عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
شه‌یتان عیسا تاقی ده‌كاته‌وه‌ 
1
عیسا پڕ ببوو له‌ ڕۆحی پیرۆز كه‌ ڕووباری ئوردونی به‌جێهێشت، ڕۆحه‌كه‌ به‌ره‌و چۆڵه‌وانی ڕێنمایی كرد.
2
چل ڕۆژ ئیبلیس تاقی ده‌كرده‌وه‌. به‌ درێژایی ئه‌و ڕۆژانه‌ هیچی نه‌خوارد، كاتێك ماوه‌كه‌ ته‌واو بوو برسی بوو.
3
ئیبلیس پێی گوت: «ئه‌گه‌ر تۆ كوڕی خودایت، به‌م به‌رده‌ بڵێ با ببێته‌ نان.»
4
عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌: «نووسراوه‌: {مرۆڤ ته‌نها به‌ نان ناژیێت.}[a] »
5
ئینجا ئیبلیس عیسای برده‌ شوێنێكی به‌رز و له‌ چاوتروكانێكدا هه‌موو شانشینه‌كانی جیهانی پیشان دا و
6
پێی گوت: «هه‌موو ئه‌م ده‌سه‌ڵات و شكۆیه‌ی ئه‌وان ده‌ده‌مه‌ تۆ، چونكه‌ دراوه‌ته‌ من و منیش ده‌یده‌م به‌ هه‌ركه‌سێك كه‌ بمه‌وێت.
7
له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌به‌رده‌مم كڕنۆش ببه‌یت، هه‌مووی بۆ تۆ ده‌بێت.»
8
عیساش وه‌ڵامی دایه‌وه‌: «نووسراوه‌: {كڕنۆش بۆ یه‌زدانی په‌روه‌ردگارت ده‌به‌یت و ته‌نها ئه‌و ده‌په‌رستیت.}[b] »
9
ئینجا ئیبلیس بۆ ئۆرشه‌لیمی برد و له‌سه‌ر گوێسه‌بانه‌ی[c] په‌رستگا ڕایگرت و پێی گوت: «ئه‌گه‌ر تۆ كوڕی خودایت لێره‌وه‌ خۆت هه‌ڵبده‌ خواره‌وه‌.
10
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نووسراوه‌:
«{سه‌باره‌ت به‌ تۆ فه‌رمان به‌ فریشته‌كانی ده‌دات،
بۆ ئه‌وه‌ی بتپارێزن،
11
له‌سه‌ر ده‌ستیان هه‌ڵتده‌گرن
تاكو پێت به‌ر به‌ردێك نه‌كه‌وێت.}[d] »
12
عیساش وه‌ڵامی دایه‌وه‌: «گوتراوه‌: {یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان تاقی مه‌كه‌نه‌وه‌.}[e] »
13
كاتێك ئیبلیس هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ته‌واو كرد، به‌جێی هێشت هه‌تا ده‌رفه‌تێكی دیكه‌.
عیسا له‌ ناسیره‌ ده‌رده‌كرێ 
14
عیسا به‌ هێزی ڕۆحی پیرۆزه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ جه‌لیل، ناوبانگی له‌ هه‌موو دێیه‌كانی ده‌وروپشت بڵاو بووه‌وه‌.
15
له‌ كه‌نیشته‌كانیان فێری ده‌كردن و هه‌موو ستایشیان ده‌كرد.
16
هاته‌ ناسیره‌ كه‌ لێی گه‌وره‌ بووه‌، وه‌ك نه‌ریتی خۆی ڕۆژی شه‌ممه‌ چووه‌ كه‌نیشت و بۆ خوێندنه‌وه‌ هه‌ستا.
