێل‌حه‌رشا، كه‌روڤ، ئه‌دۆن و ئیمێره‌وه‌ سه‌ركه‌وتن، به‌ڵام نه‌یانتوانی پێناسه‌ی بنه‌ماڵه‌ و ڕه‌چه‌ڵه‌كیان دیاری بكه‌ن كه‌ له‌ نه‌وه‌ی ئیسرائیلن:
62
نه‌وه‌كانی
ده‌لایا و تۆڤییا و نه‌قۆدا، شه‌ش سه‌د و چل و دوو.
63
له‌ كاهینه‌كانیش:
نه‌وه‌كانی
حۆڤه‌یا، هه‌قۆچ و به‌رزلای، كه‌ كچێكی به‌رزیله‌یی گلعادی هێنا و به‌ نازناوی ئه‌وانه‌وه‌ ناونرا.
64
ئه‌مانه‌ به‌دوای ڕه‌چه‌ڵه‌كنامه‌كانیاندا گه‌ڕان، به‌ڵام نه‌دۆزرانه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌ كاهینیێتی قه‌ده‌غه‌ كران.
65
پارێزگاره‌كه‌ پێی گوتن، نابێت له‌ هه‌ره‌پیرۆزه‌كان بخۆن هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كاهینێك بۆ ئوریم و تومیم[a] داده‌نرێت.
66
هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كه‌ پێكه‌وه‌ چل و دوو هه‌زار و سێ سه‌د و شه‌ست كه‌س بوون،
67
جگه‌ له‌ خزمه‌تكار و كاره‌كه‌ره‌كانیان كه‌ حه‌وت هه‌زار و سێ سه‌د و سی و حه‌وت كه‌س بوون، هه‌روه‌ها دوو سه‌د و چل و پێنج گۆرانیبێژی پیاو و ژنیان هه‌بوو.
68
حه‌وت سه‌د و سی و شه‌ش ئه‌سپ[b] ، دوو سه‌د و چل و پێنج هێستر،
69
چوار سه‌د و سی و پێنج وشتر، شه‌ش هه‌زار و حه‌وت سه‌د و بیست گوێدرێژ.
70
هه‌ندێك له‌ گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌كان به‌خشینیان بۆ كاره‌كه‌ پێشكه‌ش كرد، پارێزگاره‌كه‌ هه‌زار درهه‌می[c] زێڕی به‌ گه‌نجینه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كه‌ به‌خشی له‌گه‌ڵ په‌نجا تاس[d] و سی و پێنج كراس بۆ كاهینه‌كان.
71
هه‌ندێكیش له‌ گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌كان به‌خشینیان دایه‌ گه‌نجینه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كه‌، بیست هه‌زار درهه‌می زێڕ و دوو هه‌زار و دوو سه‌د[e] مه‌نای زیو.
72
ئه‌وه‌ی پاشماوه‌ی گه‌ل به‌خشییان، بیست هه‌زار درهه‌می زێڕ، دوو هه‌زار مه‌نای زیو، له‌گه‌ڵ شه‌ست و حه‌وت كراس بۆ كاهینه‌كان.
73
كاهین و لێڤی و گۆرانیبێژ و ده‌رگاوان و كۆیله‌ ته‌رخانكراوه‌كان، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك كه‌سانی دیكه‌، له‌ شارۆچكه‌كانی خۆیاندا نیشته‌جێ بوون، پاشماوه‌ی ئیسرائیلییه‌كانیش له‌ شارۆچكه‌كانیان نیشته‌جێ بوون.
كاتێك مانگی حه‌وت هات، نه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌ شارۆچكه‌كانی خۆیان بوون.
  1. a. 7‏:65 دوو به‌ردی گرانبه‌ها بوون، له‌ كاتی بڕیاردان بۆ زانینی خواستی خودا به‌كارهێنراون، بڕوانه‌ \+xt ده‌رچوون 28‏:30 و یه‌كه‌م ساموئێل 23‏:9‏-12.‏\+xt*‏
  2. b. 7‏:68 بڕوانه‌ \+xt عه‌زرا 2‏:66‏\+xt*‏.
  3. c. 7‏:70 هه‌زار درهه‌م: نزیكه‌ی 8,5 كیلۆگرام.
  4. d. 7‏:70 كاهین ئه‌م تاسانه‌ی بۆ پرژاندنی خوێنی قوربانی به‌كارده‌هێنا، وه‌ك هێمایه‌ك بۆ كه‌فاره‌تی گوناهه‌كانی خه‌ڵك. بڕوانه‌ \+xt ده‌رچوون 29‏:20 و زه‌كه‌ریا 9‏:15؛ 14‏:20 و عیبرانییه‌كان 9‏:13‏\+xt*‏.
  5. e. 7‏:71 نزیكه‌ی 2‏،1 ته‌نی زیو.