عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- یارمه‌تی نه‌حه‌میا بۆ هه‌ژاران
- 1
- هاواری ژن و پیاوه‌كان له‌ده‌ست برا جوله‌كه‌كانیان به‌رزبووه‌وه.
- 2
- هه‌بوو ده‌یانگوت: «كوڕ و كچه‌كانمان زۆرن و لێمانگه‌ڕێن دانه‌وێڵه ببه‌ین، هه‌تا بخۆین و بژین.»
- 3
- هه‌بوو ده‌یانگوت: «له‌و قاتوقڕییه‌دا كێڵگه و ڕه‌ز و ماڵه‌كانمان به بارمته ده‌ده‌ین بۆ وه‌رگرتنی دانه‌وێڵه.»
- 4
- هه‌روه‌ها هه‌بوو ده‌یانگوت: «زیومان قه‌رز كردووه هه‌تا باجی كێڵگه و ڕهزهكانمان بده‌ینه پاشا.
- 5
- ئێستاش هه‌رچه‌نده ئێمه له گۆشت و خوێنی یه‌كین و كوڕه‌كانی ئه‌وان و ئێمه وه‌ك یه‌كن، به‌ڵام ئێمه زۆر له كوڕ و كچه‌كانمان ده‌كه‌ین ببن به كۆیله، هه‌ندێك له كچه‌كانمان ژێرده‌سته‌ن و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نین، كێڵگه و ڕهزهكانمان بۆ كه‌سانی دیكه‌ن.»
- 6
- زۆر تووڕه بووم كاتێك گوێم له هاواره‌كه‌یان و ئه‌و قسانه بوو،
- 7
- له‌بیری خۆمدا لێكم دایه‌وه و مشتومڕم له‌گه‌ڵ پیاوماقوڵ و كاربه‌ده‌سته‌كان كرد و پێم گوتن: «ئێوه سو‌و له براكانتان وه‌رده‌گرن!» ئینجا كۆمه‌ڵێكی گه‌وره‌م له دژیان كۆكرده‌وه و
- 8
- پێم گوتن: «ئێمه به‌پێی توانا‌مان برا جولهكهكانمان ئه‌وانه‌ی به نه‌ته‌وه‌كان فرۆشرا بوون كڕیونهتهوه، كه‌چی ئێوه براكانتان ده‌فرۆشن و پاشان به ئێمه ده‌فرۆشرێنه‌وه!» ئینجا لاڵ بوون و یه‌ك وشه‌یان نه‌بوو وه‌ڵامی پێ بده‌نه‌وه.
- 9
- گوتم: «ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌یكه‌ن كارێكی باش نییه. ئایا پێویست نییه ئێوه به له‌خواترسییه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن له‌به‌ر گاڵتهپێكردنی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی دوژمنمانن؟
- 10
- من و براكانم و خزمه‌تكاره‌كانم به هه‌مان شێوه زیو و دانه‌وێڵه‌مان به قه‌رز داونه‌تێ، تكایه ئیتر با واز له‌م سووه بهێنین!
- 11
- تكایه هه‌ر ئه‌مڕۆ كێڵگه و ڕه‌ز و باخه زه‌یتوون و ماڵه‌كانیان و یه‌ك له سه‌دی ئه‌و زیو و دانه‌وێڵه و شه‌رابه نوێیه و ئه‌و زه‌یته‌ی كه لێتان وه‌رگرتوون، بۆیانی بگێڕنه‌وه.»
- 12
- ئه‌وانیش گوتیان: «ده‌یگه‌ڕێنینه‌وه و داوایان لێ ناكه‌ین، ئاوا ده‌كه‌ین وه‌ك ئه‌وه‌ی تۆ گوتت.»
ئینجا كاهینهكانم بانگ‌كرد، پیاوماقوڵ و كاربهدهستهكانیشم سوێند دا كه ئه‌م به‌ڵێنه جێبه‌جێ بكه‌ن. - 13
- پاشان سنگی كراسه‌كه‌مم ته‌كاند و گوتم: «خودا هه‌ركه‌سێك ئاوا بته‌كێنێت كه ئه‌م به‌ڵێنه نه‌هێنێته دی، با ئاوا له ماڵه‌كه‌ی و له ڕهنجهكهی تهكێنراو و به‌تاڵ بێت.»
ئینجا هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كه گوتیان: «ئامین» و ستایشی یه‌زدانیان كرد، گه‌ل ئه‌م به‌ڵێنه‌یان په‌یڕه‌و كرد. - 14
- هه‌روه‌ها له‌و ڕۆژه‌وه كه فه‌رمانم پێ كرا ببمه پارێزگاریان له خاكی یه‌هودا، له بیسته‌مین ساڵه‌وه هه‌تا سی و دووه‌مین ساڵی ئه‌رته‌حشه‌سته‌ی پاشا، دوازده ساڵ نه من و نه براكانم نانی پارێزگاریه‌تیمان نه‌خوارد.
- 15
- به‌ڵام پارێزگاره‌كانی پێشوو ئه‌وانه‌ی له‌پێش من بوون باری گه‌لیان گران كردبوو، نان و شه‌رابیان لێ ده‌سه‌ندن، بێجگه له چل شاقل زیو[a] ، هه‌روه‌ها خزمهتكارهكانیشیان به‌سه‌ر گه‌لدا زاڵ ببوون. به‌ڵام من له ترسی خودا وام نه‌كرد،
- 16
- هه‌روه‌ها له كاری ئه‌م شوورایه به‌شدار بووم و كێڵگهمان نه‌كڕی، هه‌موو خزمهتكارهكانیشم له‌وێ له‌سه‌ر كاره‌كه كۆببوونه‌وه.
- 17
- هه‌روه‌ها له جوله‌كه و كاربه‌ده‌سته‌كان سه‌د و په‌نجا پیاو له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له نه‌ته‌وه‌كانی ده‌وروبه‌رمانه‌وه ده‌هاتن له‌سه‌ر خوانه‌كه‌م بوون.
- 18
- ئه‌وه‌ی بۆ یه‌ك ڕۆژ ده‌كرا، گایه‌ك و شه‌ش مه‌ڕی هه‌ڵبژارده، بۆ منیش باڵنده ده‌كرا، هه‌موو ده ڕۆژێكیش له هه‌موو جۆرێكی شه‌راب به بڕێكی زۆر، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا داوای نانی پارێزگاریه‌تیم نه‌كرد، چونكه كۆیلایهتییهكه له‌سه‌ر ئه‌م گه‌له زۆر گران بوو.
- 19
- خودایه هه‌رچیم بۆ ئه‌م گه‌له كردووه بۆ من به چاكه به‌بیر خۆتی بهێنه‌ره‌وه.
- a. 5:15 چل شاقل زیو: نزیكه‌ی نیو كیلۆگرام.