عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- چاككردنه‌وه‌ی خزمه‌تكاری سه‌رپه‌لێك
- 1
- له‌دوای ئه‌وه‌ی عیسا له وته‌كانی بووه‌وه بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه گوێیان لێده‌گرت، چووه ناو كه‌فه‌رناحوم.
- 2
- سه‌رپه‌لێك[a] كۆیله‌یه‌كی هه‌بوو زۆری خۆشده‌ویست، نه‌خۆش بوو و له‌سه‌ره مه‌رگدا بوو.
- 3
- كاتێك هه‌واڵی عیسای بیست، پیرانی جوله‌كه‌ی نارده لای و داوای لێ‌كرد بێت بۆ ئه‌وه‌ی كۆیله‌كه‌ی چاك بكاته‌وه.
- 4
- هاتنه لای عیسا و له ناخی دڵه‌وه لێی پاڕانه‌وه و گوتیان: «شایانی ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه‌ی بۆ بكه‌یت،
- 5
- چونكه گه‌لی ئێمه‌ی خۆشده‌وێت و كه‌نیشتی بۆمان دروستكردووه.»
- 6
- عیساش له‌گه‌ڵیان چوو.
به‌ڵام زۆری نه‌مابوو بگاته ماڵه‌كه كه سه‌رپه‌له‌كه هاوڕێكانی نارد پێی بڵێن: «گه‌وره‌م، ئه‌زیه‌ت مه‌كێشه، شایانی ئه‌وه نیم تۆ خۆت بێیته ماڵه‌كه‌م، - 7
- له‌به‌ر ئه‌وه خۆمم به شایانی ئه‌وه نازانی كه بێمه لات. به‌ڵام وشه‌یه‌ك بفه‌رموو، خزمه‌تكاره‌كه‌م چاكده‌بێته‌وه،
- 8
- چونكه منیش مرۆڤێكم له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتدام، سه‌ربازیشم له‌ژێر ده‌ستدایه. به‌مه ده‌ڵێم: ”بڕۆ،“ ده‌ڕوات؛ به‌وی دیكه‌ش ده‌ڵێم: ”وه‌ره،“ دێت؛ به كۆیله‌كه‌شم ده‌ڵێم: ”ئه‌مه بكه،“ ده‌یكات.»
- 9
- كاتێك عیسا گوێی له‌مه بوو، پێی سه‌رسام بوو، ئینجا ئاوڕی له‌و خه‌ڵكه دایه‌وه كه دوای كه‌وتبوون، فه‌رمووی: «پێتان ده‌ڵێم، له ئیسرائیل‌دا باوه‌ڕێكی به‌هێزی ئاوام نه‌دیوه.»
- 10
- ئه‌وانه‌ی نێردرابوون گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌كه، بینییان كۆیله‌كه چاك بووه‌ته‌وه.
- زیندووكردنه‌وه‌ی مردوو
- 11
- بۆ ڕۆژی پاشتر، عیسا بۆ شارێك چوو ناوی نایین بوو، قوتابییه‌كانی و خه‌ڵكێكی زۆری له‌گه‌ڵ چوون.
- 12
- كاتێك له ده‌روازه‌ی شاره‌كه نزیك بووه‌وه، ته‌رمێكی بینی به‌سه‌ر شانی خه‌ڵكه‌وه، ئه‌ویش كوڕه تاقانه‌ی بێوه‌ژنێك بوو، خه‌ڵكێكی زۆری له‌گه‌ڵ بوو.
- 13
- كاتێك مه‌سیح ژنه‌كه‌ی بینی، دڵی پێی سووتا و پێی فه‌رموو: «مه‌گریێ.»
- 14
- ئینجا هاته پێشه‌وه و ده‌ستی له داره‌مه‌یته‌كه[b] دا، هه‌ڵگرانی ڕاوه‌ستان. فه‌رمووی: «ئه‌ی كوڕی گه‌نج، پێت ده‌ڵێم، هه‌سته!»
- 15
- مردووه‌كه ڕاستبووه‌وه و ده‌ستی كرد به قسه‌كردن، عیساش دایه‌وه ده‌ست دایكی.
- 16
- هه‌موو ترسیان لێ نیشت، ستایشی خودایان كرد، گوتیان: «له‌ناوماندا پێغه‌مبه‌رێكی مه‌زن ده‌ركه‌وتووه، خودا‌ش گه‌له‌كه‌ی خۆی به‌سه‌ركرده‌وه!»
- 17
- ئه‌م هه‌واڵه‌ی ئه‌و له هه‌موو یه‌هودیا و هه‌موو ناوچه‌كانی ده‌وروپشت بڵاو بووه‌وه.
