عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- گه‌وره‌ی ڕۆژی شه‌ممه
- 1
- له ڕۆژی شه‌ممه‌دا عیسا به‌ناو ده‌غڵدا تێده‌په‌ڕی، قوتابییه‌كانی گوڵه‌گه‌نمیان لێده‌كرده‌وه، له‌ناو ده‌ستیان ده‌یانپرواند و ده‌یانخوارد.
- 2
- هه‌ندێك فه‌ریسی لێیان پرسین: «بۆچی ئه‌وه‌ی له ڕۆژی شه‌ممه‌دا دروست نییه ده‌یكه‌ن؟»
- 3
- عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه: «ئایا نه‌تانخوێندووه‌ته‌وه داود چی كرد، كاتێك خۆی و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون برسییان بوو؟
- 4
- چۆن چووه ماڵی خودا و نانی ته‌رخانكراوی[a] برد و خواردی، دایه ئه‌وانه‌ش كه له‌گه‌ڵی بوون، ئه‌و نانه‌ی كه دروست نییه بخورێت بۆ كاهینان نه‌بێت؟»[b]
- 5
- ئینجا پێی فه‌رموون: «كوڕی مرۆڤ خۆی گه‌وره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌یه.»
- 6
- له ڕۆژی شه‌ممه‌یه‌كی دیكه‌دا، چووه ناو كه‌نیشت و خه‌ڵكی فێرده‌كرد. پیاوێك له‌وێ بوو ده‌ستی ڕاستی وشك ببوو.
- 7
- مامۆستایانی ته‌ورات و فه‌ریسییه‌كان سه‌یری عیسایان ده‌كرد، ئاخۆ له ڕۆژی شه‌ممه‌دا خه‌ڵكی چاك ده‌كاته‌وه، تاكو شتێكی لێ بدۆزنه‌وه و تاوانباری بكه‌ن.
- 8
- به‌ڵام عیسا به بیركردنه‌وه‌یانی زانی، به پیاوه ده‌ست وشكبووهكهی فه‌رموو: «هه‌سته و له‌ناوه‌ڕاستدا ڕابوه‌سته.» ئه‌ویش هه‌ستا و ڕاوه‌ستا.
- 9
- عیسا پێی فه‌رموون: «لێتان ده‌پرسم، ئاخۆ له ڕۆژی شه‌ممه‌دا چی دروسته، كردنی كاری باش یان كاری خراپ؟ ڕزگاركردنی كه‌سێك یان له‌ناوبردنی؟»
- 10
- چاوی به هه‌موویاندا گێڕا، به پیاوه‌كه‌ی فه‌رموو: «ده‌ستت درێژ بكه.» ئه‌ویش كردی و ده‌ستی چاك بووه‌وه.
- 11
- به‌ڵام ئه‌وان زۆر تووڕه بوون و له‌گه‌ڵ یه‌كتری گفتوگۆیان ده‌كرد چی له عیسا بكه‌ن.
- دوازده نێردراوه‌كه
- 12
- له‌و ڕۆژانه‌دا عیسا چووه چیا تاكو نوێژ بكات، شه‌وه‌كه‌ی هه‌موو به نوێژكردن بۆ خودا به‌سه‌ربرد.
- 13
- كه ڕۆژ بووه‌وه، قوتابییه‌كانی بانگ‌كرد، دوازده‌ی لێ هه‌ڵبژاردن و ناوی لێنان نێردراوان:
- 14
- شیمۆن كه ناوی لێنا په‌ترۆس، له‌گه‌ڵ ئه‌ندراوسی برای، یاقوب و یۆحه‌نا، فیلیپۆس و به‌رتۆلماوس،
- 15
- مه‌تا و تۆماس، یاقوبی كوڕی حه‌لفی و شیمۆن كه ناسراوبوو به دڵگه‌رم[c] ،
- 16
- یه‌هوزای كوڕی یاقوب و یه‌هوزای ئه‌سخه‌ریوتی كه ناپاك ده‌رچوو.
- 17
- ئینجا عیسا له‌گه‌ڵ دوازده قوتابییه‌كان هاته خواره‌وه و له شوێنێكی ته‌ختایی ڕاوه‌ستا. له‌وێ كۆمه‌ڵێكی زۆر له قوتابییه‌كانی و خه‌ڵكێكی ئێجگار زۆر كه له هه‌موو یه‌هودیا و ئۆرشه‌لیم و كه‌ناری سور و سه‌یداوه هاتبوون،
- 18
- هه‌موویان بۆ ئه‌وه هاتبوون تاكو گوێی لێ بگرن و له نه‌خۆشییه‌كانیان چاكببنه‌وه، ئه‌وانه‌ش كه به ده‌ست ڕۆحه پیسه‌كان ده‌یانناڵاند چاكبوونه‌وه.
- 19
- هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌ش هه‌وڵیان ده‌دا ده‌ستی لێ بده‌ن، چونكه هێزی لێ ده‌هاته ده‌ره‌وه و هه‌مووانی چاكده‌كرده‌وه.
