عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- پێشكه‌شكردنی دانه‌وێڵه
- 1
- «”ئه‌گه‌ر یه‌كێك پێشكه‌شكراوی دانه‌وێڵه‌ی بۆ یه‌زدان هێنا، ده‌بێت پێشكه‌شكراوه‌كه‌ی له باشترین ئارد بێت و زه‌یتی به‌سه‌ردا ده‌كات و بخووری ساده‌شی ده‌خاته سه‌ر و
- 2
- بۆ نه‌وه‌ی هارون ده‌یهێنێت كه كاهینهكانن. كاهینهكهش پڕ به مستی خۆی مستێك له ئارده‌كه و زه‌یته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موو بخوورهكهی ده‌بات. كاهینه‌كه وه‌ك یاده‌وه‌ری له‌سه‌ر قوربانگاكه ده‌یسووتێنێت، قوربانی به ئاگره، ئه‌و بۆنه‌ی یه‌زدان پێی خۆشه،
- 3
- ئه‌وه‌ی له دانهوێڵهكهش ده‌مێنێته‌وه بۆ هارون و كوڕه‌كانییه‌تی، ئه‌وه به‌شی هه‌ره‌پیرۆزه له قوربانی به ئاگر بۆ یه‌زدان.
- 4
- «”ئه‌گه‌ر پێشكهشكراوێكی دانه‌وێڵه‌ی به ته‌نوور برژاوت هێنا، ده‌بێت كولێره‌ی فه‌تیره‌ی به زه‌یت شێلراو و ناسكه نانی[a] فه‌تیره‌ی به زه‌یت چه‌وركراو بێت.
- 5
- ئه‌گه‌ر پێشكهشكراوهكهت دانه‌وێڵه‌ی سه‌ر ساج بێت، ده‌بێت له باشترین ئاردی به زه‌یت شێلراوی فه‌تیره بێت،
- 6
- پارچه‌پارچه‌ی ده‌كه‌یت و زه‌یتی به‌سه‌ردا ده‌كه‌یت، ئه‌وه پێشكه‌شكراوی دانه‌وێڵه‌یه.
- 7
- ئه‌گه‌ر پێشكهشكراوهكهت دانه‌وێڵه‌ی ناو تاوه بێت، له باشترین ئاردی به زه‌یت شێلراو ده‌یكه‌یت.
- 8
- پێشكه‌شكراوی دانهوێڵهكهت له‌مانه دروستده‌كرێت و بۆ یه‌زدان ده‌یهێنیت، ده‌یده‌یته كاهینه‌كه و ئه‌ویش بۆ لای قوربانگاكه‌ی ده‌هێنێت.
- 9
- كاهینهكهش له پێشكه‌شكراوه دانه‌وێڵه‌كه به‌شی یاده‌وه‌رییه‌كه‌ی ده‌بات و له‌سه‌ر قوربانگاكه ده‌یسووتێنێت، قوربانی به ئاگره، ئه‌و بۆنه‌ی یه‌زدان پێی خۆشه.
- 10
- ئه‌وه‌ی له دانهوێڵهكهش ده‌مێنێته‌وه بۆ هارون و كوڕه‌كانییه‌تی، ئه‌وه به‌شی هه‌ره‌پیرۆزه له قوربانی به ئاگر بۆ یه‌زدان.
- 11
- «”هه‌موو ئه‌و دانه‌وێڵه پێشكهشكراوانهی بۆ یه‌زدانی ده‌به‌ن، نابێت به هه‌ویرترش[b] بێت، چونكه هیچ شتێكی به هه‌ویرترش و هیچ هه‌نگوینێك وه‌ك قوربانی به ئاگر بۆ یه‌زدان نابێت بسووتێنن.
- 12
- ده‌توانن وه‌ك یه‌كه‌مین به‌رهه‌متان پێشكه‌ش به یه‌زدانی بكه‌ن، به‌ڵام له‌سه‌ر قوربانگاكه پێشكه‌ش ناكرێت وه‌ك بۆنی خۆشی.
- 13
- هه‌موو پێشكهشكراوهكانت له دانه‌وێڵه به خوێ سوێری ده‌كه‌یت و با هیچ دانهوێڵهیهكت به‌بێ خوێی [c] په‌یمانی خودات نه‌بێت. بۆ هه‌موو قوربانییه‌كانت خوێی پێوه ده‌كه‌یت.
- 14
- «”ئه‌گه‌ر دانه‌وێڵه‌ت بۆ یه‌زدان پێشكه‌ش كرد، دانه‌وێڵه‌ی یه‌كه‌مین به‌رهه‌مه‌كانت پێشكه‌ش ده‌كه‌یت، ده‌بێت گوڵه‌كه‌ی بێت و برژا بێت، كوتراوه و پاككراوه بێت.
- 15
- زه‌یتی به‌سه‌ردا ده‌كه‌یت و بخووری ساده‌ی له‌سه‌ر داده‌نێیت، ئه‌وه پێشكه‌شكراوی دانه‌وێڵه‌یه.
- 16
- كاهینیش به‌شی یاده‌وه‌رییه‌كه‌ی له كوتراوهكهی و زه‌یته‌كه‌ی و هه‌موو بخوورهكهی ده‌سووتێنێت وه‌ك قوربانی به ئاگر بۆ یه‌زدان.
- a. 2:4 ناسكه نان: ناوه‌شكێنه.
- b. 2:11 هه‌ویرترش: له جیاتی خومره بۆ هه‌وێن به‌كارهاتووه.
- c. 2:13 وه‌ك له كورده‌واریش باوه نمهككردنی كه‌سێك واتای په‌یمان به‌ستنه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه، خوێیه‌كه‌ش نیشانه‌ی ئه‌و په‌یمانه‌یه.