عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- قوربانی بۆ لێخۆشبوونی گوناهی بێ ئه‌نقه‌ست
- 1
- هه‌روه‌ها یه‌زدان به موسای فه‌رموو:
- 2
- «له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی ئیسرائیل بدوێ و بڵێ: ”ئه‌گه‌ر یه‌كێك به‌بێ ئه‌نقه‌ست گوناهی كرد[a] له یه‌كێك له‌و فه‌رمانانه‌ی یه‌زدان كه نابێت بكرێت و یه‌كێكی له‌وانه كرد، ئه‌مه ده‌بێت:
- 3
- «”ئه‌گه‌ر كاهینی ده‌ستنیشانكراو[b] گوناهی كرد و گه‌لی تووشی تاوان كرد، ده‌بێت جوانه‌گایه‌كی ساغ بۆ یه‌زدان پێشكه‌ش بكات له‌به‌ر ئه‌و گوناهه‌ی كه كردوویه‌تی، قوربانی گوناهه[c] .
- 4
- جوانهگاكه ده‌باته لای ده‌روازه‌ی چادری چاوپێكه‌وتن له‌به‌رده‌م یه‌زدان و ده‌ستی له‌سه‌ر جوانهگاكه داده‌نێت و جوانهگاكه له‌به‌رده‌م یه‌زدان سه‌رده‌بڕێت.
- 5
- ئینجا كاهینه دهستنیشانكراوهكه له خوێنی جوانهگاكه ده‌بات و ده‌یباته ناو چادری چاوپێكه‌وتن.
- 6
- كاهینه‌كه په‌نجه‌ی ده‌كاته ناو خوێنه‌كه و حه‌وت جار له‌به‌رده‌م یه‌زدان لێی ده‌پرژێنێت له‌لای په‌رده‌ی پیرۆزگا.
- 7
- كاهینه‌كه هه‌ندێكیش له خوێنه‌كه له قۆچه‌كانی قوربانگای بخووره بۆنخۆشهكه ده‌دات، ئه‌وه‌ی له چادری چاوپێكه‌وتنه له‌به‌رده‌م یه‌زدان، پاشماوه‌ی خوێنی جوانهگاكهش ده‌ڕژێنێته بنكه‌ی قوربانگای قوربانی سووتاندن كه له‌لای ده‌روازه‌ی چادری چاوپێكه‌وتنه.
- 8
- هه‌موو پیوی جوانه‌گای قوربانی بۆ گوناهه‌كه ده‌رده‌هێنێت، ئه‌و پیوه‌ی هه‌ناوی داپۆشیوه و هه‌موو ئه‌و پیوه‌ی له‌سه‌ر ههناوهكهیه،
- 9
- له‌گه‌ڵ دوو گورچیله‌كه و ئه‌و پیوه‌ی له‌سه‌ریانه، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ناوقه‌ده و ئه‌و پیوه‌ی له‌سه‌ر جگه‌ر و گورچیله‌كانه لێی ده‌كاته‌وه.
- 10
- هه‌روه‌ك ئه‌و پیوه‌ی له گا[d] قوربانی هاوبه‌شی ده‌كرێته‌وه و كاهینه‌كه له‌سه‌ر قوربانگاكه‌ی قوربانی سووتاندن ده‌یانسووتێنێت.
- 11
- به‌ڵام پێستی جوانهگاكه و هه‌موو گۆشته‌كه‌ی و سه‌ر و قاچه‌كه‌ی و هه‌ناوی و ڕیخهكهی،
- 12
- هه‌موو پاشماوه‌ی جوانهگاكه ده‌باته ده‌ره‌وه‌ی ئۆردوگاكه بۆ شوێنێكی پاك به‌پێی ڕێوڕه‌سم، كه بۆ شوێنی فڕێدانی خۆڵه‌مێش بێت و له‌سه‌ر دار ده‌یانسووتێنێت، له‌سه‌ر شوێنی فڕێدانی خۆڵه‌مێش ده‌سووتێنرێ.
