عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
ڕۆژی یه‌زدان 
1
یه‌زدانی سوپاسالار ده‌فه‌رموێت: «بێگومان ئه‌و ڕۆژه‌ دێت كه‌ وه‌ك ته‌نوور داگیرساوه‌. جا هه‌موو لووتبه‌رزان و هه‌موو به‌دكاران ده‌بنه‌ پوشوپه‌ڵاش، ئه‌و ڕۆژه‌ش كه‌ دێت ده‌یانسووتێنێت. نه‌ ڕه‌گ و نه‌ لقیان بۆ نامێنێته‌وه‌.
2
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ ناوه‌كه‌م ده‌ترسن، به‌ڵام ئێوه‌ خۆری ڕاستودروستیتان لێ هه‌ڵدێت و تیشكه‌كانی ده‌بێته‌ هۆی چاكبوونه‌وه‌. جا دێنه‌ ده‌ره‌وه‌ و قه‌ڵه‌مباز ده‌ده‌ن وه‌ك چۆن جوانه‌گای قه‌ڵه‌و له‌ ته‌ویله‌ به‌ڕه‌ڵا ده‌كرێن.
3
ئینجا له‌و ڕۆژه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌م، ئێوه‌ خراپه‌كاران پێشێل ده‌كه‌ن، ده‌بنه‌ خۆڵه‌مێش له‌ژێر نه‌علی پێتان.» ئه‌وه‌ فه‌رمایشتی یه‌زدانی سوپاسالاره‌.
4
«ته‌وراتی موسای به‌نده‌ی منتان له‌ یاد بێت، فه‌رز و حوكمه‌كان، كه‌ من له‌ حۆرێڤ فه‌رمانم پێی كرد بۆ هه‌موو ئیسرائیل.
5
«گوێ بگرن، به‌ر له‌وه‌ی ڕۆژی گه‌وره‌ و ترسناكی یه‌زدان بێت، من ئه‌لیاسی پێغه‌مبه‌رتان بۆ ده‌نێرم.
6
دڵی باوكان بۆ منداڵ و دڵی منداڵان بۆ باوك ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌، نه‌وه‌ك بێم و خاكه‌كه‌ به‌ ته‌واوی وێران بكه‌م.»