- 20
- ئینجا چاوی بۆ قوتابییه‌كانی هه‌ڵبڕی و فه‌رمووی:
«خۆزگه ده‌خوازرێت به ئێوه، ئه‌ی هه‌ژاران،
چونكه شانشینی خودا بۆ ئێوه‌یه. - 21
- خۆزگه ده‌خوازرێت به ئێوه كه ئێستا برسین،
چونكه تێر ده‌بن.
خۆزگه ده‌خوازرێت به ئێوه كه ئێستا ده‌گریێن،
چونكه پێده‌كه‌نن. - 22
- خۆزگه ده‌خوازرێت به ئێوه كاتێك خه‌ڵكی ڕقی لێتان ده‌بێته‌وه و
كاتێك جیاتان ده‌كه‌نه‌وه، جنێوتان پێده‌ده‌ن و
به به‌دكار ناوتان ده‌به‌ن، له‌به‌ر كوڕی مرۆڤ. - 23
- «له‌و ڕۆژه‌دا دڵخۆش بن و له خۆشی‌دا هه‌ڵپه‌ڕن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ئاسمان پاداشتتان گه‌وره‌یه، چونكه باوباپیرانیشیان ئاوایان به پێغه‌مبه‌ران كردووه.
- 24
- «به‌ڵام قوڕبه‌سه‌رتان ئه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندان،
چونكه خۆشگوزه‌رانی خۆتان لێره وه‌رگرتووه. - 25
- قوڕبه‌سه‌رتان ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئێستا تێرن،
چونكه ئێوه برسی ده‌بن.
قوڕبه‌سه‌رتان ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئێستا پێده‌كه‌نن،
چونكه ئێوه ماته‌م ده‌گێڕن و ده‌گریێن. - 26
- قوڕبه‌سه‌رتان كاتێك هه‌موو خه‌ڵك ستایشتان ده‌كات،
چونكه باوباپیرانیان ئاوایان بۆ پێغه‌مبه‌ره درۆزنه‌كان كردووه. - دوژمنه‌كانتان خۆشبوێ
- 27
- «به‌ڵام ئه‌ی گوێ‌گران پێتان ده‌ڵێم: دوژمنه‌كانتان خۆشبوێ، چاكه بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ڕقیان لێتان ده‌بێته‌وه،
- 28
- ئه‌وانه‌ی نه‌فره‌تتان لێده‌كه‌ن داوای به‌ره‌كه‌تیان بۆ بكه‌ن، نوێژ بكه‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی خراپه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
- 29
- ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ڕوومه‌تت بدات، لایه‌كه‌ی دیكه‌شی بۆ شل بكه. ئه‌گه‌ر یه‌كێك چاكه‌ته‌كه‌ت ببات، لاریت نه‌بێت بۆ كراسه‌كه‌شت.
- 30
- هه‌ركه‌سێك داوای شتێكی لێ‌كردیت بیده‌رێ. ئه‌وه‌ش كه شتێكت لێ ده‌بات لێی داوا مه‌كه‌وه.
- 31
- چۆن ده‌تانه‌وێ خه‌ڵكی هه‌ڵسوكه‌وتتان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، ئێوه‌ش به‌و شێوه‌یه هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
- 32
- «ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌تان خۆشبوێ كه ئێوه‌یان خۆشده‌وێت، ئایا چ چاكه‌یه‌كی بۆ ئێوه تێدایه؟ ته‌نانه‌ت گوناهبارانیش ئه‌وانه‌یان خۆشده‌وێت كه خۆشیان ده‌وێن.
- 33
- ئه‌گه‌ر باش بن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵتان باشن، ئایا چ چاكه‌یه‌كی بۆ ئێوه تێدایه؟ ته‌نانه‌ت گوناهبارانیش هه‌مان شت ده‌كه‌ن.
- 34
- ئه‌گه‌ر قه‌رز بده‌نه ئه‌وانه‌ی كه به‌و هیوایه‌ن لێیان وه‌ربگرنه‌وه، ئایا چ چاكه‌یه‌كی بۆ ئێوه تێدایه؟ ته‌نانه‌ت گوناهبارانیش قه‌رز ده‌ده‌نه گوناهباران تاكو ئه‌وه‌نده وه‌ربگرنه‌وه.
- 35
- به‌ڵام ئێوه دوژمنه‌كانتان خۆشبوێ، چاكه بكه‌ن و قه‌رز بده‌ن، چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنه‌وه‌ش مه‌كه‌ن، به‌مه پاداشتتان گه‌وره ده‌بێت و ده‌بنه ڕۆڵه‌ی خودای هه‌ره‌به‌رز، چونكه ئه‌و له‌گه‌ڵ به‌دنمه‌ك و به‌دكاران نه‌رم و نیانه.
- 36
- به به‌زه‌یی بن، وه‌ك باوكتان به به‌زه‌ییه.
