عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
كێ له‌ شانشینی ئاسماندا پایه‌به‌رزتره‌؟ 
1
له‌و كاته‌دا قوتابییه‌كان هاتنه‌ لای عیسا و گوتیان: «كێ له‌ شانشینی ئاسماندا پایه‌به‌رزتره‌؟»
2
ئه‌ویش منداڵێكی بانگكرد و له‌ ناوه‌ڕاستیاندا ڕایگرت،
3
فه‌رمووی: «ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێن و وه‌ك منداڵتان لێنه‌یه‌ت، هه‌رگیز ناچنه‌ شانشینی ئاسمان.
4
بۆیه‌ ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌م منداڵه‌ خۆی نزم بكاته‌وه‌، له‌ شانشینی ئاسماندا پایه‌به‌رزتره‌.
5
«ئه‌وه‌ی به‌ ناوی من پێشوازی له‌ منداڵێكی وه‌ك ئه‌مه‌ بكات، پێشوازی له‌ من ده‌كات.
6
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ببێته‌ كۆسپ بۆ یه‌كێك له‌م بچووكانه‌ی كه‌ باوه‌ڕیان به‌ من هه‌یه‌، باشتره‌ بۆی به‌رداشێكی گه‌وره‌ به‌ ملیه‌وه‌ هه‌ڵبواسرێت و نوقومی بنی ده‌ریا بكرێت.
7
«قوڕبه‌سه‌ر جیهان له‌به‌ر ئه‌و كۆسپانه‌ی كه‌ مرۆڤ تووشی گوناه ده‌كه‌ن! چونكه‌ كۆسپه‌كان هه‌ر ده‌بێ هه‌بن، به‌ڵام قوڕبه‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێته‌ هۆی كۆسپه‌كان!
8
ئه‌گه‌ر ده‌ستت یان پێت بۆت بووه‌ كۆسپ، بیبڕه‌وه‌ و فڕێیبده‌.[a] باشتره‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ بێ ده‌ست یان بێ قاچ بچێته‌ ناو ژیانه‌وه‌ له‌وه‌ی به‌ دوو ده‌ست یان دوو پێیه‌وه‌ فڕێبدرێیته‌ ناو ئاگری هه‌تاهه‌تایی.
9
ئه‌گه‌ر چاوت بۆت بووه‌ كۆسپ، ده‌ریبهێنه‌ و فڕێیبده‌. باشتره‌ به‌ یه‌ك چاو بچیته‌ ناو ژیانه‌وه‌ له‌وه‌ی به‌ دوو چاوه‌وه‌ بخرێیته‌ ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌.
نموونه‌ی مه‌ڕی ونبوو 
10
«ئاگاداربن! به‌ سووكی مه‌ڕواننه‌ یه‌كێك له‌م بچووكانه‌ی كه‌ باوه‌ڕیان به‌ من هه‌یه‌، چونكه‌ پێتان ده‌ڵێم فریشته‌كانیان له‌ ئاسماندا به‌رده‌وام ڕووی باوكم ده‌بینن كه‌ له‌ ئاسماندایه‌. ⌟
11
چونكه‌ كوڕی مرۆڤ هاتووه‌ ونبووان ڕزگار بكات.⌞
12
«ڕاتان چییه‌؟ ئه‌گه‌ر یه‌كێك سه‌د سه‌ر مه‌ڕی هه‌بێت و دانه‌یه‌كی لێ ون بێت، ئایا نه‌وه‌د و نۆیه‌كه‌ له‌ چیادا به‌جێناهێڵێت تاكو بچێت به‌دوای ونبووه‌كه‌دا بگه‌ڕێت؟
13
ڕاستیتان پێ بڵێم: ئه‌گه‌ر دۆزییه‌وه‌، له‌ نه‌وه‌د و نۆیه‌كه‌ی تر كه‌ بزر نه‌ببوون زیاتر پێی دڵخۆش ده‌بێت!
14
به‌ هه‌مان شێوه‌ باوكتان له‌ ئاسمان نایه‌وێت یه‌كێك له‌م بچووكانه‌ له‌ناوبچێت.
گله‌یی برایانه‌ 
15
«ئه‌گه‌ر خوشك یان براكه‌ت خراپه‌ی له‌گه‌ڵ كردیت، بڕۆ به‌ ته‌نها له‌نێوان خۆت و خۆی گله‌یی لێ بكه‌. ئه‌گه‌ر گوێی لێگرتی، ئه‌وا براكه‌ت به‌ده‌ستده‌هێنیته‌وه‌.
16
خۆ ئه‌گه‌ر گوێی نه‌گرت، یه‌ك یان دوو كه‌س له‌گه‌ڵ خۆت ببه‌، تاكو {هه‌ر بابه‌تێك له‌سه‌ر زاری دوو یان سێ شایه‌ت ڕاستییه‌كه‌ی بسه‌لمێنرێت.}[b]
17
ئه‌گه‌ر به‌گوێی نه‌كردن، به‌ كڵێسا بڵێ، ئه‌گه‌ر به‌گوێی كڵێساشی نه‌كرد، ئه‌وا به‌ بتپه‌رست و باجگری دابنێ.
18
«ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی گرێی بده‌ن، له‌ ئاسمانیش گرێدراو ده‌بێت، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی بیكه‌نه‌وه‌، له‌ ئاسمانیش كراوه‌ ده‌بێت.