- 13
- «”ئه‌گه‌ر هه‌موو كۆمه‌ڵی ئیسرائیل به‌بێ ئه‌نقه‌ست گوناهێكیان كرد و یه‌كێك له‌و شتانه‌یان كرد كه یه‌زدان فه‌رمانی داوه نه‌كرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گوناهه‌كه له‌به‌رچاوی ئه‌نجومه‌ن شاردراوه بوو، ئه‌وا كاتێك دركیان كرد به‌و تاوان و
- 14
- دواتر گوناهه‌كه زانرا كه كردوویانه، ده‌بێت ئه‌نجومه‌ن جوانهگایهك وه‌ك قوربانی گوناه پێشكه‌ش بكات و ده‌یهێننه به‌رده‌م چادری چاوپێكه‌وتن.
- 15
- پیرانی كۆمه‌ڵه‌كه له‌به‌رده‌م یه‌زدان ده‌ستیان له‌سه‌ر سه‌ری جوانهگاكه داده‌نێن و جوانهگاكه له‌به‌رده‌م یه‌زدان سه‌رده‌بڕدرێت.
- 16
- ئینجا كاهینی ده‌ستنیشانكراو له خوێنی جوانهگاكه ده‌باته ناو چادری چاوپێكه‌وتن،
- 17
- په‌نجه‌ی ده‌خاته ناو خوێنه‌كه و حه‌وت جار له‌لای په‌رده‌كه له‌به‌رده‌م یه‌زدان ده‌یپرژێنێت.
- 18
- هه‌ندێك له خوێنه‌كه له قۆچه‌كانی قوربانگاكه ده‌دات كه له‌به‌رده‌م یه‌زدانه له چادری چاوپێكه‌وتن و پاشماوه‌ی خوێنه‌كه‌ش له بنكه‌ی قوربانگاكه‌ی قوربانی سووتاندن ده‌ڕێژێت كه له‌لای ده‌روازه‌ی چادری چاوپێكه‌وتنه.
- 19
- هه‌موو پیوهكهی لێ ده‌كاته‌وه و له‌سه‌ر قوربانگاكه ده‌یسووتێنێت.
- 20
- چی له جوانه‌گای قوربانی گوناه كرد ئاواش له‌و جوانه‌گایه ده‌كات. كاهینه‌كه كه‌فاره‌تیان بۆ ده‌كات و لێخۆش‌بوونیان بۆ ده‌بێت.
- 21
- پاشان جوانهگاكه ده‌باته ده‌ره‌وه‌ی ئۆردوگاكه و ده‌یسووتێنێت هه‌روه‌ك جوانه‌گای یه‌كه‌می سووتاند، ئه‌وه قوربانی گوناهی كۆمه‌ڵه.
- 22
- «”ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێك گوناهی كرد و به‌بێ ئه‌نقه‌ست یه‌كێك له‌وانه‌ی كرد كه یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری فه‌رمانی داوه نه‌كرێت و تاوانبار بوو،
- 23
- پاشان له گوناهه‌كه‌ی ئاگادار كرایه‌وه كه كردوویه‌تی، ده‌بێت قوربانییه‌كه‌ی بهێنێت كه گیسكێكی نێری ساغ بێت.
- 24
- ده‌ستی له‌سه‌ر سه‌ری گیسكهكه دابنێت و سه‌ری ببڕێت له‌و شوێنه‌ی كه قوربانی سووتاندنی لێ سه‌رده‌بڕدرێت له‌به‌رده‌م یه‌زدان. ئه‌وه قوربانی گوناهه،
- 25
- كاهینهكهش به په‌نجه‌ی له خوێنی قوربانییه‌كه‌ی گوناه ده‌بات و له قۆچه‌كانی قوربانگاكه‌ی قوربانی سووتاندنی ده‌دات، پاشماوه‌ی خوێنه‌كه‌ی ده‌ڕێژێته بنكه‌ی قوربانگاكه‌ی قوربانی سووتاندن.
- 26
- هه‌موو پیوهكهشی له‌سه‌ر قوربانگاكه ده‌سووتێنێت وه‌ك پیوی قوربانی هاوبه‌شی. كاهینه‌كه له گوناهه‌كه‌ی كه‌فاره‌تی بۆ ده‌كات و لێخۆشبوونی بۆ ده‌بێت.