- عیسا و حه‌زره‌تی یه‌حیا
- 18
- قوتابییه‌كانی یه‌حیا هه‌موو ئه‌مانه‌یان به یه‌حیا ڕاگه‌یاند. ئه‌ویش دووان له قوتابییه‌كانی بانگ‌كرد و
- 19
- ناردنی بۆ لای مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆ بۆ ئه‌وه‌ی لێی بپرسن: «ئایا تۆیت ئه‌وه‌ی دێت، یان چاوه‌ڕێی یه‌كێكی دیكه بكه‌ین؟»
- 20
- پیاوه‌كان هاتنه لای عیسا، گوتیان: «یه‌حیای له‌ئاوهه‌ڵكێش ئێمه‌ی بۆ لات ناردووه، ده‌ڵێت: ”تۆی ئه‌وه‌ی دێت، یان چاوه‌ڕێی یه‌كێكی دیكه بكه‌ین؟“»
- 21
- له‌و كاته‌دا عیسا زۆر كه‌سی له نه‌خۆشی و ده‌رد و ڕۆحه پیسه‌كان چاككرده‌وه، بینایی به چاوی زۆر له كوێره‌كان به‌خشی.
- 22
- ئینجا له وه‌ڵامدا پێی فه‌رموون: «بڕۆن چیتان بینی و بیستتان به یه‌حیای ڕابگه‌یه‌نن، كوێر ده‌بینێت، شه‌ل ده‌ڕوات، گه‌ڕوگول پاك ده‌بێته‌وه، كه‌ڕ ده‌بیستێت، مردوو هه‌ڵده‌ستێته‌وه و هه‌ژار مزگێنی پێده‌درێت.
- 23
- خۆزگه ده‌خوازرێت به‌وه‌ی له من بێ هیوا نابێت.»
- 24
- كاتێك نێردراوانی یه‌حیا ڕۆیشتن، عیسا ڕووی له خه‌ڵكه‌كه كرد و سه‌باره‌ت به یه‌حیا فه‌رمووی: «بۆ بینینی چی چوونه چۆڵه‌وانی؟ قامیشێك كه با ده‌یجوڵێنێته‌وه؟
- 25
- ئه‌ی بۆ بینینی چی چوون؟ مرۆڤێك كه جلوبه‌رگی گرانبه‌های پۆشیوه؟ نه‌خێر، ئه‌وانه‌ی جلوبه‌رگی گرانبه‌ها ده‌پۆشن و خۆش ڕاده‌بوێرن له كۆشكه‌كان ده‌ژین.
- 26
- ئه‌ی بۆ بینینی چی چوون؟ پێغه‌مبه‌رێك؟ به‌ڵێ، پێتان ده‌ڵێم، له پێغه‌مبه‌ریش مه‌زنتر.
- 27
- یه‌حیا ئه‌و كه‌سه‌یه كه ده‌رباره‌ی نووسراوه:
«{من نێردراوی خۆم له‌پێشته‌وه ده‌نێرم،
ئه‌وه‌ی ڕێگات بۆ ئاماده ده‌كات.}[c] - 28
- من پێتان ده‌ڵێم: له‌نێو ئه‌وانه‌ی له ژن له‌دایك بوون، كه‌س له یه‌حیا پایه‌به‌رزتر نییه، به‌ڵام بچووكترینی ئه‌وه‌ی له شانشینی خودایه له‌و پایه‌به‌رزتره.»
- 29
- هه‌موو ئه‌وانه‌ی گوێیان لێ‌بوو، ته‌نانه‌ت باجگرانیش دانیان به دادپه‌روه‌ری خودا نا، چونكه به ده‌ستی یه‌حیا له ئاو هه‌ڵكێشرا بوون.
- 30
- به‌ڵام فه‌ریسی و ته‌وراتناس خواستی خودایان ده‌رهه‌ق به خۆیان ڕه‌تكرده‌وه، چونكه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و له ئاو هه‌ڵنه‌كێشرابوون.
- 31
- عیسا به‌رده‌وام بوو و فه‌رمووی: «ئه‌م نه‌وه‌یه به چی به‌راورد بكه‌م؟ له چی ده‌چن؟
- 32
- له‌و منداڵانه ده‌چن كه له بازاڕدا دانیشتوون یه‌كتری بانگ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن:
«”زوڕنامان بۆ لێدان و هه‌ڵنه‌په‌ڕین،
شینمان بۆ كردن و نه‌گریان.“ - 33
- یه‌حیای له‌ئاوهه‌ڵكێش هات، نه نان ده‌خوات و نه شه‌راب ده‌خواته‌وه، گوتتان: ”ڕۆحی پیسی تێدایه.“
- 34
- كوڕی مرۆڤ هات، ده‌خوات و ده‌خواته‌وه، گوتتان: ”ئه‌مه كابرایه‌كی نه‌وسن و مه‌یخۆره، هاوڕێی باجگران و گوناهبارانه.“
- 35
- به‌ڵام دانایی ڕاسته‌قینه له به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌سه‌لمێنرێت.»