19
«دیسان ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر دووان له‌ ئێوه‌ له‌سه‌ر زه‌وی له‌سه‌ر هه‌ر شتێك ڕێك بكه‌ون، هه‌رچی داوا بكه‌ن، له‌لایه‌ن باوكم كه‌ له‌ ئاسمانه‌، بۆیان ده‌بێت،
20
چونكه‌ له‌ هه‌ركوێیه‌ك دوو یان سێ كه‌س به‌ ناوی منه‌وه‌ كۆببنه‌وه‌، من له‌وێ له‌نێوانیاندا ده‌بم.»
گه‌ردن ئازادكردن 
21
ئینجا په‌ترۆس هات و پێی گوت: «گه‌وره‌م، ده‌بێ چه‌ند جار گه‌ردنی براكه‌م ئازاد بكه‌م كه‌ خراپه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كات؟ تاكو حه‌وت جار؟»
22
عیساش پێی فه‌رموو: «من پێت ناڵێم حه‌وت جار، به‌ڵكو حه‌فتا كه‌ڕه‌ت حه‌وت جار!
23
«له‌به‌ر ئه‌وه‌ پاشایه‌تی ئاسمان له‌ پاشایه‌ك ده‌چێت ویستی حیساب له‌گه‌ڵ خزمه‌تكاره‌كانی بكات.
24
كاتێك ده‌ستی پێكرد، یه‌كێكیان بۆ هێنا ده‌ هه‌زار كیسه‌ زێڕ[c] قه‌رزار بوو.
25
كه‌ هیچی نه‌بوو بیداته‌وه‌، گه‌وره‌كه‌ی فه‌رمانی دا، خۆی و ژن و منداڵ و هه‌رچی هه‌یه‌تی بفرۆشرێت و قه‌رزه‌كه‌ بداته‌وه‌.
26
«له‌به‌ر ئه‌وه‌ خزمه‌تكاره‌كه‌ له‌به‌رده‌می چۆكی دادا و گوتی: ”له‌سه‌رم ڕابوه‌سته‌، هه‌مووت ده‌ده‌مه‌وه‌.“
27
گه‌وره‌ی ئه‌و خزمه‌تكاره‌ دڵی پێی سووتا، ئازادی كرد و له‌ قه‌رزه‌كه‌ خۆشبوو.
28
«ئه‌م خزمه‌تكاره‌ ڕۆیشت، خزمه‌تكارێكی هاوكاری خۆی بینی كه‌ سه‌د دینار[d] قه‌رزاری بوو، ملی گرت و گوتی: ”ئه‌وه‌ی به‌سه‌رته‌وه‌یه‌ بمده‌ره‌وه‌!“
29
«خزمه‌تكاره‌ هاوكاره‌كه‌ی له‌به‌رپێی كه‌وت، لێی پاڕایه‌وه‌: ”له‌سه‌رم ڕابوه‌سته‌، ده‌تده‌مه‌وه‌.“
30
«به‌ڵام ڕازی نه‌بوو، چوو فڕێیدایه‌ زیندانه‌وه‌، هه‌تا قه‌رزه‌كه‌ی بداته‌وه‌.
31
كاتێك خزمه‌تكاره‌ هاوكاره‌كانیان ڕووداوه‌كه‌یان بینی، زۆریان پێ ناخۆش بوو، هاتن و هه‌موو ئه‌وه‌ی ڕوویدابوو بۆ گه‌وره‌كه‌یان گێڕایه‌وه‌.
32
«ئه‌وسا گه‌وره‌كه‌ی بانگی كرد و پێی گوت: ”خزمه‌تكاری به‌دكار، له‌ هه‌موو ئه‌و قه‌رزه‌ خۆشبووم، چونكه‌ لێم پاڕایته‌وه‌.
33
ئایا نه‌ده‌بوو تۆش به‌زه‌ییت به‌ خزمه‌تكاره‌ هاوكاره‌كه‌تدا بێته‌وه‌، وه‌ك به‌زه‌ییم پێتدا هاته‌وه‌؟“
34
جا گه‌وره‌كه‌ی تووڕه‌ بوو و دایه‌ ده‌ست جه‌لاده‌كانه‌وه‌، هه‌تا هه‌موو قه‌رزه‌كه‌ی بداته‌وه‌.
35
«باوكی ئاسمانیشم واتان لێده‌كات، ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌كه‌تان له‌ دڵه‌وه‌ گه‌ردنی خوشكی یان براكه‌ی ئازاد نه‌كات.»
  1. a. 18‏:8 لێره‌دا مه‌به‌ست له‌ بڕینی ئه‌ندامی له‌ش نییه‌ به‌ڵكو مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ باوه‌ڕدار ئاماده‌بێت ئه‌ندامی له‌شی خۆی ببڕێت به‌ڵام گوناه نه‌كات.
  2. b. 18‏:16 \+xt دواوتار 19‏:15‏\+xt*
  3. c. 18‏:24 كیسه‌ زێڕ: یۆنانی: \+tl تالنت\+tl*، هه‌ر تالنتێك نزیكه‌ی 34 كگم بووه‌؛ یه‌ك \+tl تالنت\+tl* زێڕ ده‌كاته‌ كرێی 15 ساڵی كرێكارێك.
  4. d. 18‏:28 دینارێك كرێی یه‌ك ڕۆژی كرێكارێك بووه‌.