- خه‌ڵكی تاوانبار مه‌كه‌ن
- 37
- «حوكم مه‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خودا حوكمتان نه‌دات. خه‌ڵك تاوانبار مه‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خودا تاوانبارتان نه‌كات. ببه‌خشن، خودا ده‌تانبه‌خشێت.
- 38
- بده‌ن، پێتان ده‌درێت، پێوانه‌یه‌كی چاكی په‌ستێنراوی هه‌ژێنراوی لێڕژاوتان ده‌خرێته باوه‌ش، چونكه به‌و پێوانه‌یه‌ی ئێوه بۆ خه‌ڵك ده‌یپێون، خودا بۆتان ده‌پێوێته‌وه.»
- 39
- نموونه‌یه‌كی بۆ هێنانه‌وه: «ئایا كوێر ده‌توانێت ڕابه‌رایه‌تی كوێر بكات؟ هه‌ردووكیان ناكه‌ونه چاڵه‌وه؟
- 40
- قوتابی له مامۆستاكه‌ی به‌رزتر نییه، به‌ڵام هه‌ركه‌سێك ته‌واو فێربێت، وه‌ك مامۆستاكه‌ی لێ دێت.
- 41
- «بۆچی سه‌رنج له پووشی ناو چاوی براكه‌ت ده‌ده‌یت، به‌ڵام ئاگات له كاریته‌كه‌ی ناو چاوی خۆت نییه؟
- 42
- چۆن ده‌توانی به براكه‌ت بڵێی: ”برام با پووشه‌كه‌ی ناو چاوت ده‌ربهێنم“ له‌كاتێكدا ته‌خته داره‌كه‌ی ناو چاوی خۆت نا‌بینیت؟ ئه‌ی دووڕوو، یه‌كه‌م جار ته‌خته داره‌كه‌ی ناو چاوت ده‌ربهێنه، ئینجا باش ده‌بینیت بۆ ده‌رهێنانی پووشه‌كه‌ی ناو چاوی براكه‌ت.
- ناسین به به‌رهه‌م
- 43
- «هیچ دارێكی باش به‌ری خراپ نادات و داری خراپیش به‌ری باش نادات.
- 44
- هه‌ر دارێك به به‌ره‌كه‌ی ده‌ناسرێته‌وه. هه‌نجیر له دڕك لێ ناكرێته‌وه، له تووتڕكیش ترێ ناڕنرێته‌وه.
- 45
- مرۆڤی چاك له گه‌نجینه چاكه‌كه‌ی دڵ، چاكه ده‌رده‌هێنێت، مرۆڤی خراپیش له خراپه‌وه خراپه ده‌رده‌هێنێت، چونكه ئه‌وه‌ی له دڵ هه‌ڵده‌قوڵێت ده‌م پێی ده‌دوێت.
- ئه‌و خانووه‌ی بناغه‌كه‌ی له به‌رده
- 46
- «بۆچی به ”گه‌وره‌م، گه‌وره‌م!“ ناوم ده‌به‌یت، كه‌چی ئه‌وه‌ی ده‌یفه‌رمووم كاری پێ ناكه‌یت؟
- 47
- ئه‌وه‌ی بۆ لام دێت و گوێ له فهرمایشتهكانم ده‌گرێت و كاری پێ ده‌كات، نیشانتان ده‌ده‌م له كێ ده‌چێت.
- 48
- له مرۆڤێك ده‌چێت خانووێك دروستده‌كات، جا زه‌وییه‌كه‌ی هه‌ڵكه‌ند و قووڵی كرد و بناغه‌كه‌ی له‌سه‌ر به‌رد دانا، لافاو هه‌ستا و له خانووه‌كه‌ی دا، به‌ڵام نه‌یتوانی بیجوڵێنێت، چونكه له‌سه‌ر به‌رد بنیاد نرابوو.
- 49
- به‌ڵام ئه‌وه‌ی گوێی لێ‌بوو و په‌یڕه‌وی نه‌كرد، له مرۆڤێك ده‌چێت كه خانووێكی بێ بناغه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی دروستكردبێت. كاتێك لافاو هات و له خانووه‌كه‌ی دا، ده‌ستبه‌جێ به ته‌واوی ڕووخا.»
- a. 6:4 ئه‌م نانه پێشكه‌شی خودا كراوه له په‌رستگا و بۆی ته‌رخانكراوه، ته‌نها كاهینان بۆیان هه‌بوو له‌و نانه بخۆن. بڕوانه \+xt ده‌رچوون 25:30\+xt*.
- b. 6:4 بڕوانه \+xt یه‌كه‌م ساموئێل 21:6\+xt*.
- c. 6:15 یۆنانی: \+tl زێلۆتێس\+tl*. بڕوانه \+xt مه‌تا 10:4\+xt* هه‌مان ناوه به‌ڵام له عیبری پێی گوتراوه كانهوی و به یۆنانیش \+tl زێلۆتێس\+tl*، واته دڵگه‌رم. بڕوانه \+xt مه‌تا 10:4\+xt*.