- لێخۆشبوو‌ن و خۆشه‌ویستی
- 36
- یه‌كێك له فه‌ریسییه‌كان داوای له عیسا كرد نانی له‌گه‌ڵ بخوات، ئه‌ویش چووه ماڵی فه‌ریسییه‌كه و له‌سه‌ر خوان دانیشت.
- 37
- له شاره‌كه ئافره‌تێكی گوناهبار هه‌بوو، زانی عیسا له ماڵی فه‌ریسییه‌كه دانیشتووه، بوتڵێكی ئه‌له‌باسته‌ریی[d] بۆنی هێنا،
- 38
- له دواوه به گریانه‌وه له‌لای پێی ڕاوه‌ستا، پێیه‌كانی به فرمێسك ته‌ڕ كرد و به قژی بۆی سڕییه‌وه، پێیه‌كانی ماچكرد و به بۆنه‌كه چه‌وری كردن.
- 39
- ئه‌و فه‌ریسییه‌ی كه عیسای داوه‌ت كردبوو، كاتێك ئه‌مه‌ی بینی، له دڵیدا گوتی: «ئه‌گه‌ر ئه‌مه پێغه‌مبه‌ر بووایه، ده‌یزانی ئه‌م ئافره‌ته‌ی ده‌ستی لێده‌دات كێیه و چییه، چونكه گوناهباره.»
- 40
- عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه: «شیمۆن، ده‌مه‌وێ شتێكت پێ بڵێم.»
گوتی: «بفه‌رموو مامۆستا.» - 41
- «كابرایه‌ك قه‌رزی دابوو به دوو كه‌س، به یه‌كێكیان پێنج سه‌د دینار[e] ، ئه‌وه‌ی دیكه‌یان په‌نجا.
- 42
- نه‌یانبوو بیده‌نه‌وه، كابرا له هه‌ردووكیان خۆش‌بوو. كامیان زیاتر كابرای خۆشده‌وێت؟»
- 43
- شیمۆن وه‌ڵامی دایه‌وه: «له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌وه‌ی پاره زۆره‌كه‌ی له‌لابوو.»
پێی فه‌رموو: «حوكمه‌كه‌ت ڕاسته.» - 44
- ڕووی كرده ئافره‌ته‌كه و به شیمۆنی فه‌رموو: «ئه‌م ئافره‌ته ده‌بینیت؟ هاتمه ماڵه‌كه‌ت و ئاوت نه‌دامێ بۆ ئه‌وه‌ی پێیه‌كانم بشۆم، به‌ڵام ئه‌م به فرمێسك پێی ته‌ڕ كردم و به قژی سڕییه‌وه.
- 45
- تۆ ماچت نه‌كردم، به‌ڵام ئه‌م له‌و كاته‌وه‌ی هاتوومه‌ته ژووره‌وه له ماچكردنی پێیه‌كانم نه‌وه‌ستاوه.
- 46
- تۆ زه‌یتت له سه‌رم نه‌دا، به‌ڵام ئه‌م به بۆن پێیه‌كانمی چه‌وركرد.
- 47
- له‌به‌ر ئه‌م هۆیه پێت ده‌ڵێم، گوناهه زۆره‌كانی به‌خشران و ئاوا خۆشه‌ویستییه زۆره‌كه‌ی ده‌رده‌بڕێت[f] . به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌م به‌خشراوه، كه‌م خۆشه‌ویستی ده‌رده‌بڕێت.»
- 48
- ئینجا به ئافره‌ته‌كه‌ی فه‌رموو: «گوناهه‌كانت به‌خشران.»
- 49
- ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی دانیشتبوون له دڵی خۆیاندا گوتیان: «ئه‌مه كێیه ته‌نانه‌ت گوناهیش ده‌به‌خشێت؟»
- 50
- عیسا به ئافره‌ته‌كه‌ی فه‌رموو: «باوه‌ڕت ڕزگاری كردیت. برۆ به سه‌لامه‌ت.»
- a. 7:2 وشه یۆنانییه‌كه مه‌به‌ست له سه‌ركرده‌ی سه‌د سه‌ربازه له سوپای ڕۆم.
- b. 7:14 داره‌بازه.
- c. 7:27 \+xt مهلاخی 3:1\+xt*
- d. 7:37 له به‌ردی ئه‌له‌باسته‌ر دروستكرابوو، ئه‌م جۆره به‌رده له میسر هه‌یه بۆ تاشین ئاسانه و ڕه‌نگه‌كه‌ی قاوه‌ییه.
- e. 7:41 دینارێك كرێی ڕۆژانه‌ی كرێكارێك بوو.
- f. 7:47 خۆشه‌ویستی ئافره‌ته‌كه له ئه‌نجامی لێخۆشبوونی گوناهه‌كانی بوو.