عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - کاهین و لێڤییەکان
 - 1
 - ئەمانەش ئەو کاهین و لێڤییانەن کە لەگەڵ زروبابلی کوڕی شەئەلتیێل و یەشوع سەرکەوتن:
سەرایا، یەرمیا، عەزرا، - 2
 - ئەمەریا، مەلوخ، حەتوش،
 - 3
 - شەخەنەیا، ڕەحوم، مەرێمۆت،
 - 4
 - عیدۆ، گینەتۆن، ئەبیا،
 - 5
 - میامین، مۆعەدیا، بیلگا،
 - 6
 - شەمەعیا، یۆیاریڤ، یەدایا،
 - 7
 - سەلو، عامۆق، حیلقیا، یەدایا.
ئەمانە کاهینەکانی باڵا و هاوکارەکانیان بوون لە سەردەمی یەشوع. - 8
 - ئەمانەش لێڤییەکان بوون: یێشوع، بەنوی، قەدمیێل، شێرێڤیا، یەهودا و مەتەنیا کە خۆی و یاریدەدەرەکانی سەرپەرشتی گۆرانیی سوپاسگوزارییان دەکرد.
 - 9
 - هەروەها بەقبوقیا و عونی کە هاوکاریان بوون، لە کاتی خزمەتدا بەرامبەریان ڕادەوەستان.
 - 10
 - یەشوع یۆیاقیمی بوو،
یۆیاقیمیش ئەلیاشیڤی بوو،
ئەلیاشیڤیش یۆیاداعی بوو، - 11
 - یۆیاداعیش یۆناتانی بوو،
یۆناتانیش یەدوەعی بوو. - 12
 - لە سەردەمی یۆیاقیم گەورەی بنەماڵە کاهینەکان ئەمانە بوون:
مەرایا گەورەی بنەماڵەی سەرایا بوو،
حەنەنیا گەورەی بنەماڵەی یەرمیا بوو، - 13
 - مەشولام گەورەی بنەماڵەی عەزرا بوو،
یەهۆحانان گەورەی بنەماڵەی ئەمەریا بوو، - 14
 - یۆناتان گەورەی بنەماڵەی مەلوخ بوو،
یوسف گەورەی بنەماڵەی شەخەنەیا بوو، - 15
 - عەدنا گەورەی بنەماڵەی حاریم بوو،
حەلقای گەورەی بنەماڵەی مەرێمۆت بوو، - 16
 - زەکەریا گەورەی بنەماڵەی عیدۆ بوو،
مەشولام گەورەی بنەماڵەی گینەتۆن بوو، - 17
 - زکری گەورەی بنەماڵەی ئەبیا بوو،
پیلتای گەورەی بنەماڵەی مینیامین و مۆعەدیا بوو، - 18
 - شەموع گەورەی بنەماڵەی بیلگا بوو،
یەهۆناتان گەورەی بنەماڵەی شەمەعیا بوو، - 19
 - مەتەنەی گەورەی بنەماڵەی یۆیاریڤ بوو،
عوزی گەورەی بنەماڵەی یەدایا بوو، - 20
 - قەلای گەورەی بنەماڵەی سەلوی بوو،
عێبەر گەورەی بنەماڵەی عامۆق بوو، - 21
 - حەشەڤیا گەورەی بنەماڵەی حیلقیا بوو،
نەتەنێل گەورەی بنەماڵەی یەدایا بوو. - 22
 - ئەوانەی کە لە سەردەمی ئەلیاشیڤ و یۆیاداع و یۆحانان و یەدوەع، گەورەی بنەماڵەکانی لێڤی و کاهینەکان بوون، لە پاشایەتییەکەی داریوشی پاشای فارس تۆمار کران.
 - 23
 - ئەوانەش کە هەتا سەردەمی یۆحانانی کوڕی ئەلیاشیڤی گەورەی بنەماڵەکانی نەوەی لێڤی بوون، لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانە تۆمار کران.
 - 24
 - هەروەها ڕابەری لێڤییەکان ئەمانە بوون: حەشەڤیا، شێرێڤیا و یێشوعی کوڕی قەدمیێل لەگەڵ هاوکارەکانیان، ئەوانەی کە لە بەرامبەریان ڕادەوەستان بۆ ستایشکردن و سوپاسگوزاری، نۆبەت بە نۆبەت، بەپێی فەرمانی داودی پیاوی خودا.
 - 25
 - مەتەنیا، بەقبوقیا، عۆبەدیا، مەشولام، تەلمۆن و عەقوڤ دەرگاوان بوون، پاسەوانی کۆگاکانی دەروازەکانیان دەکرد.
 - 26
 - ئەمانە لە سەردەمی یۆیاقیمی کوڕی یەشوعی کوڕی یۆچاداق خزمەتیان دەکرد، هەروەها لە سەردەمی نەحەمیای پارێزگار و عەزرای کاهین، کە مامۆستای تەورات بوو.
 - تەرخانکردنی شوورای ئۆرشەلیم
 - 27
 - لە کاتی تەرخانکردنی شوورای ئۆرشەلیم، داوای لێڤییەکانیان کرد لە هەموو شوێنەکانیانەوە بێنە ئۆرشەلیم بۆ گێڕانی ئاهەنگی تەرخانکردن بە خۆشی و گۆرانی سوپاسگوزاری، گۆرانی بە سەنج و قیسارە و سازەوە.