17
په‌ڕتووكی[f] ئیشایا پێغه‌مبه‌ریان دایێ و كردیه‌وه‌، ئه‌و شوێنه‌ی دۆزییه‌وه‌ كه‌ تێیدا نووسراوه‌:
18
«{ڕۆحی یه‌زدان به‌هێزم ده‌كات،
چونكه‌ ده‌ستنیشانی كردووم بۆ مژده‌دان به‌ هه‌ژاران،
منی ناردووه‌ بۆ جاڕدانی ئازادی به‌دیلگیراون،
هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ی بینایی بۆ كوێران،
بۆ ئازادكردنی سته‌ملێكراوان و
19
ڕاگه‌یاندنی ساڵی ڕه‌زامه‌ندی یه‌زدان.}[g] »
20
ئینجا نووسراوه‌ پیرۆزه‌كه‌ی پێچایه‌وه‌، دایه‌وه‌ خزمه‌تكاره‌كه‌ و دانیشت. هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ كه‌نیشت بوون چاویان تێبڕی بوو.
21
ده‌ستی كرد به‌ قسه‌كردن و گوتی: «ئه‌مڕۆ ئه‌م نووسراوه‌ پیرۆزه‌ی گوێتان لێبوو هاته‌ دی.»
22
هه‌موو شایه‌تییان بۆ ده‌دا، سه‌رسام بوون له‌و په‌یامه‌ پڕ له‌ نیعمه‌ته‌ی له‌ ده‌می ده‌هاته‌ ده‌ره‌وه‌، ده‌یانگوت: «ئه‌مه‌ كوڕه‌كه‌ی یوسف نییه‌؟»
23
عیسا پێی فه‌رموون: «بێگومان ئه‌م په‌نده‌م پێ ده‌ڵێن: ئه‌ی پزیشك چاره‌سه‌ری خۆت بكه‌! ئه‌وه‌ی بیستمان و له‌ كه‌فه‌رناحوم كردت، لێره‌ش له‌ شاره‌كه‌تدا بیكه‌.»
24
هه‌روه‌ها فه‌رمووی: «ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم، هیچ پێغه‌مبه‌رێك له‌ شاره‌كه‌ی خۆی په‌سه‌ند ناكرێت.
25
له‌ ڕاستیدا پێتان ده‌ڵێم، له‌ سه‌رده‌می ئه‌لیاس زۆر بێوه‌ژن له‌ ئیسرائیلدا هه‌بوون، كاتێك سێ ساڵ‏ و شه‌ش مانگ باران نه‌باری، له‌ هه‌موو خاكه‌كه‌دا بووه‌ قاتوقڕییه‌كی گه‌وره‌،
26
به‌ڵام ئه‌لیاس بۆ ئه‌وان نه‌نێردرا، به‌ڵكو بۆ بێوه‌ژنێك له‌ شاری سه‌ره‌فه‌ند له‌ ناوچه‌ی سه‌یدا.
27
له‌ سه‌رده‌می ئه‌لیشه‌ع پێغه‌مبه‌ریش زۆر گول له‌ ئیسرائیلدا هه‌بوون، هیچیان پاك نه‌بوونه‌وه‌، نه‌عمانی سوری نه‌بێت.»
28
هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ كه‌نیشته‌كه‌ بوون، كاتێك ئه‌مه‌یان بیست لێی تووڕه‌ بوون.
29
ده‌ریانكرده‌ ده‌ره‌وه‌ی شار، بردییانه‌ سه‌ر لێواری ئه‌و چیایه‌ی شاره‌كه‌یانی له‌سه‌ر بنیاد نرابوو، تاكو فڕێیبده‌نه‌ خواره‌وه‌.
30
به‌ڵام ئه‌و به‌ ناویاندا تێپه‌ڕی و ڕۆیشت.
ده‌ركردنی ڕۆحی پیس 
31
پاشان عیسا به‌ره‌و كه‌فه‌رناحوم دابه‌زی، كه‌ شارێكی ناوچه‌ی جه‌لیله‌ و له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌دا خه‌ڵكه‌كه‌ی فێرده‌كرد.
32
له‌ فێركردنه‌كه‌ی سه‌رسام بوون، چونكه‌ وته‌كانی به‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ بوو.
