عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- سروشێك[a] سه‌باره‌ت به نه‌ینه‌وا، په‌ڕتووكی بینینه‌كه‌ی ناحومی ئه‌لقۆشی:
- تووڕه‌یی خودا له دژی نه‌ینه‌وا
- 2
- یه‌زدان خودایه‌كی ئیره‌دار[b] و تۆڵه‌سێنه‌ره،
یه‌زدان تۆڵه‌سێنه‌ر و زۆر تووڕه‌یه.
یه‌زدان تۆڵه‌سێنه‌ره له ناحه‌زانی و
هه‌ڵچوونی له دژی دوژمنانی به‌رده‌وامه. - 3
- یه‌زدان پشوودرێژه و توانای مه‌زنه،
به‌ڵام چاو له گوناه نا‌پۆشێت.
ڕێگای یه‌زدان له‌ناو گه‌رده‌لوول و ڕه‌شه‌بادایه،
هه‌ور تۆزی پێیهكانیهتی. - 4
- ده‌ریا سه‌رزه‌نشت ده‌كات و وشكی ده‌كات،
هه‌موو ڕووباره‌كان بێ ئاو ده‌كات.
باشان و كارمهل سیس ده‌كات،
خونچه‌ی لوبنان سیس ده‌بێت. - 5
- چیاكان له‌به‌ر ئه‌و ده‌له‌رزن و
گرده‌كان ده‌توێنه‌وه.
زه‌وی له ئاماده‌بوونی ئه‌و ده‌هه‌ژێت،
جیهان و هه‌موو دانیشتووانه‌كه‌ی. - 6
- كێ له‌به‌رده‌م تووڕه‌یی ئه‌و خۆی ڕاده‌گرێت؟
كێ به‌رگه‌ی جۆشی تووڕه‌یی ئه‌و ده‌گرێت؟
هه‌ڵچوونی وه‌ك ئاگر ده‌ڕژێت و
تاشه‌به‌رده‌كان له‌به‌رده‌می ده‌شكێن. - 7
- یه‌زدان چاكه،
له ڕۆژی ته‌نگانه قه‌ڵایه.
بایه‌خ به‌وانه ده‌دات كه پشتی پێ ده‌به‌ستن، - 8
- به‌ڵام به تۆفانێكی گه‌وره
به ته‌واوی كۆتایی به نه‌ینه‌وا ده‌هێنێت،
دوژمنه‌كانی به‌ره‌و تاریكی ڕاوده‌نێت. - 9
- بیر له چی ده‌كه‌نه‌وه له دژی یه‌زدان؟
ئه‌و كۆتایی پێده‌هێنێت،
كاره‌سات دوو جار به‌رپا نابێت. - 10
- ئه‌وان وه‌ك دڕك لێك ده‌ئاڵێن،
به شهرابهكهیان سه‌رخۆش ده‌بن،
هه‌موویان وه‌ك كای وشك ده‌سووتێن. - 11
- ئه‌ی نه‌ینه‌وا، یه‌كێك له تۆوه ده‌رده‌كه‌وێت،
ئه‌وه‌ی بیر له خراپه ده‌كاته‌وه له دژی یه‌زدان،
ڕاوێژكاری به‌دكارییه. - 12
- یه‌زدان ئه‌مه ده‌فه‌رموێت:
«هه‌رچه‌نده به‌هێز و زۆریشن،
به‌ڵام ده‌بڕێنه‌وه و به‌سه‌رده‌چن.
ئه‌ی یه‌هودا، هه‌رچه‌نده زه‌لیلم كردیت
به‌ڵام ئیتر زه‌لیلت ناكه‌م. - 13
- ئێستاش ئه‌و نیره‌ی[c] كه له‌سه‌ر تۆی دایانناوه دهیشكێنم،
كۆتهكانت لێ ده‌كه‌مه‌وه.» - 14
- ئه‌ی نه‌ینه‌وا، یه‌زدان سه‌باره‌ت به تۆ فه‌رمانی داوه:
«هیچ نه‌وه‌یه‌ك نامێنێت ناوی تۆی هه‌ڵگرتبێت.
بته داتاشراو و لهقاڵبدراوهكان
له په‌رستگای خوداوهندهكانت ڕیشه‌كێش ده‌كه‌م.
گۆڕت بۆ هه‌ڵده‌كه‌نم، چونكه تۆ شایانی ژیان نیت.» - 15
- ئه‌وه‌تا له‌سه‌ر چیاكانه
پێیه‌كانی مزگێنیده‌ر،
ئاشتی ڕاده‌گه‌یه‌نێت!
ئه‌ی یه‌هودا، جهژنهكانت بگێڕه،
نه‌زره‌كانت[d] به‌جێبهێنه،
ئیتر به‌دكاران داگیرت ناكه‌ن،
به‌ڵكو به ته‌واوی بنبڕ ده‌بن.
- a. 1:1 فه‌رمووده‌یه‌كی خودایه كه له ڕێگای ڕۆحی پیرۆزه‌وه بۆ مرۆڤ هاتبێت.
- b. 1:2 واتای حه‌سوود، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستێكی باش هاتووه، چونكه خودا نایه‌وێت هیچ خودایه‌كی دیكه بپه‌رسترێت.
- c. 1:13 مه‌به‌ستی له بارگرانییه.
- d. 1:15 نه‌زر: داوا له خودا ده‌كرێت بۆ ئه‌نجامدانی كارێك و پابه‌ند ده‌كرێت به مه‌رجێكه‌وه. ئه‌گه‌ر خودا ئه‌و كاره بكات، ئه‌وا ده‌رئه‌نجام ئه‌میش ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌دات كه پێیه‌وه پابه‌ندی كردووه. بڕوانه \+xt سه‌رژمێری 21:2\+xt*.