 - 28
 - هەروەها گۆرانیبێژەکان لە ناوچەکانی دەوروبەری ئۆرشەلیم کۆکرانەوە، لە گوندەکانی نەتۆفیەكان،
 - 29
 - لە بێتگلگال و کێڵگەکانی گەڤەع و عەزماڤێتەوە، چونکە گۆرانیبێژەکان لە چواردەوری ئۆرشەلیم گوندیان بنیاد نابوو.
 - 30
 - کاهین و لێڤییەکان بەپێی ڕێوڕەسم خۆیان پاککردەوە، ئینجا گەل و دەروازەکان و شووراکەشیان پاککردەوە.
 - 31
 - ڕابەرەکانی یەهودام سەرخستە سەر شووراکە و دوو تیپی گەورەی سوپاسگوزارانم ڕاگرت، یەکێکیان لەسەر دیوارەکە بەرەو دەروازەی زبڵ بەلای ڕاستدا ڕۆیشت،
 - 32
 - هۆشەعیا و نیوەی ڕابەرەکانی یەهودا بەدوایدا ڕۆیشتن،
 - 33
 - لەگەڵ عەزەریا، عەزرا، مەشولام،
 - 34
 - یەهودا، بنیامین، شەمەعیا و یەرمیا.
 - 35
 - لە نەوەی کاهینەکانیش بە کەڕەناوە، زەکەریای کوڕی یۆناتان کوڕی شەمەعیا کوڕی مەتەنیا کوڕی میخایو کوڕی زەکور کوڕی ئاساف.
 - 36
 - یاریدەرەکانیشیان، ئەوانەی کە بۆ ستایشکردن بوون، شەمەعیا، عەزەرئێل، میلەلەی، گیلەلەی، ماعەی، نەتەنێل و یەهودا و حەنانی، بە ئامێرە مۆسیقییەکانی داودی پیاوی خوداوە، عەزرای مامۆستای تەوراتیش لەپێشیانەوە بوو.
 - 37
 - لەلای دەروازەی کارێز ڕاستەوخۆ لە پێپلیکانەکانی شاری داود بە هەورازەکەی شووراکە سەرکەوتن، لەولاوەی کۆشکی داودیش تێپەڕین هەتا دەروازەی ئاو ڕووەو ڕۆژهەڵات.
 - 38
 - تیپی دووەمی سوپاسگوزارانیش بۆ بەرامبەریان ڕۆیشتن، منیش لە دوایانەوە بووم، نیوەی گەلیش لەسەر شووراکە بوون، لەلای قوللەی تەنوورەکانەوە هەتا شوورا پانەکە،
 - 39
 - لەسەر دەروازەی ئەفرایم، دەروازەی یەشانا، دەروازەی ماسی، قوللەی حەنەنێل و قوللەی سەد، هەتا دەروازەی مەڕ. لەلای دەروازەی زیندان ڕاوەستان.
 - 40
 - پاشان هەردوو تیپە سوپاسگوزارەکە لەلای ماڵی خودا ڕاوەستان، نیوەی کاربەدەستەکانیشم لەگەڵ بوو،
 - 41
 - هەروەها کاهینەکانیش، ئەلیاقیم، مەعسێیاهو، مینیامین، میخایو، ئەلیۆعێنەی، زەکەریا، حەنەنیا، بە کەڕەناوە،
 - 42
 - هەروەها مەعسێیاهو و شەمەعیا و ئەلعازار و عوزی و یەهۆحانان و مەلکیا و ئیلام و عێزەر، گۆرانیبێژەکانیش بە سەرپەرشتی یەزرەحیا بە دەنگی بەرز گۆرانییان دەگوت.
 - 43
 - لەو ڕۆژەدا قوربانی زۆریان سەربڕی و دڵیان خۆش بوو کە خودا بە دڵخۆشییەکی گەورە دڵی خۆش کردبوون، هەروەها ژن و منداڵەکانیش دڵخۆش بوون. دەنگی دڵخۆشیی ئۆرشەلیم لە دوورەوە دەبیسترا.
 - 44
 - لەو ڕۆژەدا خەڵکانێک وەک سەرپەرشتیاری ژوورەکانی ئەمبارەکان دانران، بۆ دیاری و یەکەمین بەرهەم و دەیەکەکان، هەتا بەپێی تەورات لە کێڵگەی شارۆچکەکانەوە بۆ کاهین و لێڤییەکان بەشەکانیان تێدا کۆبکەنەوە، چونکە گەلی یەهودا دڵخۆش بوو بە کاهین و لێڤییەکان کە ڕاوەستابوون.
 - 45
 - ئەرکی خزمەتی خودای خۆیان و ئەرکی پاککردنەوەیان ئەنجام دا، هەروەها گۆرانیبێژەکان و دەرگاوانەکانیش، بەگوێرەی فەرمانی داود و سلێمانی کوڕی،
 - 46
 - چونکە لە دێرزەمانەوە، لە سەردەمی داود و ئاسافەوە، سەرپەرشتیاری گۆرانیبێژان و گۆرانی ستایش و سوپاسگوزاری خودا هەبوون.
 - 47
 - بە هەمان شێوە، لە سەردەمی زروبابل و نەحەمیا، هەموو ئیسرائیل بەشی ڕۆژانەی گۆرانیبێژ و دەرگاوانەکانیان دەدا، هەروەها بەشی لێڤییەکانی دیکەشیان دەخستە لاوە، لێڤییەکانیش بەشی نەوەی هارونیان دەخستە لاوە.
 