33
له‌ كه‌نیشته‌كه‌دا پیاوێك هه‌بوو ڕۆحی پیسی تێدابوو. به‌ ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد:
34
«ئای! عیسای ناسیره‌یی چیت لێمان ده‌وێت؟ هاتووی له‌ناومان ببه‌یت؟ ده‌زانم تۆ كێیت، پیرۆزه‌كه‌ی خودایت.»
35
عیسا لێی ڕاخوڕی و فه‌رمووی: «بێده‌نگ به‌! لێی وه‌ره‌ ده‌ره‌وه‌!» ڕۆحه‌ پیسه‌كه‌ له‌ناوه‌ندیان پیاوه‌كه‌ی به‌ زه‌ویدا دا و لێی ده‌رچوو، هیچ زیانیشی پێ نه‌گه‌یاند.
36
خه‌ڵكه‌كه‌ش هه‌موو سه‌رسام بوون و به‌ یه‌كتریان ده‌گوت: «ئه‌مه‌ چ وته‌یه‌كه‌؟ به‌ ده‌سه‌ڵات و هێزه‌وه‌ فه‌رمان به‌ ڕۆحه‌ پیسه‌كان ده‌دات و ده‌رده‌چن.»
37
ئیتر هه‌واڵی له‌ هه‌موو ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ر بڵاو بووه‌وه‌.
چاككردنه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر 
38
عیسا له‌ كه‌نیشت هه‌ستا و چووه‌ ماڵی شیمۆن. خه‌سووی شیمۆن تایه‌كی توندی هه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌و تكایان لێكرد.
39
ئه‌ویش هاته‌ سه‌ری، فه‌رمانی به‌ تایه‌كه‌ كرد و به‌ریدا. ده‌ستبه‌جێ هه‌ستایه‌وه‌ و خزمه‌تی كردن.
40
كاتی ڕۆژئاوابوون، هه‌موو نه‌خۆشه‌كانیان هێنایه‌ لای عیسا، به‌ نه‌خۆشی جۆراوجۆره‌وه‌، ئه‌ویش ده‌ستی له‌سه‌ر هه‌ریه‌كه‌یان دانا و چاكیكردنه‌وه‌.
41
ڕۆحی پیسی له‌ زۆریان ده‌ركرد، ڕۆحه‌كان هاواریان ده‌كرد: «تۆ كوڕی خودای!» ئه‌ویش لێی ڕاده‌خوڕین و نه‌یده‌هێشت بدوێن، چونكه‌ ده‌یانزانی مه‌سیحه‌كه‌یه‌.
42
كاتێك ڕۆژ هه‌ڵات، هه‌ستا و چووه‌ جێگایه‌كی چۆڵ، خه‌ڵكه‌كه‌ش به‌دوایدا ده‌گه‌ڕان و هاتنه‌ لای، ڕایانگرت تاكو له‌لایان نه‌ڕوات.
43
به‌ڵام پێی فه‌رموون: «له‌سه‌رمه‌ مزگێنی پاشایه‌تی خودا بده‌مه‌ شاره‌كانی دیكه‌ش، چونكه‌ بۆ ئه‌مه‌ نێردراوم.»
44
ئیتر به‌رده‌وام له‌ كه‌نیشته‌كانی یه‌هودیا په‌یامی خودای ڕاده‌گه‌یاند.
  1. a. 4‏:4 \+xt دواوتار 8‏:3‏\+xt*
  2. b. 4‏:8 \+xt دواوتار 6‏:13‏\+xt*
  3. c. 4‏:9 سوانده‌.
  4. d. 4‏:11 \+xt زه‌بووره‌كان 91‏:1‏،12‏.‏\+xt*‏
  5. e. 4‏:12 \+xt دواوتار 6‏:16‏\+xt*
  6. f. 4‏:17 هه‌ر په‌ڕتووكێكی په‌یمانی كۆن به‌ ته‌نها له‌سه‌ر پێست ده‌نووسرا و ده‌پێچرایه‌وه‌.
  7. g. 4‏:19 \+xt ئیشایا 61‏:1‏،2‏.‏\+xt*‏