- 27
- «”ئه‌گه‌ر یه‌كێك له كۆمه‌ڵگا به‌بێ ئه‌نقه‌ست گوناهی كرد، به‌وه‌ی یه‌كێك له‌وانه‌ی كرد كه یه‌زدان فه‌رمانی داوه نه‌كرێت و تاوانبار بوو،
- 28
- پاشان له گوناهه‌كه‌ی ئاگادار كرایه‌وه كه كردوویه‌تی، ده‌بێت قوربانییه‌كه‌ی بهێنێت كه بزنێكی ساغ بێت، له‌به‌ر گوناهه‌كه‌ی كه كردوویه‌تی.
- 29
- له شوێنی قوربانی سووتاندن ده‌ستی له‌سه‌ر سه‌ری قوربانییه‌كه‌ی گوناه داده‌نێت و سه‌ری ده‌بڕێت.
- 30
- كاهینهكهش به په‌نجه‌ی له خوێنه‌كه‌ی ده‌بات و له‌سه‌ر قۆچه‌كانی قوربانگاكه‌ی قوربانی سووتاندنی ده‌دات، پاشماوه‌ی خوێنهكهشی ده‌ڕێژێته بنكه‌ی قوربانگاكه.
- 31
- هه‌موو پیوهكهشی لێ ده‌كاته‌وه، وه‌ك چۆن ئه‌و پیوه‌ی له قوربانی هاوبه‌شی كرده‌وه و كاهینه‌كه له‌سه‌ر قوربانگاكه ده‌یسووتێنێت. ئه‌و بۆنه‌ی یه‌زدان پێی خۆشه. كاهینه‌كه كه‌فاره‌تی بۆ ده‌كات و لێخۆشبوونی بۆ ده‌بێت.
- 32
- «”ئه‌گه‌ر قوربانییه‌كه‌ی به‌رخ بوو بۆ قوربانی گوناه، ده‌بێت مێینه و ساغ بێت.
- 33
- ده‌ستی له‌سه‌ر سه‌ری قوربانییه‌كه‌ی گوناه داده‌نێت و وه‌ك قوربانی گوناه سه‌ری ده‌بڕێت، له‌و شوێنه‌ی قوربانی سووتاندنی تێدا سه‌رده‌بڕدرێت.
- 34
- كاهینه‌كه به په‌نجه‌ی له خوێنی قوربانییه‌كه‌ی گوناه ده‌بات و له‌سه‌ری قۆچه‌كانی قوربانگاكه‌ی قوربانی سووتاندنی ده‌دات و هه‌موو خوێنه‌كه‌ش ده‌ڕێژێته بنكه‌ی قوربانگاكه.
- 35
- هه‌موو پیوهكهشی لێ ده‌كاته‌وه هه‌روه‌ك ئه‌و پیوه‌ی له به‌رخی قوربانی هاوبه‌شی ده‌كرێته‌وه، كاهینه‌كه له‌سه‌ر قوربانگاكه له‌سه‌ر قوربانییه به ئاگره‌كانی بۆ یه‌زدان ده‌یسووتێنێت. به‌م شێوه‌یه كاهینه‌كه كه‌فاره‌تی بۆ ده‌كات له گوناهه‌كه‌ی كه كردوویه‌تی و لێخۆشبوونی بۆ ده‌بێت.
- a. 4:2 به‌بێ ئه‌نقه‌ست گوناهی كرد: ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌بێ مه‌به‌ست گوناهی كرد چ له ڕێگه‌ی پشتگوێخستن یان نه‌زانینه‌وه بێت، ئه‌وا له ڕێگه‌ی قوربانی گوناه لێخۆشبوو‌ن به‌ده‌ستده‌هێنێت. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر كه‌سێك تووشی گڵاوی بووبێت ئه‌وا به هه‌مان شێوه پاك ده‌بێته‌وه. بڕوانه به‌شی 12 و به‌شی 15.
- b. 4:3 كاهینی ده‌ستنیشانكراو: \+xt بڕوانه ده‌رچوون 30:30-31.\+xt*
- c. 4:3 قوربانی گوناه: پێشكه‌شكردنی قوربانی له پێناو گوناه یاخود تاوان، كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مرۆڤ بۆ ناو ژیانی خواپه‌رستی.
- d. 4:10 له زمانی عیبری ئه‌و وشه‌یه بۆ نێر و مێ چێڵ و گا به‌كاردێت.